دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / گەورەیی هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ

گەورەیی هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ

-صەحابە کێیە ؟

قال ابن حجر: من لقي النبي صلی الله عليه وسلم مؤمنابه ومات علی الإسلام.
ئەو موسڵمانەیە لەکاتی موسڵمانێتیدا پێغەمبەر ﷺ لەکاتی پێغەمبەرایەتی بە زیندوویی دیتبی ، یان پێغەمبەر ﷺ ئەوی دیتبی و بەموسڵمانیش مردبی

* ژمارەی صەحابەکان (١٢٤٠٠٠)سەد و پیست چوارهەزار صەحابە بوو ،

(پێشەوا: ابن الصلاح) ئەفەرموێ : کە پێغەمبەر ﷺ وەفاتی کرد ژمارەی ئەو ئەصحابانەی کە؛گوێیان لە پێغەمبەر بووە و فەرموودەیان لێ ڕیوایەت کردووە (١١٤٠٠٠) سەدوچوارد هەزار بوو (مقدمة علوم الحديث لابن الصلاح

– فەزڵ و گەورەیی پێگەی هاوەڵان-

١ــ قورئانی پیرۆز : لە چەندین ئایەت خودای گەورە فەزڵ و گەورەییانی باس کردووە ، بۆ نموونە :- {والسابقون الأولون من المهاجرين والأنصار والذين اتبعوهم بإحسان رضي الله عنهم ورضوا عنه وأعد لهم جنات تجري تحتها الأنهار خالدين فيها أبدا ذلك الفوز العظيم} -التوبة:100-

اللە تعالی لە موهاجیرو ئەنصارو شوێنكەوتوانیان رازییە
[والسابقون الأولون من المهاجرين والأنصار ] پێشەنگە سەرەتاكان لە كۆچكەرەكان و پشتیوانان ئەوانەى كە لە حودەیبیە بەشدارى بەیعەى ریزوانیان كردووە، یان ئەوانەى لەگەڵ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم نوێژیان كردووە رووەو هەردوو قیبلەكە وە ئەوانەیش كە لە دوای ئەوان هاتوونەو شوێنیان كەوتوونە بە چاكە خوای گەورە لێیان ڕازی بووە (ئیتر چۆن دەبێت توانج و جوێن و قسەى ناشیرین بەصەحابە بوترێت كە خواى گەورە لێیان رازى بووە، وە بەهەشتى بۆ ئامادە كردوون؟! وە ئەوانیش بەو نیعمەت و فەزڵەی خوای گەورە پێی بەخشیوون ڕازین وە خوای گەورە باخ و باخاتی لە بەهەشتدا بۆ ئامادە كردوون كە جۆگەلە ئاو بەژێر دارەكان و ماڵەكانیاندا ئەڕوات و بەنەمری و بەهەمیشەیی تیایدا ئەمێننەوە ئا ئەمە بردنەوەی هەرە گەورەیە .

۲ــ وە دەربارەی ڕەوشتی یارانی پێغەمبەر گیان ﷺ خودای گەورە فەرموویەتی : {محمد رسول الله والذين معه أشداء على الكفار رحماء بينهم تراهم ركعا سجدا يبتغون فضلا من الله ورضوانا سيماهم في وجوههم من أثر السجود …} –الفتح:٢٩-

واتە: محمد صلى الله علیه وسلم پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم وە ئەو سەحابە بەڕێزانەى لەگەڵی بوون سەخت و توندن لەگەڵ كافراندا، وە لە نێوان خۆیاندا زۆر بەڕەحم و سۆزو بەزەیی و میهرەبانن، كە دەبێت مرۆڤى باوەڕدار وا بێت ئەیانبینی هەمیشە لە ڕكوع و سجوددان و نوێژ ئەكەن بۆ خوای گەورە مەبەست و نیەتیان دەستخستنی فەزڵ و چاكەو ڕەزامەندی خوای گەورەیە، (خواى گەورە نیەتى پاكى سەحابە دەردەخات و شایەتى نیازپاكیان بۆ دەدات، چۆن دەبێت لە پاش ئەم شایەتییەى خواى گەورە بۆیان خەڵكى قسەیان پێ بڵێت و جوێنیان پێ بدات و تۆمەتباریان بكات؟!!) [سيماهم في وجوههم من أثر السجود] نیشانەى خشوع و خۆبەكەمزانین و شێوەو رەوشت جوانی و درەوشاوەی لە ڕوویاندا دیارە بەهۆی زۆرى شوێنەواری سوجدە بردن و نوێژ كردنیان.

۳ــ جاکترین مرۆڤن لەدووای پێغەمبەران ئەصحابەکانی پێغەمبەری خوان :قل الحمد لله وسلام على عباده الذين اصطفى آلله خير أما يشركون. سورة النمل آية٥۹

قال ابن عباس: هم اصحاب محمد اصطفاهم لنبيّه ,

قل الحمد لله وسلام على عباده الذين اصطفى آلله خير أما يشركون

[قل الحمد لله] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم حەمدو سەناو ستایشی خوای گەورە بكە [وسلام على عباده الذين اصطفى] وە سەلام خوای گەورە لەسەر ئەو بەندانە بێت كە خوای گەورە هەڵیبژاردوون پێشەو ازن عباس ئەفەرمووێ :هاوەڵانن كە خواى گەورە هەڵیبژاردوون بۆ هاوەڵایەتى كردن و پشتیوانى و سەرخستنى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم

عن عبد الله بن مسعود -رضي الله عنه- : إن الله نظر في قلوب العباد فوجد قلب محمد صلى الله عليه وسلم خير قلوب العباد فاصطفاه لنفسه فابتعثه برسالته ثم نظر في قلوب العباد بعد قلب محمد فوجد قلوب أصحابه خير قلوب العباد فجعلهم وزراء نبيه يقاتلون على دينه فما رأى المسلمون حسنا فهو عند الله حسن وما رأوا سيئا فهو عند الله سيئ. رواه احمد وقال العلامة احمد شاكر اسناده صحيح واالطبراني والبزار وقال الهيثمي رجاله موثّقون وصححه الحاكم ووافقه الذهبي.

واتە : خودای گەورە سەیری دڵی بەندەکانی کرد ، بینی دڵی پێغەمبەر گیان ﷺ باشترینی دڵەکانە ، لەبەر ئەوە هەڵیبژارد بۆ خۆی و پەیامەکانی خۆی پێدا نارد ، پاشان لەدڵی بەندەکانی ڕوانی ، بینی دڵی هاوەڵان باشترینی دڵەکانن ، بۆیە کردنی بە وەزیر و دەستە ڕاستی پێغەمبەرەکەی ﷺ ، تاوەکو لە پێناو ئایینەکەیدا بجەنگن ، هەر بۆیە ئەوەی موسڵمانان بە باش وچاکی بزانن ئەوە لای خوداش باش ، ئەوەی موسلمانن بە خراپی بزانن لای خوای گەورەیش خراپە.

٤ــ لە جاکترین ڕۆژگار بوونە عن عبد الله بن مسعود عن النبيﷺ قال((خير القرون قرني ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم، …)) متفق عليه رواه البخاري ومسلم

٥ــ جوێن بە هاوەڵان { صەحابە } مەدەن :عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم: «لا تسبوا أصحابي، فلو أن أحدكم أنفق مثل أحد، ذهبا ما بلغ مد أحدهم، ولا نصيفه» رواه البخاري ومسلم. ٣٦٧٣.

واتە: ((جوێن بە هاوەڵانم مەدەن ، ئەگەر یەكێك لە ئێوە بەقەد كێوی ئوحود زێڕ ببەخشێت ، ناگات بە مشتێكی ئەوان وە ناگات بە نیوەشی)).

فەزڵی هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم عن ابن عباس رضي الله تعالى عنهما قال : قال رسول الله ﷺ  : من سب أصحابي فعليه لعنة الله والملائكة والناس أجمعين “رواه الطبراني في الكبير والاوسط وصحح سنده في صحيح الجامع وعزاه السيوطي في الجامع الكبير الی ابي نعيم ورواه احمد في فافضائل الصحابة وضعفه الهيثمي

( هەر کەسێک جنێو بە هاوەڵەکانم بدات ئەوا نەفرەتی خوا و فریشتەکان و هەموو خەڵکی لەسەر بێت).

كان ابن عمر يقول  : لا تسبوا أصحاب محمد ﷺ، فلمقام أحدهم ساعة خير من عمل أحدكم عمره..رواه ابن ماجه وفي الزوائد ٳسناده صحيح

ئیمامی الطحاوي فەرمووێت: (حبهم دين وٳيمان وٳحسان) خۆشویستنی ئەصحابەکان نیشانەی دین وئیمان وچاکەیە(وبغضهم كفر ونفاق وطغان)ڕق لێبوونەوەی ئەصحابەکان کوفر ودووڕوویی ولەسنوور دەرچوونە

عن عمر بن الخطاب: قال قال رسول الله ﷺ أكرِموا أصحابي؛ فإنَّهم خِيارُكم. رواه النسائي وقال المناوي وابن حجر اسناده صحيح.

ڕێزی ئەصحابەکانم بگرن چونکە ئەوان جاکترینتانن.

*-*-*-*-*-*-*-*

ن/ســــــەرهــــەد خەلیــــــفانی

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …