دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / دڵسۆزی و خۆیەکلاکردنەوە
دڵسۆزى

دڵسۆزی و خۆیەکلاکردنەوە

دڵسۆزی لەزماندا:خواپەرستی و دوورلە ریاکاری

لەزاراوەدا:پاککردنەوەی دڵ لەهەر پیسیەك دەبێتە هۆی تێکدانی، و وێڵ کردنی پاکی و پوختییەکی.

ئیمامى جونەید دەڵێت: دڵسۆزی نهێنیەکە لە نێوان خوا و بەندە، نەفریشتەیەك دەیزانێ تا بینوسێ و نەشەیتان دەیناسێ تا تێکی بدات، نە ئارەزووێك تێکەڵی دەبێ و لای دەدات.

فوزەیلی کوڕی عیاز(رەحمەتی خوای لێ بێ)فەرموویەتی: وازهێنان لە کارکردن لە پێناو خەڵك ریایە،کارکردن بۆ خەڵك هاوبەش بڕیاردانە، دڵسۆزی ئەوەیە خوای گەورە لە هەردووکیان رزگارت بکات.

ئیمامی حاریس رەحمەتی خوای لێ بێ فەرموویەتی:راستگۆ ئەو کەسەیە کە باکی نەبێ هەر قەدرو حورمەتێکی لە دڵی خەڵك نەمێنێ لە پێناو چاککردنی دڵی خۆی، حەزناکات خەڵك بەئەندازەی مسقاڵە زەڕەیەك لە کردەوە چاکەکانی بزانێ، پێی ناخۆش نیە خەڵك کردەوە خراپەکانی بزانێ.

دەگێڕنەوە لە حوزەیفەی مەرعەشی (رەحمەتی خوای لێ بێ) فەرموویەتی: دڵسۆزی ئەوەیە کردەوەکانی بەندە لە نهێنی و ئاشکرایی وەك یەك بێت.

دەگێرنەوە لەئەبولقاسمی قوشەیری( رەحمەتی خوای لێ بێ) فەرموویەتی: دڵسۆزی و نیازی گوێڕایەڵی تەنیا بۆ خوا بێت بەمانای ئەوەی نیازی لە خواپەرستی تەنیا خۆ نزیك کردنەوەیە لە خوای گەورە دوورلە هەموو شتێك:جا خۆجوان کردنی بێ بۆ دروستکراوێك، یان بۆ دەستکەوتنی سوپاسی خەڵك ، یان حەزکردن لەمەدح کردن یان هەرمایەکی تر جگە لە خۆنزیك کردن لە خوای گەورە.

قورئانی پیرۆز:

خوای گەورە دەفەرمووێ( هو الحي لا إله إلا هو فادعوه مخلصين له الدين الحمد لله رب العالمين )غافر:٦٥.

واتە:تەنیا ئەو بپەرستن بە دڵسۆزی و یەکلابوونەوەو پەرستن و گوێرایەڵیتان بە ئاشکرا و نهێنی هەر بۆ ئەو بێ و بڵێن:(سوپاس بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیان) ستایشی ئەو خوایەی کە خاوەنی هەموو دروستکراوەکانە، نەك بۆ ئەوبتانەی کە هیچیان بەدەست نیە.

فەرموودەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) :

دەگێرنەوە لە گەورەمان عومەر کوڕی خەتتاب (خوا لێی رازی بێ)فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ( انما الاعمال بالنيات،وإنما لكل امرىء مانوى، فمن كانت هجرته الى الله ورسوله فهجرته الى الله و رسله، ومن كانت هجرته الى دنيا يصيبها او امرأة ينكحها فهجرته الى ما هاجر اليه) (متفق علیە)

کاروکردەوەی مرۆڤ بەنیەت و نیازی ناو دڵ نەبێ دانامەزرێ، هەر کەسەو بە گوێرەی نیەتەکەی پاداشتی ئەدرێتەوە، هەر کەسێك کۆچ کردنەکەی لە پێناو خواو پێغەمبەرەکەی بێ، ئەوا پاداشتی لای خواو پێغەمبەرەکەیەتی، هەر کەسێك کۆچ کردنەکەی بۆ دەستکەوتنی دونیا یان بۆ مارەکردنی ئافرەتێك بێ ئەوا پاداشتی کۆچ کردنەکەی لای ئەو دووانەیە.

*دەگێرنەوە لەگەورەمان موعازی کوڕی جەبەل(خوالێی رازی بێ)لەو کاتەی بۆ یەمەن نێردرا فەرمووی:ئەی پێغەمبەری خوا:وەسیەتم بکە، فەرمووی: ( أخلص دينك يكفك القليل من العمل) ، بەدڵسۆزی و خۆ یەکلاکردنەوە فەرمانەکانی ئاینەکەت ئەنجام بدە، کردەوەت کەمیش بێت بەسە.

*دەگێرنەوە لە گەورەمان ئەبوهوڕەیڕە عەبدولڕحمانی کوڕی سەخر(خوا لێی رازی بێ)فەرموویەتی:پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی: ( إن الله لا ينظر الى أجسامكم ولا الى صوركم، ولكن ينظر الى قلوبكم واعمالكم)(رواه المسلم).

بێگومان خوای گەورە سەیری جوانی لاشەو شێوەکانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ و کردەوەکانتان دەکات.

دەگێرنەوە لەبو عەبدولڕەحمانی کوڕی عبدوللەی ئەنساری(خوای لێ رازی بێ) فەرموویەتی:لەگەڵ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)بووین لە جەنگێك ، فەرمووی ( إن بالمدينة لرجالا ما سرتم مسيرا ولا قطعتم واديا الا كانوا معكم،حبسهم المرض)(البخاري).

بیگومان پیاونێك هەن لەشاری مەدینە جێمانهێشتوون، ئێوە هەر رێگایەك نابڕن و بەهەر دۆڵ و شیوێك تێپەرنابن مەگەر پاداشتی ئەوان وەکو ئێوە نەبێ بەڵام لەبەر نەخۆشی دواکەوتوون و نەیانتوانی لەگەڵتان دەربچن.

لەریوایەتێکی تردا هاتووە:(الاشركوكم في الاجر)رواە مسلم،مەگەر هاوبەشی نەبن لەگەڵتان لە پاداشتەکەدا.

ئیمامی بوخاری دەگێرێتەوە لە گەورەمان ئەنەس(خوای لێ رازی بێ)فەرموویەتی: (إن أقواما خلفنا بالمدينة، ما سلكنا شعباولا واديا الا وهم معنا، حبسهم العذر)بێگومان کۆمەڵە خەڵکانێکمان لە دوای خۆمان لەمەدینە جێهێشتوون، ئێمە هیچ ڕێچکەو دۆڵێك نابڕین مەگەر ئەوان لەگەڵمان نەبن، لەبەر هۆکارو عوزرێك نەیانتوانی لەگەڵمان بن.

حیکمەت:

-وتراوە:با ناو دڵت لە رواڵەتت باشتر بێت .

-وتراوە:ئەوەی لەپێناو خوابێت کەمەکەی هەر زۆرە، ئەوەی بۆ جگە لەخوا بێت زۆرەکەی هەر کەمە.

-وەیەکێك لە خواناسان فەرموویەتی: هەوڵی خۆت لە زۆرکردنی خواپەرستیەکان نەبێ،بەڵکو لە دڵسۆزی لە کردەوەکانی بێت.

وەسیەت و سپاردە:

کوڕی شیرینم:وەسیەتت دەکەم خوا بپەرستی وەکو ئەوەی خوا ببینی و،مەحاڵە بیبینیت و دڵت لەلای یەکێکی تر بێت، ئەمەش پێی دەوترێ پلەی بینین و چاودێری، لەو پلەیە نابێ خواپەرست سەیری خواپەرستیەکەی بکات بەشێوەیەکی وا خەریکی بکات لە مەبەستەکەی، نابێ ناوەوەی خەرێك بکات بەشتێك دووری بکاتەوە لە بینینی پەرستراوەکەی، ئەگەر نەگەیشتە ئەو پلەیە دادەبەزێ بۆ پلەی چاودێری کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئاماژەی پێکردووە بە فەرموودەی:(فان لەم تکن تراە فانە یراك)ئەگەر نەتبینی ئەوا ئەو تۆ دەبینی، واتە:هیچ شتێك لەوبزر نابێت،ئەو کەسەی ئەمە دەزانێ و دڵنیابە پەرستراوەکەی سەیری خواپەرستەکەی دەکات پێویست دەبێ لەسەری رواڵەتەکەی بە ملکەچی جوان بکات و دڵی بە دڵسۆزی ئاوەدان بکاتەوە ،چونکە خوای گەورە دەفەرمووێ: (يعلم خائنة الأعين وما تخفي الصدور ) غافر:١٩. ئەو خوایەی هەمیشە چاوە خیانەتکارو ناپاکەکان دەناسیت.

بۆیە کوڕی شیرینم دەست بگرە بە دڵسۆزی تەواو و چاودێری بەردەوام وە بزانە:دