دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / سوننەت وبیدعەت و حوکمی هەریەکە لەو دووانە
سوونەت و بیدعە

سوننەت وبیدعەت و حوکمی هەریەکە لەو دووانە

سوننەت: 
سوننەت لەزمانەوانیدا بەواتای ڕێگە دێت ، وەلەزاراوەی شەرعیشدا بریتیە لەوەی کە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه و سلم ) وهاوەڵانی ڕەزای خوایان لێ بێت لەسەری بوون لەبیرو باوەڕ و کردەوەدا.

وەشوێن کەوتنی سوننەت پێویستە لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەفەرموێت:(لقد کان لکم فی رسول اللە أسوة حسنة لمن كان يرجوا الله واليوم الأخر وذكرالله كثيرا) الأحزاب:٢١.

واتە (بەڕاستی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم چاکترین نمونەی ڕێك وپێکی و سەرمەشقەبۆتان بەتایبەتی بۆئەوکەسە کەبەهیوای خواو ڕۆژی دواییە)

وەلەبەر فەرموودەکەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم کەفەرمووی(علیکم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين عضوا عليها بالنواجذ)

واتە(ئاگادارتان دەکەمەوە بە سوننەتەکانم وەبەسوننەتی خەلیفەکانی ڕاشدینی ڕێنمویی کراو، بە ددانەکانتان تووند قەپی پیابکەن).

بیدعە: 

وە بیدعەت لەزمانەوانیدا بریتیە لە هەرشتێکی تازە پەیدابوو.

وەلەزاراوەی شەرعیشدا: بریتیە لەو شتەی داهێنراوە لەدینداو پێچەوانەی ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانی ڕەزای خوایان لێ بێت لەسەری بوون لەبیروباوەڕو کردەوەدا.

وەئەوەش حەرام و قەدەغەکراوە لەبەر فەرمایشتی خوای گەەرە کەدەفەرمووێت (ومن يشاقق الرسول من بعد ماتبين له الهدى ويتبع غير سبيل المؤمنين نوله ماتولى ونصله جهنم وساءت مصيرا) النساء:١١٥.

واتە(هەر کەسێك پاش ئەوەی ڕێگەی هەق وڕاستی بۆ دەرکەوت و شارەزایی دینی خوابوو دژایەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بکات وڕێگاو ڕێبازێ بگرێتە بەر کەڕێگای ڕاستی باوەڕداران نەبێت ئێمەش ڕووی ئەکەینە ئەوبەرنامەوڕێگایە بەئارەزووی خۆی لە دونیادا هەڵیبژاردووە ئیتر ئێمە وازی لێدێنین وهەقمان نیە بەسەریەوە ولە قیامەتیشدا دەیخەینە ناو ئاگری تاودراوی دۆزەخەوە ئای کە دۆزەخ جێگاو ڕێگایەکی خراپە).

وەهەر لەبەر فەرموودەکەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم کەفەرمووی (وإياكم ومحدثات الأمور فإن كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة)

واتە:(وەئامان ئاگادارتان دەکەمەوە لەو شتە نوێیانەی کەدادێت لەدیندا،لەبەرئەوەی هەموو داهێنراوێك بیدعەیەو هەموو بیدعەیەکیش لەدیندا گومڕاییە).

-*-*-*-*-*-*-*-*

لمعة الإعتقاد الهادي إلى سبيل الرشاد : ابن قدامة المقديسي

وەرگێران : ئاکۆ جلیل کریم.

پێشنیارکراو

وتارەکانى مامۆستا سەرهەد خەلیفانى

کەنالى فەرمى مامۆستا سەرهەد خەلیفانى لە یوتوب ئەم لینکەى خوارەوە کلیک بکە https://www.youtube.com/@user-hk8mz1tr1x