دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / تا : أن الحمى أو شدة الحمى من فيح جهنم فأبردوها بالماء .
تا
تا

تا : أن الحمى أو شدة الحمى من فيح جهنم فأبردوها بالماء .

حدثنا عبد الله حدثني أبي حدثنا يحيى عن هشام قال أخبرني أبي عن عائشة:

عن النبي (صلى الله عليه وسلم) أن الحمى أو شدة الحمى من فيح جهنم فأبردوها بالماء. رواه احمد في مسند.

واتە: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت : تا یان توندى تا لە کڵپ و کۆى دۆزەخەوەیە , بۆیە بەئاوى سارد ساردى بکەنەوە .

وە لەچەندی فەرمودەى تر هاتوە کەوا (تا) بە ئاو سارد بکرێتەوە وە ئەگەر ئاوى زەمزەم هەبێت زۆر باشە ئەگەر نا ئاوى تر ئاسایە .

حدثنا همام، عن أبي جمرة الضبعي قال:  كنت أجالس ابن عباس بمكة، فأخذتني الحمى، فقال: أبردها عنك بماء زمزم، فإن رسول اله صلى الله عليه وسلم قال: (الحمى من فيح جهنم، فأبردوها بالماء، أو قال: بماء زمزم).

واتە: ابى جمرە نصرى کورى الضبعى دەگێرێتەوە و دەڵێت : لەمککە لە خزمەتى (عبدالله ى کورى عباس) (رضى الله عنهما) دانیشتم , ئەوەبوو (تـا) دایگرتم و ئەویش فەرمووى : بەئاوى زەمزەم ئێش و گەرمى ساردبکەوە و لاى بەرە , چونکە پێغمەبەرى خودا (صلى الله علیه وسلم) فەرمووى : (تـا) لە گڕو بلێسەى دۆزەخەوەیە , بە ئاو ئێش و گەرمى ساردبکەنەوە , یا فەرمووى : بە ئاوى زەمزەم .

چۆن کەى بەئاوى سارد خۆمان سارد بکەینەوە لە (تا) :

قال انس (رضى الله عنه) قال رسوڵ الله (صلى الله علیه وسلم) : إذا حم أحدكم فليسن عليه الماء البارد ثلاث ليال من السحر .

واتە : (انس) دەفەرموێت : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموى : ئەگەر کەسێکتان (تا)ى بەرزبۆوە , با سێ شەو لەکاتى شەبەقى بەرەبەیاندا ئاوى ساردى بەسەردا بکرێت.

إذا أصاب أحدكم الحمى – وهي قطعة من النار – فليطفئها عنه بالماء ، يستنقع في نهر جار ويستقبل جريته وليقل : بسم الله ، اللهم اشف عبدك وصدق رسولك ، بعد صلاة الصبح قبل طلوع الشمس ، ولينغمس فيه ثلاث غمسات ثلاثة أيام ، فإن لم يبرأ فخمس ، وإلا فسبع وإلا فتسع ، فإنها لا تكاد تجاوز تسعا بإذن الله (أحمد ، والترمذى – حسن غريب – وابن السنى ، وأبو نعيم فى الطب ، والطبرانى ، والضياء عن ثوبان).

واتە: هەرکاتێک کەسێکتان (تا)ى لێهات کە بەشێکە لەئاگر با بەئاوى سارد بیکوژێنێتەوە و روو بکات لە ڕوبارێکى لەبەر رۆیشتوو دواى بەرەبەیان و پێش خۆر هەلاتن , ڕوو لەئاراستەى ڕۆیشتنى ئاوەکە بکات و بابڵێت (بسم الله ، اللهم اشف عبدك وصدق رسولك) سێ رۆژ بەسێ جار خۆهەڵکێشان خۆى لە ئاوەکە هەڵکێشێت , ئەوا چاک دەبێتەوە ئەگەر چاک نەبۆوە با پێنج رۆژ ئەوە دوبارەبکاتەوە ئەگەر چاک نەبۆوە با حەوت رۆژ ئەگەر چاک نەبۆوە ئەوا بە ئیزنى خواى تعالى لە نۆ تێپەر نابێت.

جوێن بە(تا) مەدەن:

قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) :لا تسبي الحمى فإنها تنفي الذنوب كما تنفي النار خبث الحديد .

واتە : جوێن بە (تا) مەدەن چونکە تاوان پاک دەکاتەوە وەکو چۆن ئاگر پیسى ئاسن پاک دەکاتەوە.

عن جابر بن عبد الله(رضي الله عنه) قال : أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم )دخل على أم السائب أو أم المسيب وهي ترفرف فقال ما لك يا أم السائب أو يا أم المسيب ترفرفين قالت الحمى لا بارك الله فيها فقال صلى الله عليه وسلم لا تسبي الحمى فإنها تذهب خطايا بن آدم كما يذهب الكير خبث الحديد.

واتە : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) چو بۆلاى (أم السائب) کە (تا)ى زۆر بەرزبوو بوەوە پێى فەرموو چیە ئەى (أم السائب) ئەویش فەرمووى (تا)م هەیە ئەى خودا بەرەکەتى تێنەخات , پیغەمبەر فەرمووى جوێن بە (تا) مەدە چونکە (تا) گوناحەکانى نەوەى ئادەم ناهێڵیت وەک چۆن کورەى ئاسەنگەر پیسى وژەنگى ئاسن ناهێڵێت.

————-

ئامادەکردن : بەرێوەبەر.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …