دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / سەرچاوەکانى کوفر
سەرچاوەى کوفر

سەرچاوەکانى کوفر

سەرچاوەکانى کوفر چوار شتە :

  • الکبر : خۆ بەگەورەزانى .
  • الحسد : حەسوودى .
  • الغضب : تووڕەیی .
  • الشهوة : ئارەزووبازى .

الکبر : خۆبەگەورەزانی ڕێگا بەمرۆڤ نادات ملکەچ و گوێرایەڵ بێت بۆ خوا.

الحسد : حەسودیش ڕێگا بە مرۆڤ نادات گوێ بۆ ئامۆژگارى شلکا و ئامۆژگارى وەرگرێت.

الغضب : توورەیش ڕێگا بە مرۆڤ نادات دادپەروەربێت.

الشهوة : شەهوەت و ئارەزووبازیش ڕێگا بەمرۆڤ نادات هەڵسێ بە بەندایەتى خوا .

جائەگەر هاتوو مرۆڤ هێزى دایە بەرخۆى و خۆبەگەورەزانى لەناخى خۆیدا ڕووخاند ئەوکات ڕێگاى ملکەچى و گوێڕایەلى بۆ ئاسان دەبێت , ئەگەر حەسوودیشى لەناخى خۆیدا ڕووخاند ئەوکات ڕێگاى وەرگرتنى ئامۆژگارى بۆ ئاسان دەبێت , ئەگەر تووڕەیشى لە ناخى خۆیدا رووخاند ئەوکات دادپەروەرى بۆ ئاسان دەبێت , ئەگەر شەهوەت و ئارەزووبازیشى لەناخى خۆى ڕووخاند ئەوکات ڕیگاى ئارامگرتن و داوێن پاکى و بەندایەتى بۆ ئاسان دەبێت.

بەڵام ئەگەر کەسێک بەوانە گیرى خواردبێت ئەوە لابردنى چیا لەشوێنى خۆى زۆر ئاسانترە لەلاى لەو چوارە بە تایبەت ئەگەر ئەوانە بووبێت بە خوو و سیفات , ئەوکات زۆر ئاستەمە کارى لەگەلدا بکرێت بۆیە هەرکاتێک بیەوێت کارێک ئەنجامبدات ئەوە ئەم چوارە لێى فەساد دەکات , سەرچاوەى هەموو خراپەیەکیش لەم چوارەوەیەوە سەرهەلدەدات .

ئەگەر بێتوو ئەم چوارە بەسەر دڵیدا زاڵ بوون ئەوە ناحەق بەحەق دەبینێت حەقیش بەناحەق دەبینێت چاکە بەخراپە دەبینێت خراپەش بە چاکە دەبینێت دونیاى لێ نزیک دەبێتەوە دوارۆژیشى لێ دوور دەکەویتەوە.

ئەگەر ورد بینەوە لەسەرچاوەى کوفرى گەلانى پێشوو ئەوە دەبینین لەو چوارە هەلقوڵاوە هەر لەسەر ئەمەشە سزادراوون جاکەم و زۆرى سزاکە بە ئەندازەى کەم و زۆرى ئەم چوارەیە.

کەواتە : هەرکەسێک ئەم چوار دەرگایە لەسەر خۆى دابخات ئەوە هەموو دەرگاکانى خراپەى لەسەر  دادەخرێت چونکى ئەم چوارە ڕێگا بە مرۆڤ نادەن کە ملکەچ و ئیخلاص و تەوبە کاربێت و حەق و ئامۆژگارى موسلمانان وەربگرێت و تەوازعى بۆ خودا و بەندەکانى خودا هەبێت.

سەرچاوەى هەلقوڵانى ئەم چوارەش لە ناخى مرۆڤدا ئەوەیە کە ئەو مرۆڤە بە چاکى پەروەردگارى نەناسیوە و نەفسى خۆى نەناسیوە , چونکى ئەگەر پەروەردگارى بناسیبایە بەوەى کە خاوەنى هەموو سیفاتێکى بەرز و بڵندو بێ کەم و کورتیە نەفسى خۆشى بناسیبایە بەوەى کە پڕە لە کەم و کورتى , دڵنیابە ئەوە هەرگیز خۆى بە گەورە نەدەزانى و تووڕە نەدەبوو و حەسودیشى بەکەس نەدەبرد و بەو شتەى کە خودا پێیداوە , لەبەر ئەوەى لە راستیدا حەسوودى جۆرێکە لە دووژمنایەتى کردنى خوا , کەپێى ناخۆشە خودا ئەو نیعمەتەى بە بەندەى خۆى بەخشیوە لە کاتێکدا خودا خۆى پێى خۆشە , پێى خۆش نیە ئەو نیعمەتە لەسەر ئەو بەندەیەى لاچێت لە کاتێکدا خودا پێى خۆشە لەسەرى لاچێت.

ئەمەش دژایەتى (القضاء و القدر) و حەزو پێناخۆشى خوایە , بۆیە (ابلیس) دووژمنى ڕاستەقینەى خوایە چونکە گوناهەکەى هەڵقوڵاوى خۆبەگەورەزانى و حەسوودى بوو.

هەڵکشانى ئەم دوو رەوشتەش (کبر) و(حسد) بەناسینى خواو یەکخواپەرستى دەبێت بەرازى بوونى بەبڕیارى خودا و گەڕانەوەى بۆ لاى خودا دەبێت.

هەڵکشانى تووڕەیش بە ناسینى نەفسى خۆى دەبێت بەوەى کە نەفسى شیاوى ئەوە نیە لەبەر خاترى ئەو توورە بێت و تۆڵە بسێنێت , چونکە ئەوە هەڵبژاردنى نەفسە بەسەر ئەو پەروەردگارەى دروستى کردووە , ڕاهێنانى نەفسیەتى لەسەر ئەوەى کە لەبەر خاترى خودا تووڕە بێت و ڕەزامەندیشى هەر لەبەر خاترى خودا بێت , کەوابوو هەرکاتێک لەبەر خودا تووڕە بوو و رازى بوو ئەوە تووڕەیی بۆ نەفسى خۆى و رەزامەندى بۆ نەفسى خۆى نامێنێت.

دەرمانى ئارەزووبازیش زانست و زانیارى درووستە , چونکە زانست و زانیارى درووست وا لە مرۆڤ دەکات کە چاو ساغ بێت بەرانبەر بەراستى شتەکان.

(الغضب) تووڕەیی : وەک ئاژەڵى دڕندە وایە , هەرکاتێک خاوەنەکەى لە ناو چوو دەست دەکات بە خواردنى .

(الشهوة) ئارەزوو : وەک ئاگر وایە ئەگەر خاوەنەکەى هەڵى گیرساند گرپە دەکات و دەیسوتینێ.

(الکبر) خۆبەگەورەزانى : وەک لێ گرتنەوەى موڵکى مەلیکە ئەگەر بەهیلاکت نەبات ئەوە دەرت دەکات.

(الحسد) ئیرەیی : وەک دژایەتى کردنى کەسێکە کە لە تۆ بە هێزترە.

————

الفوائد : ابن قیم الجوزیة

وەرگێران : فەرمان خەرابەیی.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …