دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / سه‌د و پازده‌ ( 115 ) پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان

سه‌د و پازده‌ ( 115 ) پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان

سه‌د و پازده‌ ( 115 ) پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان

وەڵام دراونەتەوە لەلایەن :
شێخ ابن باز ، شێخ ابن عثيمين ،  شێخ فەوزان ، زانایانی لوجنەی دائیمە – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت –

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

1_ ئایه‌ حوكمی ده‌ست نوێژ و خۆشوشتنی  ئه‌و ئافره‌ته‌ چیه‌ كه‌ بۆیه‌ی له‌نینۆكه‌كانی داوه‌ ؟

_ وه‌ڵام : بۆ ئافره‌تان دروست نیه‌ بۆیه‌ له‌نینۆكه‌كانیان بده‌ن له‌وكاته‌ی نوێژ ده‌كه‌ن و له‌كاتی بێ نوێژیدا نین ؛ چونكه‌ بۆیه‌ی نینۆك ڕێگری ده‌كات له‌گه‌ییشتنی ئاو به‌ نینۆكه‌كان ؛ بۆیه‌ هه‌رشتێك ڕێگری له‌گه‌ییشتنی ئاو بكات به‌نینۆك یان به‌هه‌ر ئه‌ندامێكی تری لاشه‌ ئه‌وا دروست نیه‌ به‌كاربهێنرێت .

به‌ڵام ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌هۆی بێ نوێژیه‌وه‌ نوێژ ناكه‌ن ئه‌وا بۆ ئه‌وان دروسته‌ بۆیه‌ له‌نینۆكه‌كانیان بده‌ن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

2_ ئایه‌ حوكمی ده‌ست نوێژی ئه‌و ئافره‌ته‌ چیه‌ كه‌ خه‌نه‌ی له ‌ده‌سته‌كانی داوه‌ ؟

_ وه‌ڵام : خه‌نه‌ وه‌كو بۆیه‌ نیه‌ ئه‌ستووری له‌سه‌ر نینۆك یان پێست دروست بكات ؛ به‌پێچه‌وانه‌ی بۆیه‌ و هه‌ویر و قوڕ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر جۆری خه‌نه‌كه‌ وه‌ك بۆیه‌ی نینۆك بێت به‌رگ و ئه‌ستووری له‌سه‌ر ده‌ست و پێ دروست بكات و ڕێگری بكات له‌گه‌ییشتنی ئاو به‌ پێست ئه‌وكات دروست نیه‌ ئه‌م جۆره‌ خه‌نه‌یه‌ به‌كاربهێندرێت ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر به‌كارهێندرابوو ئه‌وا ده‌بێت له‌كاتی ده‌ست نوێژ و خۆشوشتن له‌سه‌ر لاشه‌ لابدرێت .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

3_ ئایه‌ چۆنیه‌تی مه‌سح كردنی سه‌ر له‌كاتی ده‌ست نوێژدا بۆ ئافره‌تان به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوانه‌ یان جیاوازه‌ ؟

_ وه‌ڵام : چۆنیه‌تی مه‌سح كردنی سه‌ر له‌كاتی ده‌ست نوێژدا بۆ ئافره‌تان به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوانه‌ و هیچ جیاوازی نیه‌ ؛ چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ باس له‌شێوازی مه‌سح كردنی سه‌ر بكات تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان ؛ بۆیه‌ ئافره‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاو له‌كاتی مه‌سح كردنی سه‌ردا ده‌ستی ته‌ری به‌پێشه‌وه‌ی سه‌ریدا ده‌هێنێت هه‌تا ده‌یباته‌ دواوه‌ و پاشان ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ پێشه‌وه‌ .

‌ له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

4_ ئایه‌ حوكمی مه‌سح كردنی سه‌ر بۆ ئافره‌تان له‌سه‌ر له‌چك دروسته‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر لادانی له‌چكه‌كه‌ له‌كاتی مه‌سح كردنی سه‌ردا به‌لایه‌وه‌ زۆر قورس و ناخۆش بوو و له‌چكه‌كه‌ی توند له‌سه‌ر و ملی ئاڵاندبوو ئه‌وكات ئاساییه‌ مه‌سحی له‌سه‌ر بكات چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ مه‌سح كردنه‌ له‌هه‌ندێك له‌خێزانی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – هاتووه‌ ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر لادانی له‌چكه‌كه‌ ئاسان بوو ئه‌وا باشتروایه‌ ده‌ست بباته‌ ژێر له‌چكه‌كه‌ی و مه‌سح له‌سه‌ر موه‌كانی سه‌ری بكات و له‌سه‌ر له‌چكه‌كه‌ی نه‌كات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

5_ ئایه‌ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ری به‌خه‌نه‌ پێچایه‌وه‌ دروسته‌ له‌كاتی ده‌ست نوێژدا مه‌سحی له‌سه‌ر بكات ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت سه‌ری به‌خه‌نه‌ پێچایه‌وه‌ دروسته‌ مه‌سحی له‌سه‌ر بكات و پێوست به‌وه‌ ناكات سه‌ری بكاته‌وه‌ و پاشان مه‌سحی له‌سه‌ر بكات ؛ به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – مه‌سحی له‌سه‌ر عه‌مامه‌كه‌ی كردووه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

6_ ئه‌كه‌ر ئافره‌ت مووه‌كانی سه‌ری به‌ڕۆن چه‌ور كرد پاشان  مه‌سحی له‌سه‌ر كرد یان ده‌ست نوێژه‌كه‌ی دروسته‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ڕۆنه‌كه‌ له‌سه‌ر مووه‌كانی سه‌ر یان له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی ده‌ست نوێژ مایه‌وه‌ و ببێته‌ ڕێگر له‌گه‌ییشتنی ئاو به‌م ئه‌ندامی ده‌ست نوێژه‌ ئه‌وا واجبه‌ ڕۆنه‌كه‌ لابدرێت پاشان ده‌ست نوێژه‌كه‌ بگیردرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆنه‌كه‌ نه‌بێته‌ ڕێگر له‌گه‌ییشتنی ئاو به‌ مووه‌كانی سه‌ر یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ده‌ست نوێژ ئه‌وا ده‌ست نوێژ دروسته‌ و ئاساییه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

7_ ئایه‌ دروسته‌ پیاوان یان بۆ ئافره‌تان به‌بێ ده‌ست نوێژ قورئان بخوێنێته‌وه‌ ؟

_ وه‌ڵام : خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز به‌بێ ده‌ست نوێژی بۆ پیاوان و ئافره‌تان دروسته‌ و ئاساییه‌ ؛ ئه‌گه‌رچی ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیش دابێت دروسته‌ و ئاساییه‌ قورئان بخوێنێته‌وه‌ ؛ به‌ به‌ڵكه‌ی فه‌رمووده‌ی دایكه‌ عائیشه‌ – ڕه‌زای خوای لێبێت – كاتێك له‌حه‌جدا تووشی بێ نوێژی ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – پێی ده‌فه‌رموێت : گشت ئه‌و عیباده‌تانه‌ ئه‌نجام بده‌ كه‌ حاجی ئه‌نجامی ده‌دات ته‌نها ته‌واف كردن و نوێژ كردن نه‌بێت .

پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ڕێگری قورئان خوێندنه‌وه‌ی لێ نه‌كرد و پێی نه‌فه‌رموو قورئانیش مه‌خوێنه‌وه‌ .

وه‌ له‌ فه‌رموده‌یه‌كی تردا دایكه‌ عائیشه‌ – ڕه‌زای خوای لێبێت –  فه‌رمویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – له‌هه‌موو حاله‌تێكدا زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگاری ده‌كرد – كه‌ بیگومان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز گه‌وره‌ترین زیكره‌ – .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد ناصر الدین الالبانی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

8_ ئایه‌ ده‌ست نوێژی ئافره‌ت ده‌شكێت كاتێك ده‌ستی به‌رعه‌وڕه‌تی منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت له‌كاتی پاك كردنه‌وه‌یدا ؟

_ وه‌ڵام : ئافره‌ت كاتێك منداڵه‌كه‌ی پاك ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ستی به‌ر عه‌وڕه‌تی منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت ده‌ست نوێژه‌كه‌ی ناشكێت ؛ چونكه‌ ده‌ست كه‌وتن به‌ عه‌وڕه‌ت به‌بێ شه‌هوه‌ت ده‌ست نوێژ ناشكێنێت ؛ وه‌ بێگومان ئافره‌ت كاتێك منداڵه‌كه‌ی پاك ده‌كاته‌وه‌ یان ده‌یشوات به‌بێ شه‌هوه‌ت ده‌ستی به‌ر عه‌وڕه‌تی منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت بۆیه‌ با ده‌ست نوێژ گرتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه‌ ته‌نها با ده‌سته‌كانی پاك بكاته‌وه‌ كاتێك پیس ده‌بێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

9_ ئایه‌ ده‌رچوونی با له‌دامێنی ئافره‌ت ده‌ست نوێژ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر ده‌ست نوێژ هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه‌ ؛ چونكه‌ له‌شوێنێكی پیس نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و وه‌ك ئه‌و بایه‌ نیه‌ كه‌ له‌دواوه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

10_ ئایه‌ ده‌ست نوێژ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌ ده‌ست به‌ریه‌ك كه‌وتنی ژن و مێرد ؟

_ وه‌ڵام : قه‌ولی ڕاست و دروست ده‌ست نوێژ  به‌ ده‌ست به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌نێوان ژن و مێرد هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیلا ئه‌گه‌ر ئاوی مه‌نی یان ئاوی مه‌ذی بێته‌ ده‌ره‌وه‌ ؛ به‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی دایكه‌ عائیشه‌ – ڕه‌زای خوای لێبێت – كه‌ فه‌رمویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – یه‌كێك له‌ خێزانه‌كانی ماچ كرد پاشان چووه بۆ نوێژ بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست نوێژ بگرێته‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر وترا ئه‌ی ئایه‌تی : ( أولامستم النساء)  به‌ڵگه‌نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ست نوێژ به‌ده‌ست به‌ركه‌وتن له‌نێوان ژن و مێرد ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : مه‌به‌ست به‌ وشه‌ی مولامه‌سه‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا جیماعه‌ – نه‌ك به‌ریه‌ك كه‌وتن – هه‌روه‌ك له‌ عبدالله ی كوڕی عه‌بباس – ڕه‌زای خوای لێبێت – به‌ سه‌حیحی هاتووه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

11_ ئایه‌ ئافره‌ت له‌كاتی  خۆشوشتنی بێ نوێژی و  له‌شگرانیدا واجبه‌ گه‌زیه‌كانی سه‌ری بكاته‌وه‌  ؟

_ وه‌ڵام : له‌كاتی خۆشوشتنی له‌شگرانی یان بێ نوێژی له‌سه‌ر ئافره‌ت واجبه‌ ئاو بگه‌یێنیته‌ ‌ژێره‌وه‌ی مووه‌كانی سه‌ر و ده‌بێت هه‌موو موه‌كانی سه‌ری به‌جوانی تر بكات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

12_ ئایه‌ ئافره‌ت له‌خه‌ودا تووشی له‌شگرانی ده‌بێت ؟

_ وه‌ڵام : به‌ڵێ ئافره‌تیش وه‌ك و پیاو له‌خه‌ودا تووشی له‌شگرانی ده‌بێت ؛ جا هه‌ركاتێك تووشی ئه‌م حاله‌ته‌ بوو و ته‌ڕایه‌تی به‌لاشه‌یه‌وه‌ بینی ئه‌وكات واجبه‌ خۆی بشوات ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ ته‌ڕایه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینی ئه‌وا واجب نیه‌ خۆی بشوات ؛ به‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی ئوم سوله‌یم – ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ئایه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت تووشی له‌شگرانی بوو خۆشوشتنی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم –فه‌رمووی :  به‌ڵی ئه‌گه‌ر ئاوی بینی .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

13_  ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێش بانگی به‌یانی له‌بێ نوێژی پاك بویه‌وه‌ ئایه‌ دروسته‌ خۆشوشتنه‌كه‌ی دوابخات بۆ دوای بانگی به‌یانی ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێش بانگی به‌یانی پاك بویه‌وه‌ ؛ دروسته‌ خۆشوشتنه‌كه‌ی دوابخات بۆ دوای بانگی به‌یانی ئینجا دوای بانگ خۆی بشوات و نوێژی به‌یانی بكات ؛ به‌ڵام بۆی دروست نیه‌ خۆشوشتنه‌كه‌ی دوابخات بۆ‌ دوای خۆر ده‌ركه‌وتن چونكه‌ كاتی نوێژی به‌یانی نامێنێت و نوێژه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌چێت و تووشی تاوان ده‌بێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز بن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

14_ ئایه‌ دروسته‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆر به‌ته‌مه‌ن و به‌سه‌ڵاچوون  له‌جیاتی ده‌ست نوێژ ته‌یه‌مموم بكه‌ن ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌م جۆره‌ ئافره‌تانه‌ پێویسته‌ به‌گوێره‌ی توانایان ده‌ست نوێژ بگرن ئه‌گه‌رچی به‌نزیك كردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ست نویژیش بێت لێیان ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی ده‌ست نوێژ بگرن یان كه‌سێك نه‌بوو یارمه‌تیان بدات بۆ ده‌ست نوێژ گرتن ئه‌وكات دروسته‌ ته‌یه‌مموم بكه‌ن .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

15_ ئایه‌ ماوه‌ی بێ نوێژی ئافره‌تان چه‌نده‌ ؟

_ وه‌ڵام : كه‌مترین ماوه‌ی بێ نوێژی ئافره‌تان شه‌و ڕۆژێكه‌ ؛ وه‌ زۆرترین كاتی پازده‌ ڕۆژه‌ ؛ به‌ڵام قه‌ولی ڕاست و دروست هیچ سنورێكی دیاری كراو نیه‌ بۆ كه‌مترین و زۆرترین كاتی بێ نوێژی ؛ چونكه‌ به‌ڵگه‌ی له‌باره‌وه‌ نه‌هاتووه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن ابراهیم آل شێخ – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

16_ ئایه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ماوه‌ی بێ نوێژیه‌كه‌ی 6 رۆژ بێت پاشان ماوه‌ی بێ نوێژیه‌كه‌ی له‌ 6 رۆژ زیاتر بوو ئایه‌ چی بكات ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بێ نوێژی ئافره‌تێك 6 رۆژ بێت پاشان ماوه‌كه‌ی زیاتر بوو بۆ نمونه‌ بوو به‌ 9 رۆژ یان 10 رۆژ یان 11 رۆژ ئه‌وا هه‌ر به‌ بێ نوێژ حیسابه‌ و نابێت نوێژ بكات هه‌تا پاك ده‌بێته‌وه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

17_ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ماوه‌ی بێ نوێژیدا ڕۆژێك بێ نوێژ بوو وه‌ ڕۆژێك پاك بوو ؛ ئایه‌ چی بكات ؟

_ وه‌ڵام : هه‌ندێك له‌زانایان ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت فه‌رمویانه‌ : ئافره‌ت له‌ماوه‌ی بێ نوێژیدا ئه‌ورۆژانه‌ی خوێنی تیادا ده‌بێت ئه‌وا بێ نوێژه‌ و نابێت نوێژه‌كانی بكات ؛ وه‌ ئه‌ورۆژانه‌ی خوێن نابێنێت به‌ پاك حیسابه‌ ده‌بێت خۆی بشوات و نوێژه‌كانی بكات ؛ هه‌تا ماوه‌ی 15 ڕۆژ ؛ پاشان ئه‌وه‌ی له‌دوای 15 رۆژ دێت به‌خوێنی ده‌مار و نه‌خۆشی حیسابه‌ و ده‌بێت نوێژه‌كانی بكات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

18_ ئایه‌ ئافره‌ت له‌كاتی دووگیانیدا تووشی بێ نوێژی ده‌بێت ؟

_ وه‌ڵام : هه‌ندێك له‌ ئافره‌تان هه‌ن له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دووگیان ده‌بن له‌كاتی عاده‌ی خۆیان هه‌موو مانگێك تووشی بێ نوێژی ده‌بن ؛ ئه‌م جۆره‌ ئافره‌تانه‌ نابێت نوێژه‌كانیان بكه‌ن ؛ وه‌ نابێت ڕۆژوه‌كانیان بگرن هه‌تا پاك ده‌بنه‌وه‌ چونكه‌ دووگیانیه‌كه‌یان كاریگه‌ری له‌ ڕاگرتنی خوێنی بێ نوێژیان نه‌كردووه‌ ؛ وه‌ هه‌ندێك له‌ ئافره‌تان له‌كاتی دووگیانیاندا به‌هۆی ڕوداوێك یان به‌هۆی هه‌ڵگرتنی شتێكی قوڕس یان به‌هۆی كه‌وتنیان تووشی خوێن هاتن ده‌بن ئه‌م جۆره‌ ئافره‌تانه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر نوێژه‌كانیان به‌رده‌وام بن چونكه‌ ئه‌م خوێنه‌ خوێنی نه‌خۆشیه‌ و نابێته‌ ڕێگر له‌ نوێژكردن و به‌ڕۆژوو بوون .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

19_  ئایه‌ بۆ ئافره‌ت دروسته‌ له‌كاتی بێ نوێژیدا ده‌ست له‌م په‌رتوكانه‌ بدات كه‌ ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆزی تێدایه‌ ؟

_ وه‌ڵام : حه‌ڕام نیه‌ بۆ ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیدا ده‌ست له‌وگۆڤار و په‌رتوكانه‌ بدات كه‌ ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆزیان تێدایه‌ چونكه‌ ئه‌م گۆڤار و په‌رتوكانه‌ موسحه‌فی قوڕئان نین هه‌تا بۆی دروست نه‌بێت ده‌ستیان لێ بدات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

20_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیدا بچێته‌ ناو مزگه‌وت یان به‌ناویدا بڕوات ؟

_ وه‌ڵام : بۆ ئافره‌ت دروست نیه‌ له‌كاتی بێ نوێژیدا بچێته‌ ناو مزگه‌وت و تیایدا بمێنێته‌وه‌ ؛ به‌ڵام ڕۆییشتن به‌ناو مزگه‌وت  له‌كاتی پێویستدا بۆی دروسته‌ و ئاساییه‌  ؛ والله أعلم .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌  – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

21_ ئایه‌ حوكمی حه‌بی مه‌نعی سوری مانگانه‌ بۆ ئافره‌تان چیه‌ ؟

_ وه‌ڵام : حه‌بی مه‌نعی سووری مانگانه‌ دروسته‌ به‌مه‌رجێك زیانی ته‌ندروستی نه‌بێت وه‌ به‌ ئیزنی مێردی بێت ؛ وه‌ ئه‌وه‌ی من زانیومه‌ ئه‌م جۆره‌ حه‌بانه‌ زیانی ته‌ندروستیان هه‌یه‌ ؛ چونكه‌ ده‌رچوونی خوێنی بێ نوێژی ده‌رچوونێكی سروشتیه‌ ؛ وه‌ شتی سروشتی ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆی ڕێگری لێكرا ئه‌وه‌ بێگومان زیانی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستی لاشه‌ ؛ وه‌ هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی تێك چوونی عاده‌ی بێ نوێژیان بۆیه‌ باشتروایه‌ خۆیان له‌م جۆره‌ حه‌بانه‌ بپارێزن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

22_ ئایه‌ ئافره‌ت له‌كاتی زه‌ییستاندا هه‌تا كه‌ی نابێت نوێژ بكات ؟

_ وه‌ڵام : زه‌ییستان چه‌ند حاله‌تێكی هه‌یه‌ :

یه‌كه‌میان : ئه‌گه‌ر پێش ته‌واو بوونی چل رۆژ پاك بویه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت خۆی بشوات و نوێژ و باقی عیباده‌ته‌كانی بكات .

دووه‌میان : پێش چل ڕۆژ پاك ده‌بێته‌وه‌ پاشان دووباره‌ پێش ئه‌وه‌ی ببێت به‌ چل ڕۆژ بێ نوێژ ده‌بێته‌وه‌ ؛ ئه‌وا ئه‌وكاته‌ی كه‌پاك ده‌بێته‌وه‌ ده‌بێت خۆی بشوات و نوێژه‌كانی بكات وه‌كاتێك بێ نوێژ ده‌بێته‌وه‌ ده‌بێت واز له‌نوێژكردن بێنێته‌وه‌ هه‌تا  پاك ده‌بێته‌وه‌ .

سێیه‌میان : هه‌تا چل رۆژ به‌رده‌وام بێ نوێژه‌ ؛ له‌وماوه‌یه‌دا نابێت نوێژ بكات هه‌تا چل رۆژ ته‌واو ده‌بێت و پاك ده‌بێته‌وه‌ .

چواره‌میان : له‌دوای چل ڕۆژ تووشی عاده‌ی سووری مانگانه‌ ده‌بێ له‌وكاتهدا‌ ده‌بێت واز له‌نوێژ كردن بێنێت هه‌تا پاك ده‌بێته‌وه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن ابراهیم آل الشيخ – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

23_ ئایه‌ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر پێش چل رۆژ  له‌ زه‌ییستاندا پاك بویه‌وه‌ دروسته‌ نوێژ و رۆژوه‌كانی جێ به‌جێ بكات ؟

_ وه‌ڵام : هه‌ركاتێك ئافره‌ت له‌زه‌ییستان پاك بویه‌وه‌ ئه‌گه‌رچی پێش چل رۆژیش بێت ئه‌وا ده‌بێت خۆی بشوات و دروسته‌ نوێژ و رۆژوو و جووت بوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یی و باقی كاره‌ شه‌رعیه‌كانی بكات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

24_ ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دووگیان منداڵی بوو پاشان خوێنی نه‌بینی و تووشی زه‌ییستان نه‌بوو ؛ ئایه‌ دروسته‌ نوێژه‌كانی بكات ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دووگیان له‌دوای منداڵ بوونی خوێنی نه‌بینی و تووشی زه‌ییستان نه‌بوو ؛ واجبه‌ له‌سه‌ر خۆی بشوات و نوێژه‌كانی بكات ؛ وه‌ ڕۆژو و باقی كاره‌ شه‌رعیه‌كانی بۆ دروسته‌ .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

25_ ئایه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كۆرپه‌له‌یان له‌بارده‌چێت ؛ نوێژكردنیان له‌سه‌ره‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك كۆرپه‌له‌‌ له‌بارچوه‌كه‌ی ته‌واو دروست كرابوو و ده‌ست و قاچ و سه‌ری پێوه‌بوو ؛ ئه‌وا ئه‌و خوێنه‌ی به‌دوایدا دێت به‌زه‌ییستان حیسابه‌ و نابێت نوێژه‌كانی بكات هه‌تا پاك ده‌بێته‌وه‌ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه‌ی دروست نه‌ببوو و ته‌نها پارچه‌ خوێنێك بوو یان پارچه‌ گۆشتێك بوو ئه‌وا ئه‌و خوێنه‌ی به‌دوایدا دێت به‌ خوێنی نه‌خۆشی حیسابه‌ و ده‌بێت نوێژه‌كانی بكات ؛ وه‌ بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ست نوێژ بگرێته‌وه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز بن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

26_ ئایه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت تووشی خوێن به‌ربوون بوو و به‌رده‌وام خوێن ببینێت چۆن نوێژه‌كانی بكات ؟

_ وه‌ڵام : حوكمی ئه‌م جۆره‌ ئافره‌تانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ئافره‌ته‌ پێش خوێن به‌ربونه‌كه‌ عاده‌تی له‌سه‌ره‌تای مانگ بۆماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ بێ نوێژ ده‌بوو ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێك شه‌ش ڕۆژ نوێژه‌كانی نه‌كات پاشان خۆی بشوات و نوێژه‌كانی بكات ئه‌گه‌رچی خوێن به‌ربوونه‌كه‌شی هه‌ر به‌رده‌وام بێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

27_ ئایه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌نه‌شته‌رگه‌ری له‌ڕێگه‌ی زگیان كۆرپه‌له‌كه‌یان ده‌رده‌هێنرێت به زه‌یییستان ئه‌ژمارده‌كرێن ؟

_ وه‌ڵام : حوكمی ئه‌م جۆره‌ ئافره‌تانه‌ هه‌مان حوكمی ئه‌و ئافره‌تانه‌یه‌ كه‌ به‌سروشتی منداڵیان ده‌بێت ؛ بۆیه‌ به‌زه‌ییستان ئه‌ژمارده‌كرێن ئه‌گه‌ر خوێن ببینن ؛ بۆیه‌ له‌دوای ده‌رهێنانی منداڵه‌كه‌ نابێت نوێژ و باقی كاره‌ شه‌رعیه‌كان بكه‌ن هه‌تا ئه‌وكاته‌ی پاك ده‌بنه‌وه‌ و خۆیان ده‌شۆن .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

28_ ئایه‌ بۆ ئافره‌تان دروسته‌ بانگ بده‌ن و قامه‌ت بكه‌ن ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر بۆ ئافره‌تان دروست نیه‌ نه‌ بانگ بده‌ن وه‌ نه‌ قامه‌ت بكه‌ن ؛ بانگ و قامه‌ت تایبه‌ته‌ به‌پیاوان به‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ سه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز بن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

29_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت پێش نوێژی بكات ؟

_ وه‌ڵام : به‌ڵێ دروسته‌ ئافره‌ت پێش نوێژی بۆ ئافره‌تان بكات – به‌ڵام نابێت پێش نوێژی بۆ پیاوان بكات – ؛ دایكه‌ عائیشه‌ و ئوم سه‌له‌مه‌ – ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت – پێش نوێژیان بۆ ئافره‌تان كردووه‌ ؛ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكی قورئان خوێن و شاره‌زا پێش نوێژی بۆ ئافره‌تان كرد ئه‌وها كارێكی باشی كردووه‌ و دروسته‌ ؛ وه‌ ئافره‌ت له‌كاتی پێش نوێژی كردنیدا ده‌بێت له‌ناوه‌راستی ڕیزی پێشه‌وه‌ بوه‌ستێت و نابێت بچێته‌ پێشه‌وه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز بن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

30_ ئایه‌ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو نوێژدا به‌شێك له‌پرچی به‌ده‌ره‌وه‌ بوو نوێژه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌پرچی یان لاشه‌ی له‌ناو نوێژدا به‌ده‌ركه‌وت ئه‌وا دوباره‌ كردنه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر نیه‌ له‌لای زۆربه‌ی زانایان ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرێك له‌پرچی یان لاشه‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌وا له‌لای گشت زانایان نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێت دووباره‌ی بكاته‌وه‌ ؛ والله أعلم .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخی ئیسلام ابن ته‌یمیه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

31_ ئایه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی هه‌یه‌ كه‌ دروست نه‌بێت بۆ ئافره‌ت له‌كاتی نوێژكردنی بێجامه‌ی ژێر پۆشاكه شه‌رعیه‌كه‌ی ‌له‌به‌ربێت ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی نیه‌ كه‌ داوا له‌ ئافره‌ت بكات له‌كاتی نوێژكردنی پۆشاكی ژێره‌وه‌ی دابنێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆشاكه‌ی ژێره‌وه‌ی پاك بێت و پیس نه‌بێت .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

32_ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ناچاربوو به‌ ئاماده‌بوونی پیاوانی نامه‌حڕه‌م نوێژ بكات ؛ ئایه‌ نوێژه‌كه‌ی چۆن بكات  ؟

_ وه‌ڵام : له‌سه‌ر ئافره‌ت واجبه‌ له‌كاتی نوێژكردن هه‌موو لاشه‌ی دابپۆشێت ته‌نها ده‌ست و ڕوخساری نه‌بێت ؛ به‌ڵام له‌كاتی ئاماده‌بوونی پیاوانی نامه‌حڕه‌م ده‌بێت ده‌ست و ڕوخساریشی دابپۆشێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

33_ ئايه‌ دروسته‌ ئافره‌ت له‌كاتی نوێژكردن پێیه‌كانی داپۆشراو نه‌بێت ؟

_ وه‌ڵام : له‌لای جومهوری زانایان واجبه‌ ئافره‌ت له‌كاتی نوێژكردن پێیه‌كانی دابپۆشێت ؛ بۆیه‌ پێویسته‌ ئافره‌تان له‌كاتی نوێژ كردندا پێیه‌كانیان به‌ پۆشاكیان یان به‌گۆره‌وی دابپۆشن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

34_  ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌كاتی عه‌سر له‌بێ نوێژی پاك بویه‌وه ئایه‌ نوێژ نیوه‌ڕۆشی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت‌ ئه‌نجامی بدات ؟

_ وه‌ڵام : قه‌ولی راست و دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها نوێژی عه‌سری له‌سه‌ر واجب ده‌بێت ئه‌نجامی بدات ؛ چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ نوێژی نیوه‌ڕۆشی له‌سه‌ر واجب بێت  – وه‌ كاته‌كه‌ كاتی نوێژی عه‌سره‌ و كاتی نوێژی نیوه‌رۆ به‌سه‌ر چووه‌ و نه‌ماوه‌ – .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

35_ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌دوای چوونه‌ ناو كاتی نوێژ تووشی بێ نوێژی بوو وه‌ ئه‌و نوێژه‌ی هێشتا نه‌كردبوو ئایه‌ له‌دوای پاك بوونه‌وه‌ی ئه‌م نوێژه‌ی له‌سه‌ر واجبه‌ بگێرێته‌وه‌ ؟

_ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌دوای چوونه‌ ناو كاتی نوێژ تووشی بێ نوێژی بوو واجبه‌ له‌سه‌ری له‌دوای پاك بوونه‌وه‌ ئه‌م نوێژه‌ی بگێرێته‌وه‌.

وه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م پێش ته‌واو بوونی كاتی نوێژ پاك بویه‌وه‌ و پاشان كاتی نوێژی تر داهات ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و نوێژه‌ی بگێڕێته‌وه‌ كه‌ تیایدا پاك بویه‌وه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

36_ ئایه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تان واجبه‌ نوێژه‌كانیان له‌مزگه‌وت به‌جه‌ماعه‌ت بكه‌ن ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر له‌سه‌ر ئافره‌تان واجب نیه‌ نوێژه‌كانیان له‌مزگه‌وت به‌ جه‌ماعه‌ت بكه‌ن ؛ ته‌نها له‌سه‌ر پیاوان واجبه‌ نوێژه‌كانیان له‌مزگه‌وت به‌ جه‌ماعه‌ت بكه‌ن ؛ بۆ ئافره‌تان خێر تر و باشتره‌ له‌ماڵه‌وه‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

37_ ئایه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژی یان له‌كاتی زه‌ییستان مرد دروسته‌ له‌مزگه‌وت نوێژی مردووی له‌سه‌ر بكرێت ؟

_ وه‌ڵام : به‌ڵێ دروسته‌ – به‌مه‌رجێك مردووه‌كه‌ جوان شورابێت و پاك راگیرابێت – ؛ چونكه‌ حوكمه‌كانی بێ نوێژی و زه‌ییستان به‌مردن كۆتایی پێ دێت ؛ وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ دروست نه‌بێت له‌م حاله‌ته‌دا ئافره‌ت له‌مزگه‌وت نوێژی مردووی  له‌سه‌ر بكرێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن ابراهیم – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

38_ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نوێژی جومعه‌ی له‌مزگه‌وت كرد ئایه‌ نوێژی نیوه‌رۆی له‌سه‌ر لاده‌چێت ؟

_ وه‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نوێژی جومعه‌ی له‌مزگه‌وت  له‌گه‌ڵ ئیمام كرد ئه‌وا نوێژی نیوه‌ڕۆی له‌سه‌ر نامێنێت و نابێت نوێژی نیوه‌ڕۆشی به‌دوادا بكات ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژی جومعه‌ له‌ماڵه‌وه‌ بوو نه‌چوو بۆ مزگه‌وت ئه‌وكات ده‌بێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بكات و نابێت نوێژی جومعه‌ بكات .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

39_ ئایه‌ حوكمی نوێژی جومعه‌ بۆ ئافره‌تان چیه‌ ؛ وه‌ ئایه‌ ئه‌گه‌ر رۆژی جومعه‌ نه‌چوو بۆ مزگه‌وت له‌ چ كاتێكدا نوێژی نیوه‌رۆی بكات ؟

_ وه‌ڵام : نوێژی جومعه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تان واجب نیه‌ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێت بۆ مزگه‌وت نوێژی جومعه‌ له‌گه‌ڵ ئیمام بكات نوێژه‌كه‌ی دروسته‌ ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ نوێژی كرد ئه‌وا ده‌بێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بكات چوار ركه‌عه‌ت ؛ وه‌ ده‌بێت نوێژه‌كه‌ی له‌كاتی بانگی نیوه‌ڕۆ بكات ئه‌وكاته‌ی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان لاده‌دات .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

40_ ئایه‌ حوكمی نوێژ كردن و ڕۆژوو گرتن بۆ ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیدا چیه‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیدا – له‌كاتی سووری مانگانه‌دا – نابێت نوێژبكات وه‌ نابێت ڕۆژوو بگرێت ؛ وه‌ له‌دوای پاك بوونه‌وه‌ و خۆش شوشتن گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌كانی له‌سه‌ر نیه‌ به‌ڵام گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی له‌سه‌ره‌ ؛ به‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی دایكه‌ عائیشه‌ – ره‌زای خوای لێبێت – كه‌ فه‌رمویه‌تی : ئێمه‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمانمان پێ ده‌كرا به‌ گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كانمان به‌ڵام فه‌رمانمان پێ نه‌ده‌كرا به‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ نوێژه‌كانمان .

وه‌ حیكمه‌ت له‌ نه‌گێرانه‌وه‌ی نوێژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ نوێژ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئافره‌تان قوڕس و گران ده‌بێت به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕۆژوو .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌ر شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

41_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت مێردی  خۆی بشوات كاتێك ده‌مرێت ؟

_ وه‌ڵام : به‌ڵێ دروسته‌ و ئاساییه‌ ؛ ئه‌بو به‌كری صدیق – ره‌زای خوای لێبێت – پێش بمرێت وه‌سیه‌تی كرد كه‌ خێزانی بیشوات ؛ خێزانه‌كه‌ی وه‌سیه‌ته‌كیه‌ جێ به‌جێ كرد  ؛ وه‌ بۆ پیاویش دروسته‌ خێزانه‌كه‌ی بشوات ؛ عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب – ڕه‌زای خوای لێبێت – فاتیمیه‌ خێزانی شوشت له‌دوای مردنی – ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت – .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

42_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیدا ئافره‌تی مردوو بشوات ؟

_ وه‌ڵام : به‌ڵێ دروسته‌ ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیدا ئافره‌تی مردوو بشوات و كه‌فنی بكات ؛ بێ نوێژی نابێته‌ ڕێگر له‌شوشتنی مردوو .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

43_ ئایه‌ دروسته‌ پیاو ئافره‌تی مردوو بشوات ؟

_ وه‌ڵام : دروست نیه‌  پیاو ئافره‌تی مردوو بشوات ته‌نها ژنی نه‌بێت ؛ وه‌ نابێت ئافره‌ت پیاوی مردوو بشوات ته‌نها مێردی  نه‌بێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

44_ ئایه‌ تاوانی ئه‌و ئافره‌تانه‌ چیه‌ كاتێك‌ له‌سه‌ر مردوو شین و ڕۆرۆده‌كه‌ن و پۆشاكیان ده‌دڕن ؟

_ وه‌ڵام : حه‌ڕامه‌ و دروست نیه‌ ئافره‌ت له‌سه‌ر مردوو شین و ڕۆڕۆ بكات و ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه‌ و پۆشاكی بدرێت و ڕوخساری بڕنێت و قژی ده‌ربێنێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – خۆی له‌م جۆره‌ ئافره‌تانه‌ به‌ری كردووه‌ ؛ وه‌ نه‌فره‌تی لێ كردوون ؛ وه‌ له‌رۆژی دواییدا پۆشاكی ئاگرینیان له‌به‌ر ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ نه‌كه‌ن و واز له‌م كاره‌ ناشه‌رعیه‌ نه‌هێنن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

45_ ئایه‌ بۆ ئافره‌تان دروسته‌ له‌گه‌ڵ  پیاوان به‌ جه‌ماعه‌ت نوێژی مردوو بكات ؟

_ وه‌ڵام : به‌لێ دروسته‌ به‌ڵام ده‌بێت له‌ڕیزی دواوه‌ بوه‌ستن .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

46_ ئایه‌ زه‌كات له زێری ئافره‌ت ده‌كه‌وێت  ئه‌و زێڕه‌ی خۆی پێ ده‌ڕازێنێته‌وه‌  ؟

_ وه‌ڵام : به‌ڵێ ئه‌و زێڕه‌ی ئافره‌ت له‌به‌ری ده‌كات و خۆی پێ ده‌ڕازێنێته‌وه‌ زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت ؛ له‌فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحدا هاتووه‌ ئافره‌تێك دێته‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – دووبازنه‌ی زێر له‌ده‌ستی كچه‌یدا بووه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – به‌م ئافره‌ته‌ ده‌ڵێت ئایه‌ زه‌كاتی ئه‌م دووبازنه‌یه‌ ده‌ده‌ی ؟ ئافره‌ته‌كه‌ وتی : نه‌خێر ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – پێی فه‌رموو : ئایه‌ پێت خۆشه‌ له‌رۆژی دواییدا خوای په‌روه‌ردگار  بۆت بكات به‌ دووبازنی ئاگر ؟ ئافره‌ته‌كه‌ هه‌ردوو بازنه‌كه‌ له‌ده‌ستی كچه‌كه‌ی ده‌كات و ئه‌فه‌رموێت : ئه‌م دوو بازنه‌یه‌ با له‌پێناوخواو گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت – صلی الله علیه وسلم – .

ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه‌ كه‌ ئافره‌ت ده‌بێت زه‌كات له‌و زێره‌ بدات كه‌ له‌به‌ری ده‌كات به‌مه‌رجێگ گه‌ییشتبێت به‌ حه‌ددی زه‌كات وه‌ ساڵێكی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

47_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت زه‌كاتی زێری  بدات به‌ مێرده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌ژاربێت و قه‌رزداربێت ؟

_ وه‌ڵام :  دروسته‌ ئافره‌ت زه‌كاتی زێری یان زه‌كاتی پاره‌ی بدات به‌ مێرده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌ژاربێت یان قه‌رزداربێت  _ چونكه‌ له‌سه‌ر ئافره‌ت واجب نیه‌ مێرده‌كه‌ی به‌خێوبكات و مه‌سره‌فی بكات به‌ڵام دروست نیه‌ مێرد زه‌كاتی بدات به‌خێزانه‌كه‌ی چونكه‌ له‌سه‌ری واجبه‌ به‌خێوی بكات و مه‌سره‌فی بكات _ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

48_ ئایه‌ دروسته‌ زه‌كات بدرێت به‌دایك ؟

_ وه‌ڵام : دروست نیه‌ زه‌كات بدرێت به‌دایك یان باوك ؛ به‌ڵكو واجبه‌ به‌بێ زه‌كات دایك و باوك به‌خێو بكرێن و یارمه‌تی بدرێن و بێ پێویست بكرێن  .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

49_ ئایه‌ دروسته‌ باوك یان دایك زه‌كات بدات به‌ كچه‌كه‌ی ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر باوك یان دایك نه‌یتوانی به‌بێ زه‌كات كچه‌كه‌ی و منداله‌كانی كچه‌ی به‌خێوبكات ئه‌وكات دروسته‌ زه‌كاتیان پێ بدات ؛ وه‌ باشتروایه‌ زه‌كاته‌ بدات به‌ مێردی كچه‌كه‌ی .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

50_ ئایه‌ دروسته‌ برا زه‌كات بدات به‌ خوشك ؟

_ وه‌ڵام : دروسته‌ برا زه‌كات بدات به‌ خوشكه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر خوشكه‌كه‌ی هه‌ژاربێت و مێردی خوشكه‌كه‌ی نه‌توانێت به‌ته‌واوی مه‌سره‌فیان  بكات .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

51_ ئایه‌ زه‌كات له‌ماره‌یی ( مؤخرة ) ده‌كه‌وێت – ئه‌و به‌شه‌ ماره‌ییه‌ی دواخراوه‌ و بۆ ئافره‌ته‌كه‌ نه‌كراوه‌ – ‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر مێردی ئافره‌ته‌كه‌ هه‌ژاربێت و توانای كردنی ئه‌و ماره‌ییه‌ی نه‌بێت ئه‌وا له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی واجب نیه‌ زه‌كاتی لێ بدات ؛ وه‌ هه‌روه‌ها زه‌كات له‌پاره‌ی قه‌رزیش به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌ی له‌لای كه‌سێكی هه‌ژاربێت و ئه‌م كه‌سه‌ هه‌ژاره‌ نه‌توانێت پاره‌كه‌ بگه‌رێنێته‌وه‌ ئه‌وا له‌سه‌ر خاوه‌ن پاره‌كه‌ واجب نیه‌ زه‌كات له‌م پاره‌یه‌ بدات هه‌تا ئه‌وكاته‌ی بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌ قه‌رزداره‌كه‌ بتوانێت قه‌رزه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌وا له‌سه‌ر خاوه‌ن پاره‌كه‌ واجبه‌ زه‌كات له‌و پاره‌یه‌ی بدات كه‌ له‌قه‌رزه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌ر شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

52_ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ماره‌یی پێ نه‌درابێت پاشان دوای چه‌ند ساڵێك پێی بدرێت ئایه‌ چۆن زه‌كات له‌م ماره‌ییه‌ی بدات ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوبێت ئه‌وا ده‌بێت زه‌كاتی هه‌موو ساڵه‌كانی  بدات ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی كه‌سێكی هه‌ژاربوبێت یان ده‌ستی به‌سه‌ر ماره‌ییه‌كه‌ی داگرتبوبێت و خێزانه‌كه‌ی ئومێدی وه‌رگرتنی ئه‌م ماره‌ییه‌ی نه‌بوبێت ئه‌وكات ته‌نها زه‌كاتی یه‌ك ساڵی لێ ده‌دات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌ر شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

53_ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵی مانگێك پیش مانگی ره‌مه‌زان  بالغ بێت و به‌رۆژوو نه‌بێت ئایه‌ گرتنه‌وه‌ی رۆژوه‌كانی له‌سه‌ره‌ ؟

_ وه‌ڵام : واجبه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئافره‌ته‌ گشت رۆژوه‌كانی بگرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وكات بالغ بووه‌ و رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی له‌سه‌ر فه‌ڕز بووه‌ ؛ وه‌ پێویسته‌ داوای لێ خۆشبوون له‌خوای په‌روه‌ردگار بكات .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

54_ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌كاتی به‌رۆژووبوون پێش ئه‌وه‌ی خۆرئاوابێت به‌ چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م تووشی بێ نوێژی ببێت ئایه‌ ڕۆژووه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر پێش خۆرئاوابوون تووشی بێ نوێژی بوو ئه‌وكات ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌‌ و ده‌بێت دوای ڕه‌مه‌زان بیگرێته‌وه‌ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای خۆرئاوابوون تووشی بێ نوێژی بوو ئه‌وا ڕۆژوه‌كه‌ی دروسته‌ و گرتنه‌وه‌ی له‌سه‌رنیه‌ .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

55_ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌مانگی ڕه‌مه‌زان پێش بانگی به‌یانی له‌بێ نوێژی پاك بێته‌وه‌ و خۆشوشتنه‌كه‌ی دوابخات بۆ دوای بانگی به‌یانی ئایه‌ رۆژوه‌كه‌ی دروسته‌ ؟

_ وه‌ڵام : به‌ڵێ ڕۆژوه‌كه‌ی دروسته‌ چونكه‌ پێش بانگی به‌یانی پاك بۆته‌وه‌ و وه‌ك ئه‌وكه‌سه‌ وایه‌ كه‌پێش بانگی به‌یانی له‌شگران بێت و خۆشوشتنه‌كه‌ی دوا ده‌خات بۆ دوای بانگی به‌یانی ؛ ڕۆژووی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ دروسته‌ و ئاساییه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌ر شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

56_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت له‌كاتی به‌رۆژووبوون كل ده‌چاوه‌كانی  بكات ؟

_ وه‌ڵام : قه‌ولی ڕاست و دروست كل ڕۆژوو ناشكێنێت ؛ به‌ڵام به‌شه‌و به‌كاری بێنێت باشتره‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

57_ ئایه‌ خه‌نه‌ ده‌بێته‌ ڕێگر له‌ دروست نیه‌تی ده‌ست نوێژ ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر خه‌نه‌ نابێته‌ ڕێگر له‌ دروست تیه‌تی ده‌ست نوێژ ؛ چونكه‌ خه‌نه‌ جه‌سته‌ی نیه‌ و ته‌نها ڕه‌نگه‌ ڕێگری له‌گه‌ییشتنی ئاو ناكات به‌ ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

58_ هه‌ندێك له‌ ئافره‌تان ڕه‌مه‌زانی دوه‌میان به‌سه‌ردادێت كه‌چی رۆژوه‌ قه‌رزه‌كانی ڕه‌مه‌زانی تریان نه‌گرتۆته‌وه‌ ئایه‌ چیان له‌سه‌ر واجبه‌ ؟

_ وه‌ڵام : سه‌ره‌تا واجبه‌ له‌سه‌ریان ته‌وبه‌ بكه‌ن و داوای لێ خۆشبوون له‌خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ؛ چونكه‌ دروست نیه‌ به‌بێ عوزر قه‌رزه‌كانیان دوا بخه‌ن بۆ دوای ره‌مه‌زانی ساڵی دواتر ؛ وه‌ ده‌بێت رۆژووه‌كانیان بگرنه‌وه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

59_ ئایه‌ بۆچی ئافره‌ت له‌دوای پاك بوونه‌وه‌ له‌بێ نوێژی ده‌بێت ڕۆژوه‌ فه‌ڕزه‌كانی بگرێته‌وه‌ به‌ڵام گێرانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كانی له‌سه‌ر نیه‌ ؟

_ وه‌ڵام : بێگومان نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان له‌ماوه‌ی شه‌و ڕۆژدا دوباره‌ ده‌به‌نه‌وه‌ و به‌سه‌ریه‌كدا زۆر ده‌بن و گێرانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئافره‌ت قوڕس و گران ده‌بێت به‌ڵام ڕۆژوو وانیه‌ ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رمویه‌تی : خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه‌ ده‌وێت نه‌ك قورسی و ناخۆشی .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

60_ ئایه‌ حوكمی ڕۆژووی سوننه‌ت چیه‌ بۆ ئافره‌تی به‌مێرد ؟

_ وه‌ڵام : بۆ ئافره‌تی خاوه‌ن مێرد ئه‌وكاته‌ی مێرده‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه‌یه‌ دروست نیه‌ به‌بێ مۆڵه‌تی مێرده‌كه‌ی ڕۆژووی سوننه‌ت بگرێت ؛ له‌به‌ر پێویستی مێرده‌كه‌ی پێی له‌ڕووی چێژلێ وه‌رگرتنه‌وه‌ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی ڕێگه‌ی پێ بدات ئه‌وا دروسته‌ و ئاساییه‌ رۆژووی سوننه‌ت بگرێت ؛ یان ئه‌وكاته‌ی مێرده‌كه‌ی له‌سه‌فه‌ره‌ و له‌ماڵه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وكاتیش بۆی دروسته‌ و ئاساییه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

61_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت به‌بێ مه‌حره‌م  له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تێكی باش بچێت بۆ حه‌ج ؟

_ وه‌ڵام : قه‌ولی راست و دروست بۆ ئافره‌ت دروست نیه‌ بچێت بۆ حه‌ج ئیلا له‌گه‌ڵ پیاوێكی مه‌حڕه‌می نه‌بێت ؛  ئه‌گه‌ر هیچ پیاوێكی مه‌حڕه‌می ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وكات حه‌جی له‌سه‌ر واجب نابێت به‌هۆی نه‌بوونی مه‌حره‌م .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

62_ ئایه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی  به‌بێ مه‌حره‌م حه‌جی كردووه‌ حه‌جه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر حه‌جه‌كه‌ی به‌تاڵ نابێته‌وه‌ به‌ڵام گوناهی رۆییشتنی به‌بێ مه‌حڕه‌م له‌سه‌ر ده‌نوسرێت و پێویسته‌ داوای لێ خۆشبوون له‌خوای په‌روه‌ردگار بكات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ ئه‌لبانی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

63_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت به‌رده‌ ره‌شه‌كه‌ ماچ بكات ؛ وه‌ نوێژ له‌دوای مه‌قامی ابراهیم بكات ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر زۆر قه‌ڵه‌باڵغی بوو و مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی پیاوانی نامه‌حڕه‌می هه‌بوو نابێت ئه‌م كاره‌ بكات و ده‌بێت خۆی بپارێزێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن ابراهیم – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

64_ ئایه‌ به‌هه‌ڵوه‌ر ڕۆییشتن له‌سێ ته‌وافی یه‌كه‌م به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا تایبه‌ته‌ به‌ پیاوان یان بۆ ئافره‌تانیش دروسته‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌م جۆره‌ رۆییشتنه‌ له‌سێ ته‌وافی سه‌ره‌تادا تایبه‌ته‌ به‌ پیاوان و بۆ ئافره‌تان سوننه‌ت نیه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م سێ ته‌وافه‌ بكه‌ن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

65_ ئایه‌ بۆ ئافره‌تان دروسته‌ له‌كاتی سه‌فا و مه‌ره‌وه‌دا له‌نێوان دوو ئالا سه‌وزه‌كه‌دا وه‌ك پیاوان ڕابكه‌ن ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر ئافره‌تان نابێت وه‌كو پیاوان له‌نێوان ئه‌م دوو ئاڵایه‌دا به‌خێرایی و ڕاكردن بڕۆن – ‌ ئه‌م جۆره‌ ڕۆییشتنه‌ له‌نێوان ئه‌م دوو ئالایه‌دا بۆ پیاوان سوننه‌ته‌ و واجب نیه‌ – بۆیه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی ئافره‌تیان له‌گه‌ڵه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كانیان بڕۆن به‌خێرا نه‌ڕۆن و ڕه‌چاوی ئافره‌ته‌كانیان بكه‌ن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

66_ ئایه‌ دروسته‌ بۆ ئافره‌ت له‌كاتی حه‌ج و عومره‌ سه‌ری بتاشێت ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر دروست نیه‌ ئافره‌ت له‌كاتی حه‌ج و عومره‌دا پرچی بتاشێت ؛ به‌ڵكو ته‌نها به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌ره‌ په‌نجه‌یه‌ك پرچی كورت ده‌كاته‌وه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : له‌سه‌ر ئافره‌تان نیه‌ سه‌ریان بتاشن به‌ڵكو ته‌نها كورتكردنه‌وه‌ی پرچیان له‌سه‌ره‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

67_ ئایه‌ هیچ جۆره‌ پۆشاكێكی تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئافره‌تان له‌كاتی حه‌ج و عومره‌دا ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر هیچ جۆره‌ پۆشاكێكی تایبه‌ت و دیاری كراو نیه‌ بۆ ئافره‌تان له‌كاتی حه‌ج و عومه‌ره‌دا له‌به‌ری بكات ؛ به‌ڵكو هه‌ر پۆشاكه‌ شه‌رعیه‌كه‌‌ی خۆی له‌به‌ر ده‌كات كه‌ هه‌موو لاشه‌ی دابپۆشێت ؛ وه‌ ڕازاوه‌ و سه‌رنج ڕاكێش نه‌بێت  .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

68_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت‌ له‌كاتی حه‌ج و عومره‌دا ده‌سته‌وانه‌ و گۆره‌وی له‌به‌ربكات ؟

_ وه‌ڵام : بۆ ئافره‌ت دروسته‌ له‌كاتی حه‌ج و عوم‌ره‌دا گۆره‌وی له‌پێ بكات ؛ به‌ڵام نابێت ده‌سته‌وانه‌ له‌ده‌ست بكات پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم  : نه‌هی كردووه‌ ئافره‌ت له‌كاتی ئیحرامدا ده‌سته‌وانه‌ له‌ده‌ست بكات .

‌ له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

69_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت حه‌ج بۆ دایكی خۆی بكات ؟

_ وه‌ڵام : هه‌ر ئافره‌تێك خۆی حه‌جی كردبێت دروسته‌ حه‌ج بۆدایكی یان بۆ هه‌ركه‌سێكی تر بكات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن إبراهیم – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

70_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت ئاژه‌ڵ سه‌رببڕێت ؟ وه‌ حوكمی گۆشتی سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئافره‌ت چیه‌ ؟

_ وه‌ڵام : دروسته‌ و ئاساییه‌ ئافره‌ت ئاژه‌ڵ سه‌رببڕێت ؛ وه‌ دروسته‌ له‌گۆشتی سه‌ربراوی ده‌ستی بوخرێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ موسڵمان بێت یان ئه‌هلی كیتاب بێت ؛ وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی سه‌ری ئاژه‌ڵه‌كه‌ ببڕێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

71_ ئایه‌ دروسته‌ بۆ ئافره‌ت له‌كاتی ئیحڕامی حه‌ج و عومره‌دا بازنه‌ی زێری له‌ده‌ست بێت ؟

_ وه‌ڵام : ئاساییه‌ ئافره‌ت له‌كاتی ئیحڕامدا بازنه‌ی زێر له‌ده‌ست بكات به‌مه‌رجێك له‌پیاوانی نامه‌حره‌م دایبپۆشێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

72_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌تی بێ باوك به‌بێ پرس پێ كردن براكه‌ی‌ به‌شووی بدات ؟

_ وه‌ڵام : دروست نیه‌ ئافره‌تی بی باوه‌ك بێ ئه‌وه‌ی پرسی پێ بكرێت له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ به‌شوو بدرێت ؛ به‌ڵكو ده‌بێت خۆی ڕازیبێت ئه‌وكات دروسته‌ ئه‌گه‌رنا دروست نیه‌ و تاوانه‌  .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز عبدالرحمن السعدي – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

73_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت به‌بێ ئیزنی باوكی شوو بكات ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر دروست نیه‌ ئافره‌ت به‌بێ ئیزنی باوكی شوو بكات چونكه‌ باوكی وه‌لی ئه‌وه‌ ؛ باوكی باشتر ده‌زانێت كێ بۆ ئه‌و باشه‌ ؛ وه‌ بۆ باوكیش دروست نیه‌ رێگربێت له‌شوو كردنی كچه‌كه‌ی به‌كه‌سێكی چاك و هاوشێوه‌ی .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

74_ ئایه‌ كێ ده‌بێت به‌ وه‌لی ئافره‌ت له‌كاتی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریدا ؟

_ وه‌ڵام : باوك له‌هه‌موو كه‌س له‌پێشتره‌ بۆ ئافره‌ت كه‌ ببێت به‌وه‌لی له‌كاتی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریدا ؛ پاشان باپیری وه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ؛ پاشان برا وه‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ ؛ پاشان مام ؛ پاشان كه‌ كه‌س نه‌بوو حاكم ده‌بێت به‌وه‌لی .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

75_ ئایه‌ دروسته‌ له‌كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا ئافره‌تان ده‌ف لێ بده‌ن ؟

_ وه‌ڵام : سوننه‌ته‌ ئافره‌تان له‌كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا ده‌ف لێ بده‌ن به‌مه‌رجێك  له‌گه‌ڵ پیاوانی نامه‌حڕه‌م تێ كه‌ڵ نه‌بن ؛ وه‌ نابێت له‌گه‌ل ده‌ف لێدان  ئاله‌ته‌ مۆسیقیه‌كان به‌كاربهێنن ؛ وه‌ دروسته‌ سروود بڵێن به‌مه‌رجێك پیاوانی نامه‌حڕه‌م نه‌یبیستن و تێكه‌ڵیان نه‌كه‌ن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

76_ ئایه‌ كه‌فاره‌تی سه‌رجێی كردن له‌گه‌ڵ خێزان له‌كاتی بێ نوێژیدا چیه‌ ؟

_ وه‌ڵام : هه‌رپیاوێك له‌كاتی بێ نوێژی خێزانه‌كه‌یدا بچێته‌لای خێزانی واجبه‌ یه‌ك مسقاڵ زێر یان نیو مسقاڵ زێر بدات به‌ هه‌ژاران و بیكات به‌كه‌فاره‌تی ئه‌م تاوانه‌ی‌ ؛ ئه‌م حوكمه‌ له‌هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله ی كوڕی عه‌بباس – ڕه‌زای خوای لێبێت – ڕیوایه‌تكراوه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالرحمن سه‌عدی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

77_ ئایه‌ حوكمی چوونه‌ لای خێزان له‌ڕێگای كۆمه‌وه‌ چیه‌ ؟

_ وه‌ڵام : دروست نیه‌ پیاو له‌ڕێگای كۆمه‌وه‌ بچێته‌ لای خێزانی ؛ ئه‌م كاره‌ حه‌ڕامه‌ و له‌تاوانه‌ گه‌وره‌كانه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : مه‌لعونه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی له‌ڕێگای كۆمه‌وه‌ ده‌چێته‌لای خێزانی .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

78_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت كرێی ئاماده‌كردنی خواردن له‌ماڵه‌وه‌  له‌مێرده‌كه‌ی وه‌ربگرێت ؟

_ وه‌ڵام : له‌سه‌ر ئافره‌ت واجبه‌ ئه‌و كارانه‌ی ماڵه‌وه‌ جێ به‌جێ بكات كه‌ عاده‌تی ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌یه‌تی و جێ به‌جێی ده‌كه‌ن ؛ چونكه‌ ئه‌وكارانه‌ی ئافره‌تان له‌ماڵه‌وه‌ ده‌یكه‌ن و تایبه‌ته‌ به‌وان وه‌ك مه‌رج وایه‌ و ده‌بێت جێ به‌جێ بكرێت .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

79_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت حه‌بی مه‌نعی دووگیانی بخوات ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر به‌بێ عوزری شه‌رعی دروست نیه‌ ئافره‌ت حه‌بی مه‌نعی دووگیانی بخوات ؛ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – هانی موسڵمانانی داوه‌ منداڵی زۆریان ببێت ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ئافره‌تێك دووگیانی زیانی هه‌بوو به‌هۆی نه‌خۆشی ره‌حم یان منداڵی زۆری به‌دوای یه‌كدا ببوو و دووگیانی زیانی بۆی هه‌بێت ئه‌وكات  دروسته‌ ڕێگری له‌دووگیانی بكات هه‌تا ئه‌وكاته‌ی عوزری نامێنێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

80_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی نه‌كات و به‌بێ ئیزنی مێرده‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ؟

_ وه‌ڵام : له‌سه‌ر ئافره‌ت واجبه‌ له‌كاری چاكدا گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بكات ؛ وه‌ حه‌ڕامه‌ له‌سه‌ری له‌كاری خراپدا گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بكات ؛ وه‌ بۆی دروست نیه‌ به‌بێ ئیزنی مێرده‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : ئه‌گه‌ر پیاو داوای سه‌رجێی له‌خێزانه‌كه‌ی كرد به‌ڵام خێزانی وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ و گوێڕایه‌ڵی نه‌كرد ؛ پاشان پیاوه‌كه‌ به‌تووڕه‌بوونه‌وه‌ بخه‌وێت ؛ ئه‌وا فریشته‌كان هه‌تا به‌یانی نه‌فره‌ت له‌م ئافره‌ته‌ ده‌كه‌ن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

81_ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ مێرده‌كه‌ی تووڕه‌بێت و پێی بڵێت تۆ وه‌ك باوكم له‌من حه‌ڕام بی ! ئایه‌ كه‌فاره‌تی چیه‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌مێردی بڵێت تۆ له‌من حه‌رام بی ؛ ئه‌وا ده‌بێت داوای لێ خۆشبوون له‌خوای په‌روه‌ردگار بكات ؛ وه‌ كه‌فاره‌تی سوێند بدات كه‌ بریتیه‌ له‌ خواردنی 10 هه‌ژار یان پۆشاكیان پێ بدات یان كۆیله‌یه‌ك ئازادبكات ؛ ئه‌گه‌ریان نه‌یتوانی هیچ كام له‌وانه‌ ئه‌نجام بدات ئه‌وكات ده‌بێت 3 رۆژ به‌رۆژووبێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

82_ ئایه‌ ئه‌و ژن و مێردانه‌ له‌لای خه‌ڵك باسی سه‌رجێی كردنی یه‌كتر ده‌كه‌ن تاچه‌ند تاوانبارن ؟

_ وه‌ڵام : هه‌رپیاوێك یان هه‌رئافره‌تێك له‌لای خه‌ڵك باسی سه‌رجێی یه‌كتربكه‌ن ئه‌وا تووشی تاوانێكی زۆر گه‌وره‌بوونه‌ و پێویسته‌ داوای لێ خۆشبوون له‌خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و جارێكی تر ئه‌م كاره‌ نهێنیه‌ی نێوانیان له‌لای خه‌ڵك باس نه‌كه‌ن و ئاشكرا نه‌كه‌ن ؛  پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : خراپرتینی خه‌ڵكی ئه‌و پیاوه‌یه‌ كاتێك ده‌چێته‌ لای خێزانی و سه‌رجێی له‌گه‌ڵ ده‌كات  پاشان ده‌چێت له‌لای خه‌ڵكی باس ده‌كات ! .

بێگومان ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ ئه‌و جۆره‌ ئافره‌تانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كاتێك ده‌چن له‌لای خه‌ڵكی باسی سه‌رجێی نێوان خۆی مێرده‌كه‌یان ده‌كه‌ن !

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن ابراهیم – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

83_ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پیاوه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ون بوو و نه‌دۆزرایه‌وه‌ ؛  پاشان ئه‌م ئافره‌ته‌ شووی به‌پیاوێكی تر كرد ؛ پاشان دوای ماوه‌یه‌ك پیاوی یه‌كه‌می گه‌ڕایه‌وه‌ ؛ ئایه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ بۆ كام له‌م دووپیاوه‌ ده‌بێت ؟

وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پیاوه‌كه‌ی ونبوو و حوكمی مردنی بۆ درا پاشان ئه‌م ئافره‌ته‌ دوای ( عیدده‌ ) شووی به‌پیاوێكی تر كرد ؛ پاشان دوای ماوه‌یه‌ك پیاوه‌ ونبوه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ ؛ ئه‌وكات ئه‌م پیاوه‌ بۆی هه‌یه‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی بوێته‌وه‌ و بیگه‌رێنێته‌وه‌ وه‌ بۆی هه‌یه‌ نه‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ ؛ جا ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی ویسته‌وه‌ و گه‌راندیهوه‌ پێویست به‌وه‌ ناكات دووباره‌ ماره‌ی بكاته‌وه‌ به‌ڵام نابێت سه‌رجێی له‌گه‌ڵ بكات هه‌تا عیدده‌ی له‌پیاوی دووه‌م ته‌واو ده‌بێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

84_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ‌مێردی پووری بكات له‌كاتێكدا پووری هێشتا له‌ژیاندابێت ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر دروست نیه‌ و نابێت ئافره‌ت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مێردی پووری بكات ئه‌وكاته‌ی پووری له‌ژیاندایه‌وه‌ ؛   پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : نابێت پیاو ئافره‌تێك ماره‌ بكات كه‌ خیزانی ده‌كاته‌ پووری ئه‌م ئافره‌ته‌ .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

85_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت به‌بێ عوزری شه‌رعی داوای ته‌ڵاق له‌مێرده‌كه‌ی بكات ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر دروست نیه‌ و حه‌ڕامه‌ و نابێت ئافره‌ت به‌بێ عوزری شه‌رعی داوای ته‌ڵاق له‌مێرده‌كه‌ی بكات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : هه‌ر ئافره‌تێك به‌بێ عوزری شه‌رعی داوای ته‌ڵاق له‌مێرده‌كه‌ی بكات بۆنی به‌هه‌شتی لێ حه‌ڕام ده‌بێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

86_ ئایه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی مێردی ده‌مرێت هه‌تا كه‌ی نابێت شوو بكاته‌وه‌ ؟

_ وه‌ڵام : ماوه‌ی شوو نه‌كردنی ئافره‌ت له‌دوای مردنی مێرده‌كه‌ی دوو حاله‌تی هه‌یه‌ :

حاله‌تی یه‌كه‌میان : ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ دووگیان بوو ئه‌وا هه‌ركاتێك كۆرپه‌له‌كه‌ی دانا ئه‌وكات بۆی دروسته‌ شوو بكاته‌وه‌ .

حاله‌تی دووه‌میان : ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ دووگیان نه‌بوو ئه‌وكات ماوه‌ی 4 مانگ و ده‌ ڕۆژ ده‌بێت بوه‌ستێت و نابێت شوو نه‌كاته‌وه‌ .

وه‌ له‌وماوه‌یه‌دا ده‌بێت له‌مالی مێرده‌كه‌ی دابنیشێت و نابێت به‌بێ پێویست بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌تا ماوه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت ؛ وه‌ نابێت خۆی برازێنێته‌وه‌ به‌ له‌به‌ركردنی پۆشاكی جوان و بۆن له‌خۆدان و كل ده‌چاو كردن و بۆیه‌ كردنی قژ و خه‌ناوكه‌ و بازنه‌ له‌ده‌ست كردن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

87_ ئایه‌ تایبه‌ت كردنی پۆشاكی ڕه‌ش بۆ ته‌عزیه‌ دروسته‌ ؟

_ وه‌ڵام : له‌به‌ر كردنی پۆشاكی ڕه‌ش بۆ ته‌عزیه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌باره‌وه‌ نه‌هاتووه‌  بۆیه‌ تایبه‌ت كردنی پۆشاكی ره‌ش بۆ ته‌عزیه‌ كارێكی‌ خراپه‌ و دروست نیه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

88_ ئایه‌ به‌ چ به‌ڵگه‌یه‌ك باڵاپۆشی له‌سه‌ر ئافره‌تان واجبه‌ ؟

_ وه‌ڵام : خوای په‌روه‌ردگار له‌ قورئانی پیرۆزدا فه‌رمویه‌تی :

( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ ) . الاحزاب : 59 .

واته‌ : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ هاوسه‌رانت و به‌ کچانت و به‌ ئافره‌تانی بڕواداران بڵێ با عاباکانیان بده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا و (سه‌ر و لاشه‌یان دابپۆشن ) ئه‌وه‌ نزیکتره‌ بناسرێن (به‌ داوێن پاك) تا به‌هۆیه‌وه‌ ئازار نه‌درێن .)

وه‌ فه‌رمویه‌تی : ( وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ) . النور : 31 .

واته‌ : با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌ سینگ و به‌رۆکیاندا ؛ وه‌ جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن .

89_ ئایه‌ حوكمی باڵاپۆشی بۆ ئه‌وكچانه‌ چیه‌ كه‌ هێشتا بالغ نه‌بوونه‌ ؟

_ وه‌ڵام : له‌سه‌ر دایكان و باوكان واجبه‌ فه‌رمان به‌ كچه‌كانیان بكه‌ن پۆشاكی شه‌رعی له‌به‌ر بكه‌ن ئه‌گه‌ر هێشتا بالغیش نه‌بووبن بۆ ئه‌وه‌ی فێرببن و ڕابێن و تووشی فیتنه‌ و ره‌وشتی نزم و بڵاو كردنه‌وه‌ی خراپه‌كاری نه‌بن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

90_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت پۆشاكی تایبه‌ت به‌ پیاوان له‌به‌ر بكات ؟

_ وه‌ڵام : بۆئافره‌ت دروست نیه‌ پۆشاكی تایبه‌ت به‌پیاوان له‌به‌ر بكات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی پیاوان له‌به‌ر ده‌كه‌ن ؛ وه‌ نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌وپیاوانه‌ی پۆشاكی ئافره‌تان له‌به‌ر ده‌كه‌ن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان  – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

91_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت مووی برۆ و سمێڵ و ڕیش و مووی ده‌ست و قاچی بكات ؟

_ وه‌ڵام : برۆكردن حه‌رامه‌ و دروست نیه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌عنه‌تی له‌وجۆره‌ ئافره‌تانه‌ كردووه‌ كه‌ مووی برۆیان ده‌كه‌ن ؛ به‌ڵام لادانی مووی سمێڵ و ریش و ده‌ست و قاچ بۆ ئافره‌ت دروسته‌ و ئاساییه‌ .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

92_ ئایه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مووی برۆیه‌كانی گه‌لێك زۆر بوو دروسته‌ كه‌مێك ده‌ستكاری بكات و لایبه‌رێت ؟

_ وه‌ڵام : له‌ئه‌سڵدا برۆكردن دروسته‌ نیه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مووی برۆیه‌كانی گه‌لێك زۆربوو به‌شێوه‌یه‌ك هاتبووه‌ ناو چاوه‌كانی و كاریگه‌ری له‌بینینی ده‌كرد ئه‌وكات بۆی دروسته‌ ئه‌وه‌نده‌ لابه‌رێت كه‌ پێی ناڕه‌حه‌ته‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

93_ ئایه‌ حوكمی خاڵ كوتان وتاتۆ كردن چیه‌ ؟

_ وه‌ڵام : خاڵ كوتان و تاتۆكردن دروست نیه‌ و حه‌ڕامه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : خوا نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی خاڵ ده‌كوتن و تاتۆ ده‌كه‌ن – وه‌ بێگومان ئه‌م حوكمه‌ پیاوانیش ده‌گرێته‌وه‌ – .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

94_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت باڕوكه‌ – پرچی صناعی له‌سه‌ر بنێت – ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت چرچی خۆی هه‌بێت ئه‌وا دروست نیه‌ پرچی صناعی پێوه‌ بلكێنێت و باڕوكه‌ له‌سه‌ر بنێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم نه‌فره‌تی له‌م جۆره‌ ئافره‌تانه‌ كردووه‌ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پرچی نه‌مابێت بۆ ئه‌و دروسته‌ ئه‌م باڕوكه‌یه‌ له‌سه‌ر بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م عه‌یه‌بی پێ دابپۆشێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

95_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت پرچی سه‌ری بتاشێت ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر دروست نیه‌ به‌ڵام له‌كاتی پێویست‌ دروسته‌ ؛ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت یان سه‌ری شكابێت و پێویست بێت بدروێته‌وه‌ له‌وكات دروسته‌ و ئاساییه‌ .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

96_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت پرچی له‌سه‌ر سه‌ری كۆبكاته‌وه‌ ؟

_ وه‌ڵام : كۆكردنه‌وه‌ی پرچ له‌سه‌ر سه‌ر دروست نیه‌ و حه‌ڕامه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پۆشاكی ته‌نك و رووت و ته‌سك له‌به‌ر ده‌كه‌ن وه‌ پرچیان له‌سه‌ر سه‌ریان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆنی به‌هه‌شت ناكه‌ن و ناچنه‌ به‌هه‌شت .

به‌ڵام كۆكردنه‌وه‌ی پرچ له‌سه‌ر پشته‌ مل دروسته‌ و ئاساییه‌ به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنج راكیش بێت ئه‌وا دروست نیه‌ و نابێت بۆ ده‌ره‌وه‌ خۆی سه‌رنج ڕاكێش بكات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

97_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌تان نینۆكیان درێژ بكه‌ن ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م نینۆك درێژكردنه‌ لاسایی كردنوه‌ی ئافره‌تانی بێ باوه‌ربێت ئه‌وا دروست نیه‌ و حه‌ڕامه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه‌ نینۆكی بۆماوه‌ی زیاتر له‌چل رۆژ نه‌كات ئه‌وا مه‌كروهه‌ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وكاته‌ی كردووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی داناوه‌ بۆ نینۆك كردنیان .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

98_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت پێلاوی پاژنه‌ به‌رز – كعب العالي – له‌به‌ر بكات ؟

_ وه‌ڵام : له‌به‌ر كردنی پێڵاوی كعب العالي دروست نیه‌ چونكه‌ هۆكاری به‌ربوونه‌وه‌ی ئافره‌ته‌ و زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌ ؛ وه‌ مرۆڤ له‌شه‌رعدا فه‌رمانی پێ كراوه‌ خۆی له‌شتی زیان به‌خش بپارێزێت ؛ وه‌ ئه‌م جۆره‌ پێڵاوه‌ هۆكاره‌ بۆ ده‌رخستنی دواوه‌ و لاشه‌ی ئافره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز كه‌ ئه‌مه‌ش بێگومان دروست نیه‌ و تاوانه‌ و سه‌رنجی پیاوانی نامه‌حڕه‌م بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێت .

له‌لایه‌نی زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

99_ ئایه‌ حوكمی خه‌ته‌نه‌كردن بۆ ئافره‌تان چیه‌ له‌شه‌رعدا ؟

_ وه‌ڵام : خه‌ته‌نه‌كردن بۆ ئافره‌تان سوننه‌ته‌  به‌ڵام بۆ پیاوان واجبه‌ .

له‌لایه‌نی زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

100_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت به‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ته‌كسیه‌ك هاتووچۆ بكات ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر دروست نیه‌ و حه‌ڕامه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : هیچ پیاوێكی نامه‌حڕه‌م نیه‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بمێنێته‌وه‌ ئیلا شه‌یتان سێیه‌میان ده‌بێت .

مانه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاوی ناحه‌ڕم له‌ناو سه‌یاره‌دا زۆر خراپ و مه‌ترسیداره‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م خاوه‌ن سه‌یاره‌یه‌ ده‌توانێت ئه‌م ئافره‌ته‌ بۆ هه‌ر شوێنێك بوێت ببات جا ئافره‌ته‌كه‌ ڕازیبێت یان ڕازی نه‌بێت !

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن ابراهیم – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

101_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیدا قوڕئان بخوێنێته‌وه‌ ؟

_ وه‌ڵام : له‌لایه‌ن زانایاین ڕای جیاواز هه‌یه‌ هه‌ندێكیان به‌دروستی نازانن وه‌ هه‌ندێكێیان به‌دروستی ده‌زانن ؛ قه‌ولی ڕاست و دروست والله أعلم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دروسته‌ ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیدا قورئان بخوێنێته‌وه‌ به‌مه‌رجێك موسحه‌فی قورئان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌گرێت ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی كرد قورئان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت ئه‌وا ده‌بێت به‌ده‌ست كێشێك قوڕئان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

102_ ئایه‌ كاتێك ئافره‌ت له‌بێ نوێژی پاك ده‌بێته‌وه‌ واجبه‌ پۆشاكه‌كانی بگۆڕێت له‌كاتێكدا پۆشاكه‌كه‌ی هیچ خوێن و پیسی به‌رنه‌كه‌وتبێت ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر له‌سه‌ر ئافره‌ت واجب نیه‌ پۆشاكه‌كه‌ی بگۆڕێت ئه‌گه‌ر هیچ خوێن و پیسی به‌رنه‌كه‌وتبێت ؛به‌ڵام ئه‌گه‌ر پۆشاكه‌كه‌ی خوێنی به‌ركه‌وتبێت ئه‌وكات ده‌بێت بیشوات و پاكی بكاته‌وه‌ .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

103_ ئایه‌ ئافره‌ت له‌ چ بوارێكدا ده‌توانێت كار بكات و له‌سنووری له‌شه‌رع ده‌رنه‌چێت ؟

_ وه‌ڵام : بۆ ئافره‌ت دروسته‌ له‌وبواره‌دا كار بكات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئافره‌تان ؛ وه‌ك وانه‌ وتنه‌وه‌ به‌ ئافره‌تان یان فێركردنی كاره‌ ده‌ستیه‌كان وه‌ك به‌رگودوریه‌تی یان بوون به‌ پزیشكی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان ؛ یان هه‌ركارێكی تری تایبه‌ت و پێویست بۆ ئافره‌تان  به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌پیاوان و هۆكاری تووش بوونی ئافره‌ته‌ به‌تێكه‌ڵ بونی له‌گه‌ڵ به‌پیاوانی نامه‌حڕه‌م و مانه‌وه‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵیان ! ئه‌مه‌یان دروست نیه‌ و سه‌رده‌كێشێت بۆ چه‌ندین فیتنه‌ و تاوان .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

104_ ئایه‌ سنووری قسه‌كردنی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاوی نامه‌حره‌م له‌كاتی كرین و فرۆشتندا چۆنه‌ ؟

_ وه‌ڵام : قسه‌كردنی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ دوكاندار دروسته‌ له‌كاتی پێویستدا به‌مه‌رجێك قسه‌كه‌ردنه‌كه‌ی پێكه‌نین و ده‌نگ ناسك كردنی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی :

( فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ  ) . الاحزاب : 32 .

واتە : به‌ نازه‌وه‌ قسه‌ مه‌که‌ن نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه‌ نیازی خراپتان لێ بکات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

105_ ئایه‌ ڕاسته‌ ده‌نگی ئافره‌ت عه‌وڕه‌ته‌ ؟

_  وه‌ڵام : ده‌نگی ئافره‌ت ئه‌گه‌ر ناسكی و نازی له‌گه‌ڵ نه‌بێت عه‌وڕه‌ت نیه‌ چونكه‌ ئافره‌تان له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم پرسیاری دینیان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كردووه‌ صلی الله علیه وسلم وه‌ هه‌روه‌رها پرسیاریان له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان كردووه‌ ؛ به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ دروست نیه‌ و نابێت ئافره‌ت به‌كاریبێنێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌نگی خۆی ناسك و سه‌رنج ڕاكێش بكات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی :

( فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ  ) . الاحزاب : 32 .

واته‌ : به‌ نازه‌وه‌ قسه‌ مه‌که‌ن نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه‌ نیازی خراپتان لێ بکات .

له‌لایه‌نی زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

106_ ئایه‌ دروسته‌ پیاو ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تان بكات‌ ؟

_ وه‌ڵام : ته‌وقه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان ده‌بێت به‌دووبه‌شه‌وه‌ ؛ ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ مه‌حره‌می پیاوه‌كه‌ بێت بۆ نمونه‌ دایكی بێت یان كچی بێت یان خوشكی بێت یان نه‌نگی بێت یان پووری بێت یان خه‌سووی ئه‌وا دروسته‌ ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ مه‌حڕه‌می پیاوه‌كه‌ نه‌بێت ئه‌وكات دروست نیه‌ ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات ؛ چونكه‌ جارێكیان ئافره‌تێك ده‌ستی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم درێژكرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموو من ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تان ناكه‌م ؛ وه‌ دایكه‌ عائیشه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رمویه‌تی : سوێند به‌خوا هه‌رگیز ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌ده‌ستی هیچ ئافره‌تێك نه‌كه‌وتووه‌ ؛ وه‌ به‌یعه‌تی لێ وه‌رنه‌ده‌گرتن ته‌نها به‌قسه‌كردن نه‌بێت – ده‌ستی نه‌ده‌خسته‌ ناو ده‌ستیان – .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

107_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ سه‌یری پیاوی نامه‌حڕه‌م بكات ؟

_ وه‌ڵام : سه‌یركردنی پیاوی نامه‌ڕه‌م له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه‌ ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه‌ :

یه‌كه‌میان : –  سه‌یركردنی به‌شه‌هوه‌ت و چێژلێ وه‌رگرتن ؛ ئه‌مه‌یان دروست نیه‌ و حه‌ڕامه‌ ؛ جا له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ بێان یان غه‌یری ته‌له‌فزیۆن .

دووه‌میان : – سه‌یركردنی ئاسایی و به‌بێ شه‌هوه‌ت و چێژ لێ وه‌رگرتن ؛ ئه‌مه‌یان كێشه‌ نیه‌ و ئاساییه‌ له‌سه‌رقه‌ولی راست و دروستی زانایان ؛ به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی له‌سه‌حیح بوخاری و موسلیمدا هاتووه‌ كه‌ دایكه‌ عائیشه‌ – ڕه‌زای خوای لێبێت – له‌دوای  پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ صلی الله علیه وسلم سه‌یری پیاوه‌ حه‌به‌شیه‌كانی ده‌كرد كاتێك له‌ناو مزگه‌وتدا یاریان ده‌كرد ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ڕێگه‌ی به‌دایكه‌ عائیشه‌دا كه‌سه‌یریان بكات به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان دایكه‌ عائیشه‌ ببینن .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

108_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی بچێته‌ لای پزیشكی پیاو ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر پزیشكی ئافره‌ت هه‌بێت و بتوانن بچێته‌لای ئه‌وا دروست نیه‌ بچێته‌لای پزیشكی پیاو ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پزیشكی ئافره‌ت نه‌بوو و ناچاربوو ئه‌وكات دروسته‌ بچێته‌لای پزیشكی پیاو به‌مه‌رجێك مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێت یان پیاوێكی مه‌حڕه‌می له‌گه‌ڵ بێت .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

109_ ئایه‌ بۆ سه‌فه‌ر كردن ئافره‌ت ده‌بێت به‌مه‌حڕه‌م بۆ ئافره‌ت ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر ئافره‌ت نابێت به‌مه‌حڕه‌م بۆ ئافره‌تێكی تر له‌سه‌فه‌ركردن و غه‌یری  سه‌فه‌ر كردن ؛ مه‌حڕه‌می ئافره‌ت پیاوی مه‌حڕه‌مه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ باوك یان باپیر یان برا یان كوری برا یان مام یان خاڵ یان مێرد یان كوڕ یان یان برای شیری یان كوڕی شیری  .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

110_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت پۆشاكی كورت و ڕووت له‌به‌رده‌م كوره‌كانی له‌به‌ر بكات ؟

_ وه‌ڵام : نه‌خێر دروست نیه‌ ئافره‌ت پۆشاكی كورت و ڕووت له‌به‌رده‌م كوڕه‌كانی یان باوكی یان براكانی له‌به‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ مایه‌ی فیتنه‌ ؛ ته‌نها له‌به‌رده‌م  مێردی بۆی هه‌یه‌ هه‌رجۆره‌ پۆشاكێك  له‌به‌ر بكات .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ صالح الفوزان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

111_ ئایه‌ دروسته‌ ئافره‌ت كۆرپه‌له‌كه‌ی له‌به‌را به‌رێت كاتێك پزیشك پێی ده‌ڵێت كۆرپه‌له‌كه‌ت ته‌واو نیه‌ و شێواوه‌ ؟

_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌ رۆحی خرابویه‌به‌ر ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ له‌بار ببرێت ئه‌گه‌رچی ببێته‌ هۆكاری مردنی ئافره‌ته‌كه‌ش یان ببێت به‌هۆكاری نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار ؛ چونكه‌ ئه‌م كۆرپه‌له‌ نه‌فسێكی رۆح له‌به‌ره‌ و كوشتنی حه‌رامه‌ و دروست نیه‌ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌ ته‌مه‌نی نه‌گه‌ییشتبووه‌ چوار مانگ و رۆحی نه‌خراوبووه‌ به‌ر و پزیشكه‌كان بریاریان دا كه‌مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر دایكه‌كه‌ یان به‌شێ،ه‌یه‌كی ناته‌واو و شێوه‌ گۆڕاو له‌دایك ده‌بێت ئه‌وكات دروسته‌ له‌بار ببرێت چونكه‌ هێشتا رۆحی نه‌خراوه‌ته‌به‌ر .

له‌لایه‌نی زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

112_ ئایه‌ ڕاسته‌ ئافره‌تان زۆرینه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خن ؟

_ وه‌ڵام : به‌ڵێ ڕاسته‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ئه‌ی كۆمه‌ڵی ئافره‌تان خێر و سه‌ده‌قه‌ بكه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی ئێوه‌ زۆرینه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خن ؛ وتیان له‌به‌رچی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ؟ فه‌رمووی : چونكه‌ ئێوه‌ زۆر له‌عنه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ چاكه‌كه‌كانی مێردتان پشت گوێ ده‌خه‌ن .

له‌لایه‌نی زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

113_ ئایه‌ فه‌رمووده‌ی ( النساء ناقصات عقل ودین ) به‌مانای چی دێت ؟

_ وه‌ڵام : نوقستانی ئه‌قل مانای ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ ئافره‌ت ئه‌قلی نوقستان بێت نه‌خێر ؛ پرسیار له‌پێغه‌مبه‌ری خوا كرا صلی الله علیه وسلم ئایه‌ نوقستانی ئه‌قڵی ئافره‌ت له‌چیدایه‌ فه‌رمووی : ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ شایه‌تی دوو ئافره‌ت به‌شایه‌تی یه‌ك پیاو حیساب نیه‌ – به‌هۆی زیاتر له‌بیرچوونیان – ؛ وه‌ وترا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئایه‌ نوقستانی دینی ئافره‌ت له‌چی دایه‌ ؟ فه‌رمووی : ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ ئافره‌ت كاتێك بێ نوێژ ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ سووری مانگانه‌ نابێت نوێژ بكات و رۆژوو بگرێت .

له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌لام دراوه‌ته‌وه‌ .

114_ ئایه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌هۆی دووگیانیه‌وه‌ ده‌مرێت شه‌هیده‌ ؟

_ وه‌ڵام : به‌ڵێ ان شاء الله شه‌هیده‌ ؛ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : ( القتيل في سبيل الله شهيد و المبطون شهيد و المطعون شهيد و الغريق شهيد و النفساء شهيدة – و فی روایة : والمرأة تموت بجُمع شهيد – ) . قال الشيخ الألباني : ( صحيح ) انظر حديث رقم : 4441 في صحيح الجامع .

واتە : ئەوەی لە پێناو خوای گەورە دەکوژرێت شەهیدە وە ئەوەی بە نەخۆشی زگ دەمرێت شەهیدە ؛ وە ئەوەی بە نەخۆشی تاعون دەمرێت شەهیدە ؛ وە ئەوەی لەناو ئاودا دەخنکێت شەهیدە ؛ وە ئەو ئافرەتەی بەهۆی دووگیانیه‌وه‌ دەمرێت شەهیدە .

له‌لایه‌ن زانایانی لوجنه‌ی دائیمه‌ – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

115_ له‌به‌هه‌شتدا بۆپیاوان حۆری هه‌یه‌ ئه‌ی بۆ ئافره‌تان چی هه‌یه‌ ؟

_ وه‌ڵام : هیچ ئافره‌تێك له‌به‌هه‌شتدا به‌بێ هاوسه‌ر نیه‌ ؛ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌دونیادا هاوسه‌ریان هه‌یه‌ به‌ باوه‌رداری مردوون ئه‌وا له‌به‌هه‌شتدا هه‌ر ده‌بن به‌هاوسه‌ری یه‌كتری ؛ وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌دونیادا هاوسه‌ری  نه‌بووه‌ ئه‌وا له‌به‌هه‌شتدا ده‌بێت به‌ هاوسه‌ری پیاوێكی ئه‌هلی به‌هه‌شت ؛ كه‌ پیاوانی ئه‌هلی به‌هه‌شت بۆ ئافره‌تان زۆرباشترن له‌حۆریه‌كان .

له‌لایه‌نی زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی .

9 / 5 / 2021

تێبینی : به‌ بێ ئیزنی وه‌رگێڕ مافی چاپكردنی ئه‌م په‌رتووكه‌ پارێزراوه‌ .

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …