کێت کۆش دەوێت

ئاگادار بن

ئاگادار بن کێتان خۆش ئەوێت و شوێن کێ کەوتون !!
نەکا لە قیامەت بڵێیت سەریان لێ شێواندم 👉👉
خۆشویستن بە بانگەشە نیە
هەموو بانگەشەی ئەوەمانە پێغەمبەرمان خۆشەوێت ﷺ
هەر بەڕاست سەیرێکی پرۆفایلی فەیسبوکت بکە بزانە چەندین وێنەی کەسانێکت بڵاو کردوەتەوە و خۆشت دەوێن و وەلائت بۆیان هەیە کە نەک باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەت نیە بەڵکو دژایەتیشی دەکەن ….
تۆش لە دڵەوە خۆشت دەوێن و سەریان دەخەیت.
کەچی چاوەڕێی ئەوە دەکەیت لە قیامەت لەگەڵ پێغەمبەر بیت ﷺ ؟!
ئەوە بۆ سەیرێکی سورەتی الفرقان ناکەیت ؟
تا پێت بڵێت لە قیامەت حاڵت چۆنە ؟
لەگەڵمان بن بێتاقەت مەبن و ئایەتەکان بخوێنەوە نەوەک لە قیامەت حاڵت پەرێشان بێت 👇👇👇
………………………………………………………………………

ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ لِلرَّحْمَٰنِ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ عَسِيرًا ٦٢۝

ئه‌و ڕۆژه‌ ئیتر موڵک و ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه به‌ ده‌ست خوای میهره‌بانه، بێگومان ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت له‌سه‌ر بی باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان (زۆر په‌شیمان ده‌بن).
………………………………………………………………………

وَيَوْمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى ٱتَّخَذْتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلًا. ٧٢۝

ڕۆژێک دێت سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا وگاز له‌ هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت (له‌ په‌شیمانیدا و) ده‌ڵێت: خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه.
………………………………………………………………………

يَٰوَيْلَتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا.٨٢۝

 مه‌رگ بۆ خۆم، خۆزگه فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته‌ هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم (چونکه سه‌ری لێشێواندم).
………………………………………………………………………

لَّقَدْ أَضَلَّنِى عَنِ ٱلذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَآءَنِى وَكَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ لِلْإِنسَٰنِ خَذُولًا٩٢۝

 به‌ڕاستی گومڕاو وێلی کردم له‌ به‌رنامه‌ی خوا دوای ئه‌وه‌ی پێم ڕاگه‌یه‌نرا بوو، شه‌یتان هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ گوناهو تاوان، له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا پشتی به‌رده‌دات.
………………………………………………………………………

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …