سورة الفاتحة
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ
نَسْتَعِينُ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ
( 1 ) به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
( 2 ) سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
( 3 ) به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).
( 4 ) خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
( 5 ) خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
( 6 ) خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.
( 7 ) که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه).
———
- ژمارەى ئایەتەکان : 7
- ژمارەى ووشەکان : 29
- ژمارەى پیتەکان :139