دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / ئەوەى بەربەست دابنێ بۆ ئیسلام هەرگیز خودا لێى خۆش نابێ

ئەوەى بەربەست دابنێ بۆ ئیسلام هەرگیز خودا لێى خۆش نابێ

خوداى گەورە دەفەرموێت :

 إن الذين كفروا وصدوا عن سبيل الله قد ضلوا ضلالا بعيدا (167) إن الذين كفروا وظلموا لم يكن الله ليغفر لهم ولا ليهديهم طريقا (168) إلا طريق جهنم خالدين فيها أبدا وكان ذلك على الله يسيرا (169)

واتە : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان گرتۆته‌به‌ر و به‌ربه‌ستیشیان دانا له‌به‌رده‌م ڕێبازی خوادا (به‌شێنه‌یی و نه‌رم و نیانی)، بێگومان ئه‌وانه گومڕا بوون و له ڕاستی زۆر دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌ ()به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و سته‌میان کردووه خوا نه‌یویستووه لێیان خۆش بێت، هیدایه‌ت و ڕێنمویشیان بکات بۆ ڕێگه و ڕێبازێک (که سوودی لێوه‌ربگرن)… جگه له ڕێگه‌ی دۆزه‌خ که ده‌یانگه‌یه‌نێته ناوی و ژیانی نه‌مریی به‌ناچاریی ده‌بێت تیایدا به‌رنه‌سه‌ر، ئه‌و سزادانه‌شیان لای خوا زۆر ئاسانه (چونکه ئه‌وانه شایسته‌ن).

ئەو ئایەتە پیرۆزانە ئەوە دەردەخەن کە هەرکەسێ کافربێت و بەربەست لەبەردەم ڕێگاى خودا دروست بکات و هەر خەریکى گومڕایی بێت و بێ بڕوا و ستەمکاربێ هەرگیز خودا لەوجۆرە کەسانە خۆشنابێ , هیچ ڕێگایەکیان پیشان نادات جگە لەڕیگاى دۆزەخ وە رێی تێناچێ لێیان خۆشبێ لەبەر ئەوەیە بۆخۆیان گومڕان با گومڕابن , بەڵام خەڵکى گومڕا دەکەن لەبەر ئەوە خودا لێیان خۆشنابێ , چونکە ستەمکارن و ستەمیان کردووە لە خۆشیان و لەخەڵکیش وەکو چۆن خواى باڵادەست دەفەرموێت (ویضل الله الظالمین) ابراهیم-27.

واتە : خودا ستەمکاران گومڕا دەکات , بەڵام هەرکەسێک ڕێگاى خوا بگرێتەبەر خوا ڕێنمایی دەکات (ویهدی إلیه من اناب) الرعد -27. واتە : هەرکەسێک بۆلاى خوا بگەرێتەوە ڕێنمایی دەکات .

کەواتە هەنگاو نان بەرەو خوا  خوا ڕیگاى بۆ ئاسان دەکات و ئەوەى ڕێی خەراپەکاریش بگرێ خوا ڕێگاى دۆزەخى بۆ ئاسان دەکات , بێگومان ئەوکەسانەى بەربەست لەبەردەم دینى خوا دادەنێن ئەگەر بە نەزانى نەبێ کافر دەبن و بێگومان کافریش ستەمکارە.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …