خوداى گەورە دەفەرموێت (واعبد ربك حتى يأتيك اليقين) واتە: بەندایەتى خوداى خۆت بکەو بەردەوام بیپەرستە تا کاتى مردنت دێت .
سال دوازده مانگه خواى گه‌وره كات و شوێنى داناوه بۆ خوا په‌رستى , به‌ڵام مانگى ره‌مه‌زان جياوازه چونكه شه‌يتانه‌كان تيادا ده‌به‌سترێنه‌وه عيباده‌ت تێدا باشتره و خۆشتره‌و به‌ره‌كه‌تدارتره
به‌ڵام خواى گه‌وره كاتى زۆرى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ هه‌ر به‌نده‌ى خوا بێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌رستشى بۆ بكات وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌لێن به‌نده‌ى ره‌مه‌زان مه‌به با دواى ره‌مه‌زانيش پشت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئايينه‌كه‌ى نه‌كه‌ى
كه‌واته تۆ هه‌ولى ئه‌وه ده‌ده‌يت خوا لێت خۆش ببێت كه‌واته ره‌مه‌زان ببێته هۆكارێك بۆ لێ‌خۆش بوون و نه‌گه‌رانه‌وه بۆ تاوان دواى ره‌مه‌زانيش وه‌ك : جابری کوڕی سەمورە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە و دەڵێت :
((صعد النبي صلى الله عليه وسلم المنبر فقال: آمين, آمين, آمين. قيل يا رسول الله إنك صعدت المنبر فقلت آمين آمين آمين ؟ قال: أتاني جبريل عليه السلام فقال: يا محمد, من أدرك أحد والديه فمات فدخل النار, فأبعده الله. قل: آمين. فقلت: آمين. قال: يا محمد, من أدرك شهر رمضان, فمات, فلم يغفر له, فأدخل النار, فأبعده الله. قل: آمين. فقلت: آمين. قال: ومن ذكرت عنده فلم يصل عليك, فمات فدخل النار, فأبعده الله. قل: آمين. فقلت: آمين))
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم سەرکەوتە سەر مینبەر فەرمووی (آمین، آمین ، آمین) ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم تۆ سەرکەوتیە سەر مینبەر فەرمووت : آمین آمین آمین فەرمووی : ئەوە جبریل علیه السلام هاتە لام فەرمووی :
هەر کەسێ بگا بە مانگی ڕەمەزان و خوا لە گوناهەکانی خۆش نەبێ و بچێتە ناو ئاگر ئەوە خوا دووری خاتەوە بڵێ آمین منیش ووتم : آمین
وە فەرمووی : ئەوەی بگات بە دایک و باوکی یان بە یەکێکیان و چاکەیان لەگەڵ نەکات و لە گەڵیان باش نەبێ جا بمرێ بچێتە ناو ئاگر ئەوە خوا دووری خاتەوە بڵێ آمین منیش ووتم : آمین
وە فەرمووی ئەوەی ناوی تۆی لا بهێنرێ وە سڵاوات نەدا لە سەرت جا بمرێ و بچێتە ناو ئاگر ئەوە خوا دووری خاتەوە بڵێ آمین منیش ووتم : آمین خوايه‌گيان ره‌مه‌زان ببێته شه‌فاعه‌تكار بۆمان .
-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
ئاماده‌كردنى //نه‌جات رواندزى //