برای بەڕێز…..خوشکى ئیماندار:- بە خۆتدا بڕۆرەوە ئەو كارەی ئەیكەی تەنها شەرمەزارییە بەڵكو زەرەری تری زۆری هەیە.. وەك :-
دروست بوونی بێ متمانەیی لە كۆمەڵگا.
حاڵەتێكی دەرونی نەخوازراو.
هەست كردن بە بێزاری.. بێ تاقەتی.. بە روخسار و مامەڵەكانتدا دەرئەكەوێت.. چێژ وەرنەگرتن لە عیبادەت.
چێژ وەرنەگرتن لە حەڵاڵی خۆت.
بە چاوی سوك سەیركردنی دەوروبەرت.
چەندان شوێنەوار و كاریگەری جەستەیی و هزری و مادی و …هتد.
سەروی هەمووی شەرمەزاری لای خوای گەورە…
بەڕێزان:-
پێویستە ئەو ئامێر و تەكنیكە پێش كەوتوانەی ئێستا لەبەردەستدایە بەكاربهێنین بۆ خزمەتی دین و بیرو باوەڕی راستەقینە و رەوشتی بەرز بڵاو كردنەوە..
ئەگەر بەكاری ئەهێنی, ئەگەر ئەزانی خۆت پێ ناگیرێت و لە خۆت دڵنیا نیت و متمانەت نییە, ئەوە بەدووربە لێی چونكە ( خۆپاراستن چاكترە لە چارەسەر كردن ) .
بۆیە داواكارم لە برایان و خوشكانم بۆلای خوای گەورە بگەڕێنەوە و تەوبە بكەن, لەهەر هۆكار و رێگایەك دووربكەونەوە كە لە ئەنجامیدا پێیان ئەخلیسكێت..
وصلی الله علی نبینا محمد وعلی الە وصحبە والحمد لله رب العالمین.