دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / لەدایک بونەوە .
لەدایک بوونەوە
لەدایک بوونەوە

لەدایک بونەوە .

قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم ) : ما من مسلم يتوضأ فيسبغ الوضوء ثم يقوم في صلاته فيعلم ما يقول إلا انفتل وهو كيوم ولدته أمه .

واتە : هەرکەسێک دەست نوێژێکى جوان و تەواو بشوات وە نوێژبکات و ئاگاى لەنوێژەکەى بێت تاکو تەواو دەبێت وەک و ئەوەکەسەوایە کە تازە لەدایک بوبێت کە هیچ گوناهێکى نیە.

قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم ) …..نقل الأقدام إلى الجماعات وإسباغ الوضوء في المكروهات وانتظار الصلاة بعد الصلاة ومن يحافظ عليهن عاش بخير ومات بخير وكان من ذنوبه كيوم ولدته أمه

واتە : رۆیشت بۆ نوێژى بەکۆمەڵ وە شوشتنى دەستنوێژێکى باش و جوان وە چاوەروانى کردنى نوێژ لەدواى نوێژ وە پابەندبێت بەنوێژەکانى و نەیان فەوتێنێت دژێت بەخێر و خۆشى وە لەسەر خێر دەمرێت وە لەتاوەانەکانى پاک دەبێتەوە وەک وئەوکەسەى کە تازە لەدیاک بوبێت.

پێغەمبەر سلێمان (علیه السلام) دوعاى کردوە کە هەرکەسێک دوو رکات نوێژ لە مزگەوتى قودس بکات خودا لێى خۆش بێت وەک ئەو کەسەى کە تازە لەدایک بوبێت .

(ومن صلى في بيت المقدس ركعتين خرج من ذنوبه كيوم ولدته أمه)

هەرکەسێک دوو رکات نوێژ لە مزگەوتى قودس بکات گوناهەکانى پاک دەبنەوە وەک ئەوکەسەى کە تازە لەدایک بوبێت.

قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم)ان الله عزوجل یقول : إذا ابتليت عبدا من عبادي مؤمنا فحمدني، وصبر على ما ابتليته؛ فإنه يقوم من مضجعه ذلك كيوم ولدته أمه من الخطايا.

واتە : هەر بەندەیەکى ئیمان دار تووشى گرفت و بەڵا ببێت بەڵام شوکانەبژێربێت و ئارام بگرێت لەسەر ئەم گرفت وبەڵایە کاتێک چاک بوەوە وەک ئەو کەسە وایە کە تازە لەدایک بوبێت پاک دەبێتەوە لەگوناح.

قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) : من حج البيت الحرام، أو اعتمر فلم يرفث ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه.

واتە : هەرکەسێک حەج یان عومرە بکات وە خۆى بەدور بگرێت لەکارى خراپ و تاوان وەک و ئەوە وایە کە تازە لەدایک بوبێت پاک دەبێتەوە لەگوناح.

 

ئامادەکردن : بەرێوەبەر.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …