دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / ئاشتى (الهدنة) (عرب و جولەکە) لەروانگەى شەرعەوە
موسڵمان و جولەکە

ئاشتى (الهدنة) (عرب و جولەکە) لەروانگەى شەرعەوە

الهدنة:

بەستنى ئاگربەست لەگەڵ بێ باوەڕاندا :

1-پێناسەى کەى :

((الهدنة)) لە زماندا بێدەنگیە.

لەشەرعیشدا : بریتیە لە پەمان بەستنى پێشەوا یا جیگرەکەى لەگەڵ بێ باوەرەاندا لەسەر شەرنەکردن بۆ ماوەیەکى دیارى کراو بە گوێرەى پێویستى با درێژەش بکیشێت پێشى دەوترێت : مهادنة و ماعەدة و معاهدة.

2-شەرعیەت بونى و بەلگەکەى :

دروستە پێشەوا ئاگربەست لەگەڵ کافراندا گرێ بدات لەسەر شەڕ نەکردن بۆ ماوەیەکى دیارى کراو بە گوێرەى پێویست , ئەگەر بەرژەوەندى موسلمانان لە بەستنیدا هەبوو , وەک لاوازیان یان ئامادەبونیان و جگە لەمانەش لەبەرژەوەندیەکان وەک ئومید بون لە موسڵمان بوونى بێباوەران و هاوشیوەکانى , لەبەر ئایەتى (وإن جنحوا للسلم فاجنح لها)الانفال :61 .

واتە : ئەگەریش مەیلى شەرنەکردن و ئاشتیان هەبوو لەگەلت تۆش ئەو مەیلەت هەبێت .

هەروەها پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دە ساڵ ئاگر بەستى کرد و گرێى دا لەگەل کافراندا لە ئاشتەوایی حودەیبیە دا , هەروەها صوڵحى کرد لەگەل جولەکەکانى مەدینە.

3-پابەندبوون بە ئاگربەستەوە:

ئەو ئاگربەستەى کەپێشەوا یا جێگرەکەى گرێی داوە جێ بەجێ دەبێت ((لازمة)) دروست نیە بشکیندرێ یا هەڵبوەشێندرێتەوە مادام بەرامبەرەکەى پێوەى پەیوەستن و خیانەت ناکەن و ترسى خیانەتیشیانمان نیە لەبەر فەرمایشتەکەى خودا : (فما استقاموا لکم فاستقیموا لهم) التوبة : 7.

واتە: جا تا پابەند بوون بە پەیمانەکەیانەوە ئێوەش پابەند بن پیوەى .

هەروەها خودا (جل جلاله) ئەفەرموێت : (یا أیها الذین امنوا أوفوا بالعقود) المائدة :1.

واتە: ئەى باوەرداران پەیمانەکان ببنە سەر و پابەند بن پێوەى کە دژى قورئان و سوننەت نیە.

  • ئەگەریش پەیمانەکەیان شکاند : بەشەرکردن یان پشتگیرى کردنى دوژمنێکمان لەدژمان یا کوشتنى موسڵمانێک یا بردنى سامانێک ئەوا گفتەکەى نێوانمان هەڵدەوەشێتەوە و دروستە شەڕیان لەگەڵدا بکرێت لەبەر فەرمایشتى خودا (جل جلاله) کە دەفەرموێت (وإن نكثوا أيمانهم من بعد عهدهم وطعنوا في دينكم فقاتلوا أئمة الكفر إنهم لا أيمان لهم لعلهم ينتهون)التوبة:12.

واتە : خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌یمانه‌کانیان بشکێنن له‌دوای به‌ستنی و گاڵته‌و تانه‌وته‌شه‌ریان له ئاین و به‌رنامه‌که‌تان ده‌دا، ئه‌وه بجه‌نگن دژی سه‌رانی کوفر، به‌ڕاستی ئه‌وان هیچ په‌یمانێکیان نیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی کۆڵ بده‌ن و واز له بێ باوه‌ڕی خۆیان بهێنن.

  • ئەگەریش مەترسى هەبوو لە شکاندنى پەیمانەکە نیشانە هەبوو ئاماژەبوون لە سەر ئەمە ئەوکات دروستە پەیمانەکە بشکێنین و لە سەر گفتەکە نەمێنینەوە , خودا (جل جلاله) ئەفەرموێت : (وإما تخافن من قوم خيانة فانبذ إليهم على سواء إن الله لا يحب الخائنين)الانفال 58 .

واتە : خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان ترسایت له ده‌سته‌یه‌ک (که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستوون) په‌یمانه‌که هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و خیانه‌تت لێ بکه‌ن ئه‌وه تۆیش له‌م کاته‌دا په‌یمانه‌که بده‌ره‌وه به‌روویاندا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ که‌) په‌یمانه‌که‌یان نرخی نه‌ماوه‌، چونکه به‌ڕاستی خوا که‌سانی په‌یمان شکێن و ناپاکی خۆش ناوێت.

دروست نیە شەڕیان لەگەڵدا بکەیت پێش پێ ڕاگەیاندنى نەمانى پەیمانەکە.

-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-

الفقه الميسر في ضوء الكتاب والسنة : فیقهى ئاسان لەژێر ڕۆشنایى سوننەت و قورئان .

وەرگێران و لەسەر نوسینى : مامۆستا على خان .

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …