ڕەوشتیان جوانە :
قال صلى الله عليه وسلم: ((أحب عباد الله إلى الله أحسنهم خلقا)) رواه الحاكم و الطبراني.
واتە : چاکترین بەندەکانى خوا بە لاى خوداوە ئەوانەن خاوەنى جوانترین رەوشتن.
ملکەچى و ترسیان بەرامبەر بەخودا هەیە :
قال -تعالى-: ( إن الذين هم من خشية ربهم مشفقون (57) والذين هم بآيات ربهم يؤمنون (58) والذين هم بربهم لا يشركون (59) والذين يؤتون ما آتوا وقلوبهم وجلة أنهم إلى ربهم را‌جعون (60) أولئك يسارعون في الخيرات وهم لها سابقون (61))
واتە : بێگومان ئەوانەى بەرامبەر توانا‌و دەسلاتى خودا ملکەچى دەنوێنن و ترسى پەروەردگاریان لەدڵدایە , ئه‌وانه‌ش بڕوا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان ده‌هێنن , ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ناده‌ن , ئه‌وانه‌ش که ده‌به‌خشن له زه‌کات و خێر دڵیان ده‌ترسێت، نه‌وه‌کو لێیان وه‌رنه‌گیرێت، چونکه ئه‌وانه بێگومانن که بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه , ئا ئه‌وانه به په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و پێشبڕکێش ده‌که‌ن له چاکه‌دا.
پارێزگارى لە نوێژەکانیان دەکەن :
قال تعالى : (والذين هم على صلواتهم يحافظون)
واتە: ئه‌وانه‌ش که پابه‌ندى نوێژه‌کانن و له کاتى خۆیدا به ڕێک‌و پێکى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.
نوێژەکانیان بە ملکەچى ئەنجام دەدەن :
قال تعالى ( الذين هم في صلاتهم خاشعون )
واتە: ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه.
واز دەهێنن لە شتى پروپوچ چى قسەبێت یان کردەوە :
قال تعالى (والذين هم عن اللغو معرضون)
واتە : ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن.
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم (لا يستقيم إيمان عبد حتى يستقيم قلبه , ولا يستقيم قلبه حتى يستقيم لسانه)رواه احمد .
واتە : ئیمانى هیچ کەسێک جێگیر نابێت تاکو دڵى جێگیر نەبێت کەدڵ جێگیر بوو لەسەر ئیمان ئەو کاتیش ئیمانەکەى لەسەر لەشى ئەو کەسەدا دامەزراو جێگیر و چەسپاو ئەبێت و ناگۆرێت , وە دڵیش جێگیر نابێت تاکو زمان جێگیر نەبێت لەسەر زیکر و یادى خودا .
دڵ و دەرون و ماڵ وسامانیان پاک دەکەنەوە :
قال تعالى (قد أفلح من تزكى)
واتە: بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه.
وە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (اللهم آت نفسي تقواها وزكها أنت خير من زكاها أنت وليها ومولاها) رواه مسلم.
واتە: ئەى پەروەردگارم لێت ئەپارێمەوە تەقوا بەنەفسم ببەخشەو نەفسى من نەفسێک بێت کەوا تەقواى تۆى تیابێت و لەتۆ بترسێت وە وە دل ودەرونم پاکبکەیتەوە بەراستى تۆ باشترین خوداى پەروەردگارى کەوا نەفسەکان پاک ئەکەیتەوە.
قال تعالى (والذين هم للزكاة فاعلون)
واتە: هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن.
داوێن پاکن :
قال تعالى (والذين هم لفروجهم حافظون)
واتە : ئه‌وانه‌ش که پارێزه‌رى داوێنى خۆیانن , وە نزیکى داوێن پیسى نابنەوە و زینا ناکەن .
ئەمانەت پارێز و بەڵێنەکانیان دەبەنەسەر:
قال تعالى ( والذين هم لأماناتهم وعهدهم راعون)
واتە : هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن (خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن).
رێگاى راست دەگرنە بەرو داواى دەکەن :
قال تعالى : (اهدنا الصراط المستقيم)
واتە : خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلام.
شاهێدى بەدرۆ نادەن وە بەرپەرچى کارى نابەجێش دەدەنەوە ئەگەر روبەرویان بوەوە:
قال تعالى : ( والذين لا يشهدون الزور وإذا مروا باللغو مروا كراما)
واتە : (به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت، کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن، به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن.
ملکەچن بەرامبەر بەخودا وە خشوعیان هەیە :
قال تعالى : (والذين إذا ذكروا بآيات ربهم لم يخروا عليها صما وعميانا)
واتە : هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش کاتێک به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بێ‌دار بکرێنه‌وه، هه‌روا به‌که‌ڕی و کوێری به‌لایاندا تێناپه‌ڕن (به‌ڵکو تێده‌فکرن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن).
باوەڕیان بەخودا هەیە :
قال تعالى : ( ليس البر أن تولوا وجوهكم قبل المشرق والمغرب ولكن البر من آمن بالله واليوم الآخر والملائكة والكتاب والنبيين وآتى المال على حبه ذوي القربى واليتامى والمساكين وابن السبيل والسائلين وفي الرقاب وأقام الصلاة وآتى الزكاة والموفون بعهدهم إذا عاهدوا والصابرين في البأساء والضراء وحين البأس أولئك الذين صدقوا وأولئك هم المتقون)
واتە : كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له ڕووكردنتان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جوله‌كه زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی قیبله دووان و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی زۆریان كرد)، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خوا‌و به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران، هه‌روه‌ها ماڵ و سامانی به‌خشی بێت ـ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا بۆی ـ به‌خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبواران و داواكاران و له پێناوی ئازادكرنی به‌نده‌كاندا؛ هه‌روه‌ها نوێژی به‌چاكی ئه‌نجام دابێت و زه‌كاتیشی له ماڵ و سامانی ده‌ركردبێت و ئه‌وانه‌ی وه‌فاداربن به‌په‌یمانه‌كانیان كاتێك په‌یمانیان دابێت، ئه‌وانه‌ش كه له كاتی نه‌داری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و ناخۆشی و كاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن ڕاستیان كردووه و هه‌ر ئه‌وانه‌شن پارێزكارو خواناس و دیندارن.
هۆگر و گونجان لەگەڵ خەڵکیدا :
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: “ المؤمن يألف ويؤلف ولا خير فيمن لا يألف ولا يؤلف وخير الناس أنفعهم للناس” رواه الطبراني
واتە :باوەردار هۆگر و گونجاوە لەگەڵ خەڵکیدا , خێریش لە کەسێکدا نییە کە نەهۆگرى خەڵکى بێت نە خەڵکیش هۆگرى بێت
| باشترین کەسیش ئەوەیە سوودمەنترین کەس بێت بۆ خەڵکى.
باوەریان بە غەیب (دوارۆژ) هەیە :
قال تعالى : ( الذين يظنون أنهم ملاقو ربهم وأنهم إليه را‌جعون )
واتە :ئه‌وانه‌ی ده‌زانن بێگومان به دیداری په‌روه‌ردگاریان شاد ده‌بن و باوه‌ڕی پته‌ویان هه‌یه و كه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
داواى ئامۆژگارى دەکەن لە کەسانى خاوەن زانست و ئیماندار :
عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (المؤمن مرآة المؤمن ….)صححه لألباني .
واتە : ئیماندار ئاێنەى ئیماندار , کەواتە جارى واهەیە مرۆڤ هەندێ هەڵەو شتى خۆى هەست پێناکات و پەى پێنابات بۆیە دەبێت داواى ئامۆژگارى بکات لەکەسانى تر‌ى ئیماندار ئەگەر هەڵەىیەکى هەیە پێى بڵێن تاکو خۆى چاکبات و راست بکاتەوە.
شەونوێژ دەکەن و بەرۆژوو دەبن یادى خودا زۆر دەکەن وە چەندین ئاکارى تری باشیان هەیە لەبەر درێژ نەکردنەوەى بابەتەکە بەوەندە دەوەستین .
—————
ئامادەکردن : بەرێوەبەر .
1-10-2020