1. داواكردن له غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو: بڵێت ، يا رسول الله شيفام بۆ بنێره.
2. هانا بردن بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو بڵێت ، يا رسول الله به هانام وه‌ره.
3. په‌نا گرتن به غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار، وه‌كو بڵێت، يا شيخ عبدالقادر گه‌يلانى بم پارێزه.
4. ترسان له غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو ترسان له گۆڕى پياوچاكان .
5. حه‌يوان سه‌ربڕين بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو حه‌يوان سه‌ربڕين له‌سه‌ر گۆڕى پياوچاكان يان بۆ جنۆكه‌كان .
6. نه‌زركردن بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو حه‌يوانێك له‌سه‌ر خۆى نه‌زر بكات بۆ گۆڕى پياوچاكێك هه‌ر كاتێك كاره‌كه‌ى بۆ جێ به‌جێ بوو .
7. خۆش ويستنى كه‌سێك به ئه‌ندازه‌ى خۆشويستنى خوداى په‌روه‌ردگار ، يان زياتر له ئه‌ندازه‌ى خۆش ويستنى له‌خوداى په‌روه‌ردگار .
8. ووتنى : ئه‌گه‌ر ويستى خودا و ويستى تۆى له‌سه‌ر بێت .
9. ووتنى : له سايه‌ى تۆ و له سايه‌ى خوداى په‌روه‌ردگار .
10. ووتنى : به‌ناوى خودا و پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله عليه وسلم) .
11. هه‌ڵواسينى نوشته و په‌ڕۆى سه‌وز و دار تاوك به خۆته‌وه يان مناڵه‌كانته‌وه يان سه‌ياره‌كه‌ته‌وه ، به مه‌به‌ستى پاراستن له چاو و زار .
12. هه‌ڵواسينى ناڵى كه‌ر و ئێسك و قۆچى حه‌يوان به خانوه‌كه‌ته‌وه يان سه‌ياره‌كه‌ته‌وه يان باخچه‌كه‌ته‌وه به مه‌به‌ستى پاراستن له چاو و زار .
13. چونه سه‌ر گۆڕى پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان بۆ داواكردن لێيان به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى يان منداڵ بوون يان هه‌ر شتێكى تر كه له تواناى غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار دا نيه .
14. ده‌ست هێنان به كێل و قه‌فه‌زى گۆڕى پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان بۆ ته‌به‌ڕوك.
15. سوجده بردن بۆ گۆڕى پياوچاكان يان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه زيندووه و به شێخ مه‌شهووره .
16. ته‌واف كردن به ده‌ورى غه‌يرى كه‌عبه‌ى ماڵى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو ته‌واف كردن به ده‌ورى گۆڕى پێغه‌مبه‌رێك يان پياوچاكێك يان هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر شتێك.
17. كڕنوش بردن و خۆدانه‌واندن بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار .
18. باوه‌ڕ بوون به سحرباز و جادووگه‌رو شوين هه‌ڵگر .
19. دانه پاڵى باران بارين بۆ لاى غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار وه‌كو ئه‌ستێره‌كان يان پياوچاكان .
20. باوه‌ڕ بوون به هه‌ڵفڕاندنى ته‌ير ، يان بيستنى ده‌نگى ته‌ير به مه‌به‌ستى خێر و شه‌ڕ ، بۆ نمونه هه‌ندێك كه‌س هه‌يه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كونده به‌بۆ بخوێنێت له شوێنێك ئه‌وه ئه‌و شوێنه كاول ده‌بێت .
21. كردنى عيباده‌تێك بۆ بينينى خه‌ڵك كه پێى ده‌ڵێن (الرياء) واته ڕووبينى.
22. كردنى عيباده‌تێك بۆ بيستنى خه‌ڵك كه به عه‌ره‌بى پێى ده‌ڵێن (السمعة) واته: ووتنى قسه‌يه‌كى باش يان زيكرێك بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك لێى ببيستێت تاوه‌كو پێى بڵێن به‌ڕاستى پياوێكى به ته‌قوايه .
23. كردنى عيباده‌تێك بۆ به ده‌ستهێنانى شتێك له دونيادا.
24. ڕشتنى ئاو له دواى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌چێت بۆ سه‌فه‌ر به‌مه‌بستى پاراستنى له به‌ڵاو ناخۆشى.
