پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)دەفەرمووێت:
(والله لا يؤمن، والله لا يؤمن، والله لا يؤمن، قيل: من يا رسول الله؟ قال: الذي لا يأمن جاره بوائقه).(رواه البخاري)
( لا يدخل رجل الجنة لا يأمن جاره بوائقه)(رواه البخاري ومسلم )
واتە: سوێند بەخوا باوەڕی نیە قەسەم بەخوا باوەڕی نییە سوێند بەخوا باوەڕی نییە(واتە موسڵمانی ڕاستی نییە گوتیان کێ ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی ئەو کەسەی کە درواسێی لە خراپەی بترسێ و لێی ئەمین و دڵنیا نەبێ.
وەلە ریوایەتێکی تردا دەفەرمووێت هەرکەسێ دراوسێی ئەمین و دڵنیا نەبێ لە کردەوەی خراپی ئەو، ئەمە ئەو کەسە ناچێتە بەهەشتەوە(پەنا بەخوا).
(هەروەها عەبدڵای کوڕی مەسعود (ڕەزای خوای لێبێت)دەفەرمووێت
(وسئل رسول الله عن أعظم الذنب عند الله فذكر ثلاث خصال ”أن تجعل لله نداً وهو خلقك، وأن تقتل ولدك خشية أن يطعم معك، وأن تزني بحليلة جارك )( رواه البخاري ومسلم الترمذي )
واتە :پرسیاریان کرد لە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) چ تاوانێک لەلای خوا گەورەترین تاوانە؟ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)باسی سێ (خەسڵەت)تاوانی کرد فەرمووی:
واتە: یەکەم شەریک و هەواڵ بۆ خودا دابنێ و کە دروستی کردووی دووەم ئەولادی خۆت بکوژی لەبەر هەژاری یا لەبەر ئەوەی کە نانت لەگەڵ بخوات سێ یەم زینا و داوێن پیسی بکەی لەگەڵ ژنی (جیران)و دراوسێت).
(لەفەرموودەیەکی تردا پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)دەفەرموویت:
(من كان يؤمن بالله واليوم الاخر فلا يؤذ جاره)( متفق عليه)
واتە: هەرکەسێ باوەڕی بە خوا و بە ڕۆژی قیامەت هەیە با ئازاری جیرانی واتە دراوسێ نەدات.
باسێک:
هەروەها پێویستە دراوسێ خۆگر بێت بە بەرامبەر بە شەڕ و خراپەی دراوسێیەکەی چونکە ئەگەر دراوسێ قەبوڵ بکات ئیش و ئازاری دراوسێکەی ئەمە بە چاکە لە قەڵەم ئەدرێ لەلای خوا و پێغەمبەرەوە(صلی الله علیە وسلم) هەروەها دەگێڕنەوە
(عن أبي هريرة قال : جاء رجل إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول دلني على عمل إذا قمت به دخلت الجنة· فقال: ”كن محسنا”
فقال: يا رسول الله كيف أعلم أني محسن؟
قال: ”سل جيرانك فإن قالوا إنك محسن فأنت محسن وإن قالوا إنك مسيء فأنت مسيء” )( رواه البيهقي)
واتە: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)عەرزی پێغەمبەری کرد ووتی پێم بڵێ و پێم نیشاندە کردەوەیەکی ئەوها کە پێی بچمە بەهەشتەوە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)فەرمووی چاکە کەر بە وتی بە چ شێوەیەک دەزاندرێ کە من چاکە کەرم؟ فەرمووی بپرسە لە دراوسێ ئەگەر پێیان باش بووی ئەوە لەلای خوا و پێغەمبەریش(صلی الله علیە وسلم) باشی ئەگەر گوتیان خەراپی ئەوە لەلای خوا و پێغەمبەریش بە خراپ لەقەڵەم ئەدرێی).
(هەروەها پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێت لە فەرموودەیەکی تردا
( لأن يزني الرجل بعشر نسوة خير له من أن يزني بامرأة جاره ، ولأن يسرق الرجل من عشرة أبيات أيسر له من أن يسرق من بيت جاره)( رواه الإمام أحمد والطبرني عن المقداد بن الأسود (رضي الله عنه )
واتە: بەڕاستی ئەگەر مرۆڤ داوێن پیسی بکا لەگەڵ( دە)ژنانی بێگانەدا تاوانی کەمترە نەک لەگەڵ تاقە ژنی دراوسێ زينا واتە دواێن پیسی بکا یان مرۆڤ ئەگەر دزی بکا و لە (دە)ماڵان تاوانی کەمترە نەک دزی بکا لە ماڵی دراوسێ.
-*-*-*-*-*
خودا پاداشتى ئامادەکار بداتەوە.