شێرپەنجە وەکو هەموو نەخۆشیەک تووشى مرۆڤ دەبێت ئەویش بەهۆى کەمى ڤیتامین ( B17 ) , لەکتابى (سترة الغبار) ئاوها نوسراوە.
بەڵام کۆمپانیاکانى دەرمان پرو پاگەندەى وابڵاو دەکەنەوە کە ئەم نەخۆشیە بەدەگمەن چارەسەر دەکرێت ئەم پروپاگەندەشیان بۆئەوەیە کەسى توش بوو بەم نەخۆشیە چاوترساى بکەن و کاتێک مرۆڤ لە شتێک ترسا ئەوا هانا بۆ بەرگرى کردن دەبات لەو مەترسیە بۆیە چى لەدەست بێت دەکات , لەم روەوە کۆمپانیاکانى دەرمان ئامانجەکەیان دەپێکن و ئەوەى مەبەستیانە دەیکەن ئەویش بە بڵاو کردنەوەى هەندێ دەرمان گوایە ئەم دەرمانانە نەبیت چارەسەرى شێرپەنجەناکات بۆیە بەنرخێکى زۆر دەرمانەکان دەخەنە بازارو بەرێژەیەکى زۆر کەم کە هیچ کات نرخەکەى کەمەبەستیانە دانەبەزێت , لێرەدا قازانجێکى خەیاڵى دەکەن بەم جۆرە.
(جى ادوارد غریفین) چەندین شتى گرنگى لەسەر شێرپەنجە کەشف کردوە وەباسى کردوە لە کتابەکەى بەناوى (عالم بلا سرطان) (world without cancer) وەچەندین سمینارو فلمى دەرکردوە لەو روەوە کەچۆن کارگەکانى دەرمان لەبوارى شێرپەنجە چى دەکەن و چۆن خەڵکى قۆڵ دەبڕن.
(جي. إدوارد غريفين) نهینى و پەردەى سەر دەرمانى (لایترایل | LAETRILE) لادا کە کۆمپانیاکانى دەرمان وەک چارەسەر دەىدەن بەنەخۆش بۆ چارەسەر .
چەندین دکتۆر لە ناوەندەکانى لیکۆلینەوەى پزیشکى ئەم راستیەیان بۆ دەرکەوتوە کە شێرپەنجە چارەسەرى هەیە وەک هەموو نەخۆشیەکانى تر.
ئاگاداریەکى گرنگ : لە کتابى (عالم بلا سرطان) (world without cancer)دا ئەوەخراوەتە روو کە هۆکارى شێرپەنجە خراپ بەکار هینانى خۆراکە یانى ئەو خۆراکانەى کە دەی خۆین بەشێوەیەکى رێک وپێک ناى خۆین لەوانەیە هەندێ کەس تەنها راهاتبێ لەسەر چەند خۆراکێکى دیارى کراو زیاتر لەم خواردنانە نەخوات بۆیە لە کتابەکە باسى ئەوەدەکات کەوا شێرپەنجە هەموو کات بەهۆى بەکتریاو ڤایرۆس و ژەهر دروست نابێ بەڵکو بەهۆى کەمى رەگەزێک لە خۆراکەکان دروست دەبێ کە نەماوە لەجەستەى مرۆڤ بۆیە کاتێ کەسێک تووشى شێرپەنجە دەبێ ئەوا ئەو دەرمانانەى پێ دەدرێت کە ئەو ڤیتامینانەن کە لە جەستەى مرۆڤە نەخۆشەکە کەم بۆتەوە.
بۆیە دەبێت لەبەشە خۆراکى رۆژانەدا خۆراکە کەمان جۆراوجۆر بێت بۆ ئەوەى جەستەى مرۆڤ هاوسەنگى وەرگرێ لەوەرگرتنى هەموو پێداویستیەکانى جەستە , وەجیهان بەتاڵ ببێتەوە لە شێرپەنجە وە ملیارەها دۆلار و دینار کەسەرف دەکرێ لەم رێگایەوە بۆمان بگەرێتەوە.
بروابکەن چارەسەرى شێرپەنجە و دەرمانەکەى لە ناوکى میوەکان دروست دەکرێت نەک کۆمپانیاکان ئەم شتەیان داهێنابێ بۆیە ئەم میوانەى رۆژانە بخۆن دوردەکەونەوە لە شێرپەنجە میوەکانیش زۆر سادەن و بەردەست دەبن وەک (قەیسى , خۆخ , بەهێ , هەڵوژەى رەش , سێو , گێلاس) وە چەرەزات وەک (باویە , ناوکى دەنکە قەیسى , گوێز , تۆوى شوتى, ناوکى دەنکە خۆخ , سپێناغ ) وە (فاصۆلى سور و رەش, کە ئەمانە هەموویان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ( B17 ) کە باشترین چارەسەرە بۆ شێرپەنجە .
بۆیە (رێکخراوى پزیشکى ئوسترالى و رێکخراوى ئەمریکى بۆ شێرپەنجە) دەڵێن کۆمپانیاکانى دروستکردنى دەرمانى (لایترایل | LAETRILE) و حەبى دژى شێرپەنجە هەموویان ساختەچى و فێڵ بازن.
لەساڵى 2015 لێکۆلینەوەکان دەریان خستوە خواردنى 50 گرام لە (لایترایل | LAETRILE) دەبێتە هۆى مردن بۆە کاتێ ئەم عیلاجانە چى حەب یان دەرزى بێت لە نەخۆش دەدرێت نەخۆش تووشى بەرزبونەوەى فشارى خوێن و تەنگە نەفەسى و بێهۆش بوون و ئێش و ئازارى جومگەکان و باش نەرۆیشتن و مردن دەبێ.
بۆیە یەکیەتى ئەورپا ئەم دەرمانانەیان قەدەغەکردوە لە ولاتانى ئەورپى و لەلایەن رێکخراوى دەرمان و خۆراکى ئەمریکى (FDA) ئەم دەرمانانە رێگرى لێکراوە بۆ چارەسەرکردنى شێرپەنجە بەڵام لەهەندێ شوێن بەکاردێت , هۆکارەکەشى ئەویە خزم و کەسى نەخۆش بەدواى چارەسەرى خێران بۆ نەخۆشەکەیان.
بۆیە لەکۆتایدا دەڵێم خۆپارستن باشترە لە چارەسەر ئەمەش زۆر ئاسانە هەموو دکتۆرێکى خاوەن وژدان و لێکۆلەرەوەیەکى خاوەن زانست و بەویژدان دەڵێت با خۆراکتان هەمە جۆر بێت و بەگوێرەى توانا میوە و سەوزە رۆژانە بەکار بهێنن بۆ ژەمى خواردنتان بۆ ئەوەى جەستەى مرۆڤ توشى کەمى ڤیتامین نەبێ , وەتیشکى خۆر بەتایبەت بەیانیان بەرجەستەت بکەوێ زۆرباش و بەسودە.
——
ئامادەکرن : بەرێوەبەر.
——
سەرچاوەکان :
http://elarabielyoum.com/show290721 -1
2- https://www.sehatok.com/food/2017/9/24/فيتامين-ب-17-هل-يحل-مشكلة-السرطان
3- https://aawsat.com/home/article/869886/ما-حقيقة-منع-فيتامين-b17-الذي-يقضي-على-السرطان؟
4- کتاب (عالم بلا سرطان) (world without cancer)