شەریعەتى ئیسلام هاتووە بۆ پاڵپشتى و تەواوکردنى خورەوشت و بەها بەرزەکان بەهەموو جۆرێک لە دڵ و دەرونى خەڵکیدا وەپەروەردەکردن و هەڵسوکەوتى باش و شیاو لەگەڵ دەورەبەر لە هەموو بوارەکاندا و لەهەموو کاتدا , وە یەکێ لە مەبەستەکانى ناردنى پێغەمبەرانیش بۆ ئەوەیە کە مۆرڤەکان واز لەکارى ناشیاو بەدرەوشتى بهێنن و کارى چاکە ئەنجامبدەن هەر بۆیە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (( إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق )) من هاتوم تاکو پایەکانى خورەوشت و ئەخلاق تەواو بکەم.
لەچەندین ئایەت باسى ئەخلاق کراوە کەدەبێ چۆن خورەوشتمان بەرزبێت و خۆمان لە خورەوشتى خراپ بەدوور بگرین بۆیە ئەگەر خورەوشتمان باش بوو ئەوجا دەبینە کەسێکى باش بۆ خەڵکى.
بۆیە لەفەرمودەکان هاتوە کە کێ باشترین کەسە بۆیە پۆلین کراوە کەکێ باشەو و کێ زۆرباشە لەگەڵ خەڵکى وە باشترین کەس ئەو کەسەیە کە زۆراباش بێت لەگەڵ خەڵکى چاکە خوازبێت و چاکە کاربێت لەگەڵ خەڵکى هەروەک پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (المؤمن يألف و يؤلف و لا خير فيمن لا يألف و لا يؤلف و خير الناس أنفعهم للناس) صحيح الجامع الصغير .
واتە :باوەردار هۆگر و گونجاوە لەگەڵ خەڵکیدا , خێریش لە کەسێکدا نییە کە نەهۆگرى خەڵکى بێت نە خەڵکیش هۆگرى بێت
| باشترین کەسیش ئەوەیە سوودمەنترین کەس بێت بۆ خەڵکى.
وە لەم فەرمودەیە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم ) دەفەرموێت { أحب الناس إلى الله أنفعهم و أحب الأعمال إلى الله عز و جل سرور تدخله على مسلم أو تكشف عنه كربة أو تقضي عنه دينا أو تطرد عنه جوعا و لأن أمشي مع أخي المسلم في حاجة أحب إلي من أن أعتكف في المسجد شهرا و من كف غضبه ستر الله عورته و من كظم غيظا و لو شاء أن يمضيه أمضاه ملأ الله قلبه رضى يوم القيامة و من مشى مع أخيه المسلم في حاجته حتى يثبتها له أثبت الله تعالى قدمه يوم تزل الأقدام و إن سوء الخلق ليفسد العمل كما يفسد الخل العسل } صحيح الجامع الصغير.
واتە: باشترین خەڵکى لاى خودا بەسوودترینیانە , چاکترین کردەوەش لەلاى خودا خۆشیەکە بخەیتە دڵى موسڵمانێکەوە , یان (خەمێک)ماتەمینیەکى لەسەر لابەریت , یان قەرزێکى بۆ بدەیتەوە , یان برسیەتیەکى لەسەر لابەریت , ئەگەر لەگەڵ برایەکى موسڵماندا بڕۆم بۆ پێویستیەکى بەلامەوە خۆشترە لەوەى یەک مانگ لە مزگەوتدا خەڵوەت بکێشم بۆ خوداپەرستى , هەرکەسیش توڕەیى خۆى کپ بکاتەوە خواى گەورە کەم و کورى بۆدادەپۆشێت , هەرکەسێک ڕقێک بخواتەوە کە بشتوانێ دەرى ببڕێت خواى گەورە دڵى پردەکات لەڕەزامەندى خۆى لە رۆژى قیامەتدا , هەرکەسێک لەگەڵ براموسڵمانەکەى بێت بۆ جێبەجێ کردنى پێویستیەکى هاتا ئەنجامى دەدات , خواى گەورە پێى جێگیر دەکات لەرۆژێکدا کە پێیەکان دەخلیسکێن , ڕەوشتى ناشرین کردەوەى چاکە خراپ دەکات وەکو چۆن سرکە هەرنگوین خراپ دەکات.
بەرهەمى چاکەو سودگەیاندن بەخەڵکى و هاوکارى کردنیان :
1- بڵاوبونەوەى سۆز و مهرەبانى و خۆشەویستى لەنێوان خەڵکى.
2- حەسودى بەیەکتر بردن لەبەین دەچێ و رق و قینەلەیەکتر نامێنێ.
3- برایەتى راستەقینە لەنێوان موسڵمانان دەردەکەوێ و مرۆڤایەتى ماناى خۆى دەپێکێ.
4- گەیشتن و تامکردنى خۆشەویستى خودا و رازى بون و سەرفرازى و بەهەشت بەدەست دێت.
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت : {من نفس عن مؤمن كربة من كرب الدنيا نفس الله عنه كربة من كرب يوم القيامة و من يسر على معسر يسر الله عليه في الدنيا و الآخرة و من ستر مسلما ستره الله في الدنيا و الآخرة و الله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه …} صحيح الجامع الصغير.
واتە : هەرکەسێک تەنگانەیەک و ناخۆشیەک لەسەر باوەردارێک لەدونیادا لابەرێت خواى گەورە لەرۆژى قیامەتدا گرفت و تەنگانەیەک لەسەرى ئەو لادەبات وە هەرکەسێ هاوکارى نەدارو کەم دەستێ بکات خواى گەورە لەدونیا و دوا رۆژدا هاوکارى و کارئاسانى بۆدەکات و هەرکەسێ کەم وکورى موسڵمانێک دابپۆشێ خواى گەورە لەدونیاو دوارۆژدا عەیبەکانى ئەو دادەپۆشێ , خواى گەورە هەمیشە یاریدەدەرو پشتگیرى ئەو بەندەیە دەکات کە هاوکارو پشتگیرى براکەى دەکات.
——–
ئامادەکردن : بەرێوەبەر.