25. باوه‌ڕ بوون به غه‌يب زانينى پياوچاكان .
26. سوێند خواردن به غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو بڵێت به پێغه‌مبه‌ر ، يان به گۆڕى شێخى ، يان به سه‌رى تۆ ، يان به سه‌رى من ، يان به‌سه‌رى كوڕم ، يان به‌گۆڕى باوكم ، يان به هه‌ردروستكراوێك له دروستكراوه‌كانى خوداى په‌روه‌ردگار .
27. گوێڕايه‌ڵى كردنى كه‌سێك له حه‌ڵاڵ كردنى شتێكى حه‌رام ، يان له حه‌ڕام كردنى شتێكى حه‌ڵاڵ .
وه زۆر شتى تر هه‌ن كه به‌ربڵاون له ناو موسڵمانان به‌ڵام له به‌ر درێژبوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه باسمان نه‌كردوون.
موسوڵمانى به‌ڕێز ئه‌م شتانه‌ى باسم كردوون گشتيان عيباده‌تن بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ئه‌نجام ده‌درێن له لايه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى بێ ئاگان له عه‌قيده‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا و (صلى الله عليه وسلم) هاوه‌ڵه‌كانى، عيباده‌ت ئه‌نجام دان بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار شيركه ،.
له كۆتايدا خاڵێكى زۆر گرينگ هه‌يه ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م ئه‌ويش ئه‌وه‌يه هيچ كه‌سێك به هه‌ڵه له نوسراوه‌كه‌م نه‌گات و لێك دانه‌وه‌ى خراپى بۆ نه‌كات و وانه‌زانێت به‌لاى من هه‌ركه‌سێك ئه‌م شيركانه‌ى تێدا بێت ئه‌وه موشريكه نه‌خێر به‌لاى من هه‌ر كه‌سێك به‌هۆى نه‌زانينى خۆيه‌وه ئه‌م شيركانه بكات تاوان بارنيه و موسوڵمانه، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ى هه‌وڵنه‌دانى بۆ فێربوونى عه‌قيده‌ى صحيح تاوان باره،.
دووباره ده‌يڵێمه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌هۆى نه‌زانينى ئه‌م شيركانه بكات موشريك نيه چونكه له شه‌ريعه‌تى ئيسلام دا (الجهل) واته نه‌زانين ڕێگرێكه له ڕێگره‌كانى به كافر دانانى خه‌ڵكى، بۆيه زانايانى ئه‌هلى سوننه ده‌فه‌رموون (ليس كل من جهل شيئاً يكفر).
واته: مه‌رج نييه هه‌ر كه‌سێك شتێك نه‌زانێت كافر بكرێت ، وه ده‌فه‌رموون: (ليس كل من وقع في الكفرکفر وليس كل من وقع في البدعة بدع وليس كل من فعل الفسق فسق بل لابد من توفر الشروط وانتفاء الموانع).
واته: مه‌رج نيه هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێته ناو كوفر كافر بێت ، يان بكه‌وێته ناو بيدعه ته‌بديع بكرێت ، يان تاوانێك بكات فاسق بكرێت ، نه‌خێر ده‌بێت گشت مه‌رجه‌كانى كوفر يان تبديع يان تفسيق ى تيابێت، وه هيچ ڕێگرێكيش نه‌بێت له به‌كافر دانانى يان تبديع كردنى يان تفسيق كردنى ئينجا ئه‌گه‌ر شروط و موانعى ته‌كفيرى تيابوو وه ئيقامه‌و حوجه‌ى له‌گه‌ڵ كرا له لايه‌ن ئه‌هلى عيلمه‌وه ئينجا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر شيركه‌كه‌ى ئه‌هلى عيلم حوكمى كوفرى به‌سه‌ر دا ده‌ده‌ن،.
كه‌واته پێويسته بزانين به كافر دانان و موشريك كردنى خه‌ڵك به په‌له‌و به‌بێ عيلم جائيز نيه و تاوانه، وه كار‌و كرده‌وه‌ى خه‌واريجه ته‌كفيريه‌كانه وه ئێمه‌ش به‌رين له گشت ئه‌و كه‌سانه‌ى تووند ڕه‌وو ته‌كفيرين .
——
مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی