دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / بۆچى مرۆڤ دروست کرا
بۆچى مرۆڤ دروستکرا
بۆچى مرۆڤ دروستکرا

بۆچى مرۆڤ دروست کرا

مەبەست لە دروستکردنى مرۆڤ چیە ؟

خوداى گەورە لە قورئان حیکمەتى دروستکردنى مرۆڤى باس کردوە بەم ئایەتە روونى کردۆتەوە وباسى کردوە {وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون :الذاریات:56} وە کۆتاى بە مشتومرى ئەوە هێناوە کە بۆچى مرۆڤ دروست کراوە .

عبدالله ى کورى عباس (رضی الله عنهما) لەبارەى ئەم ئایەتەدا دەفەرموێت خودا مرۆڤى بۆ ئەوە دروست نەکردوە کە کارى پێان بێت بەڵکو بۆ ئەوە دروستى کردون کە بى پەرستن و دان بنێن بە خودایەتى خودا.

شیخ عبدالرحمان ناصر السعدى موفەسیرى سەردەم بەرحمەت بێت دەربارەى ئەم ئایەتە دەفەرموێت خودا بۆیە مرۆڤى دروست کردوە کە دەبێ مرۆڤ دان بنێ بە تەوحیدى گشتى بەرامبەر خودا چى لەروى تەوحیدى (الالوهية والربوبية والاسماء والصفات) هەرکەسێ بەم جۆرە خوداى بەرست ئەوا سەرفرازى دونیاو دوارۆژە.

خودا مرۆڤى بۆ تاقى کردنەوە دروست کردوە :

لەم ئایەتە بەروونى ئەوەمان بۆ بەدەر دەکەوێت {الذي خلق الموت والحياة ليبلوكم أيكم أحسن عملا وهو العزيز الغفور :الملک :2}.

وە هەرکەسێ لە دونیا تاقى کرایەوە بە خۆشى و ناخۆشى ئەوا نابێ سەرپێچى خودابکات چونکە دونیا شوێنى تاقى کردنەوەیە  لەقیامەت ئەوەى ئارامى گرتبێت لەسەر تاقى کردنەوەى دونیا ئەوا لە قیامەت پاداشت وەردەگرێت وە هەرکەسێک سەرپێچى فەرمانى خوداى کردبێت ملهوڕى کردب]ت ئەوا پاداشتى بەسزا وەردەگرێت : {أفحسبتم أنما خلقناكم عبثا وأنكم إلينا لا ترجعون () فتعالى الله الملك الحق لا إله إلا هو رب العرش الكريم :المؤمنون :115-116}.

سەلماندنى حیکمەتى مرۆڤ بەشەرع و عەقل :

سەلمێنراوە لەپاڵ شەرع بەعەقل کە بۆچى مرۆڤ دروست کراوە , عاقلەکان بۆیان دەرکەوتوە کە لەبەرچى مرۆڤ دروست کراوە وە دەزانن خودا لە خۆڕایی مرۆڤى دروست نەکردوە وە دەزانن هیچ شتێک لەم گەردونە بەهەوەس و خۆڕایی دروست نەبووە کاتێک عاقل مەندێک تێرامان بۆ یەکێ لەدروست کراوەکانى خودا دەکات بۆى دەردەکەوێ ئەم هەموو شتەى لەجەستەى مرۆڤ دروست کراوە لە خۆرانیە چاو بۆ بینینە گوی بۆ بیستنە لوت بۆ بۆنکردنە دەم بۆقسەکردن و خواردنەوە  ……

بۆیە مرۆڤ بەخۆرایی دروست نەبووە.

ئەرکى مرۆڤ لەپاڵ بەندایەتى لەسەر زەوى : خودا کار]کى گرنگى داوە بەمرۆڤ لەسەر زەوى ئەویش بونى مرۆڤە  بەخەلیفە و سەردارى سەرزەوى بۆ ئەوەى ئاوەدانى بکاتەوە چى لەرووى پەرستنبێ یان لەرووى بونیاد نانى چاکەو چاکە کردن {هو الذي جعلكم خلائف في الأرض …..: فاطر :39}

بونیاد نانى زەوى بە چاکسازى و ئاوەدان کردنەوەى بەسوود و راستە رێکردنى ژیان لە رێرەوى راست و دروست وە بلاوکردنەوەى شەرعى خودا یەکەم بونیاد نانى زەویە.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …