دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / ئایا چەند تاوانمان زۆر بێ لە کۆتاییدا دەچینە بەهەشتەوە ؟
تاوان کردن

ئایا چەند تاوانمان زۆر بێ لە کۆتاییدا دەچینە بەهەشتەوە ؟

زۆرێک لە موسڵمانان خەریکی تاوان و خراپەن بە بیانوی ئەوەى دەڵێن چەند تاوانمان زۆر بێ مادام موسڵمانین خۆ لە کۆتاییدا هەر دەچینە بەهەشتەوە !

ئایا وەڵامتان چیە بۆ ئەم جۆرە تێگەشتن و بیرکردنەوەیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بە دوو خاڵ وەڵامی ئەم تێگەشتنە هەڵەیە دەدەینەوە :

خاڵی یەکەم : چ زەمانەتێک هەیە بەردەوام بونت لەسەر تاوان و خراپە وات لێ ناکات کە بە ئاخر شەڕی و بەکافری بمریت؟

ئەوە پێغەمبەر إبراهیمە (علیه السلام) کە باوکی پێغەمبەران و ئیمامى یەکخواناسانە دوعا دەکات و دەپاڕێتەوە لە خواى گەورە و دەفەرموێ : (واجنبني وبني أن نعبد الأصنام)

واتە : وە خۆم و نەوەكانم بپارێزە لەوەی كە بت بپەرستین.

جا كە ئیبراهیم ئەم دوعایە بكات ئێمە بەو هەموو تاوان و خراپەوە ئەبێ زیاتر لە خۆمان بترسین و ئەم دوعایە بكەین چونکە هیچ زەمانەتێکمان پێ نەدراوە کە بەموسڵمانێتی دەمرین .

خاڵی دووەم : گریمان بە موسڵمانێتی مردی ئایا وا دەزانى سزاى دۆزەخ هەروا ئاسانە و بەرگەى دەگریت؟

ئایا ئەو فەرمودەیەت بیستوە کە پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێت: (بەختەوەرترین كەسی دونیا – ئەوەى کە لە دنیا هیچ ناخۆشی نەبینیوە و هەر لە خۆشی دا بووە – لە دۆزەخیەكان لە ڕۆژی كۆتاییدا دەهێنرێت و یەك جار هەڵدەكێشرێت بەناو دۆزەخدا و پاشان پێ‌ی دەوترێت: ئەی مرۆڤ ئایا لە ژیانتدا هیچ خۆشی و خێرت دیوە ؟ئەویش دەڵێت: نا سوێند بەخوا لە ژیانمدا خێرم نەدیوە وە لەژیانمدا خۆشیم نەدیوە).

تەماشاکە برا و خوشکی موسڵمان تەنها یەک ساتى کەم هەڵیدەکێشن بەناوى دۆزەخدا هەمو خۆشیەکانى دنیای بیردەچێتەوە ، ئەى چ جاى هەزاران ساڵ لە ناو دۆزەخ بسوتێنرێ؟

بۆیە هەرگیز ئەو قسەیە مەکە و لەو تەمەنە کەمەى کە خواى گەورە پێتى بەخشیوە کارێک بکە کە بەبێ سزا بچیتە بەهەشتەوە ، چونکە ئاگری دۆزەخیش حەفتا ئەوەندەى ئاگری دنیا گەرمە . داواکارین لە خواى گەورە مۆفەقمان بکات بۆ هەمو کارێکی چاک و بە بێ سزا بمانخاتە بەهەشتەوە .

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …