دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / مـەرجـەکانی وەرگـرتـنـى کردەوە
مەرجەکانى وەرگرتنى کردەوە
مەرجەکانى وەرگرتنى کردەوە

مـەرجـەکانی وەرگـرتـنـى کردەوە

مەرجەکانى وەرگرتنى کردەوە چییە؟

وەڵام /مەرجەکانى وەرگرتنى کردەوە لای خوای گەورە سیانە:

١-الايمان بالله وتوحيده،

بڕوا بوون بەخوای گەورەو بەتاک دانانى خواى گەورە،

فال الله تعالى: [ وقدمنا إلى ما عملوا من عمل فجعلناه هباء منثورا] .

واتە/ خواى گەورە لەبارەى بێ باوەڕەکانەوە دەفەرمێت: ئەو کردەوە چاکانەى کە کردبویان لە دونیادا، لەڕۆژی قیامەتدا دەیهێنینەوە پێش چاویان، لەپاشاندا وەکو تۆزێکی با بردووى لـێ دەکەین، واتە/ لێیان وەرناگرین چونکە بێ باوەڕبوونە.

وقال( صلى الله عليه وسلم ): (قل آمنت بالله، ثم استقم) .

واتە/ بڵێ باوەڕم هێناوە بەخواى گەورە، پاشان بەردەوام ودامەزراو بە لەسەر ئەو باوەڕە.

وە هەندێک لە مەرجەکانى باوەڕ ئەوەیە کە خاوەنى ئەو کردەوەیە باوەڕەکەى هەڵنەوەشێنێتەوە بە بێ باوەڕى یاخود بە هاوبەش بڕیاردان بۆ خواى گەورە بەئەنجام دانى هەندێک پەرستن بۆ جگە لە خواى گەورە، وەکو پاڕانەوە لە پێغەمبەران ومردووەکان و داوای یارمەتى کردن لێیان.

أ- قال الله تعالى: [ ولو أشركوا لحبط عنهم ما كانوا يعملون] .

واتە/ ئەگەر هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار بدەن ئەوا هەر کردەوەیەکى باشیان هەبێت هەڵدەوەشێتەوە و وەرناگیرێت.

ب- وقال تعالى: [ ولقد أوحي إليك وإلى الذين من قبلك لئن أشركت ليحبطن عملك ولتكونن من الخاسرين] .

واتە/ ئەى موحەمەد( صلى الله عليه وسلم )سروشمان بۆ تۆو پێغەمبەرانى پێش تۆیش ناردووە کە ئەگەر هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار بدەیت ئەوا کردەوەکانت هەڵدەوەشێتەوە و دەبیت لەو کەسانەى کەزەرەر مەندن.

٢- الاخلاص: وهو العمل لله من غير رياء ولا سمعة،

دڵسۆزى ونیەت پاکى: ئەویش بەوە دەبێت ئەو کردەوەیە تەنها لەبەر خوا ئەنجام بدرێت، نەک بۆ بینین و بیستنى خەڵکى،

قال الله تعالـى: [ فادعوه مخلصين له الدين ] .

واتە/ بپاڕێنەوە لە خوداو دڵسۆز بن لەپەرستنى دا.

وقال( صلى الله عليه وسلم ): ( من قال لا اله الا الله مخلصا دخل الجنة) .

واتە/ هەرکەسێک بە دڵسۆزییەوە بڵێت هیچ پەرستراوێکى حەق نییە شایەنى پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە، ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.

٣- الموافقة لما جاء به الرسول( صلى الله عليه وسلم ):

کردەوەکە بە گوێرەى ئەو بەرنامەیە بێت کە پێغەمبەرى خوا( صلى الله عليه وسلم )پێى هاتووە: (واتە/ قورئان وسوننەت).

قال الله تعالى: [وما آتاكم الرسول فخذوه وما نهاكم عنه فانتهوا] .

واتە/ هەرچییەک کە پێغەمبەرى خوا بۆى هێناون وفەرمانى پێ کردون ئێوە وەرى بگرن، وەهەرچیشى لێ قەدەغەکردن ئەوا لێی دوور بکەونەوە.

وقال( صلی الله عليه وسلم ): ( من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد) . (أي غير مقبول).

واتە/ هەرکەسێک هەرکردەوەیەک بکات و فەرمانى ئێمەى لەسەر نەبێت ئەوا لێی وەرناگیرێت و ڕەد دەکرێتەوە(واتە/ وەرناگیرێت).

—-

بەسوپاسەوە وەرگیراوە خودا پاداشتى بەخێرى  ئامادەکار بداتەوە.

پێشنیارکراو

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت ؟

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت؟

سەرەڕای ئەوەی موسوڵمانان دوعاو نزاو پاڕانەوەی زۆر دەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی دوعاكانیان لە ئێستادا …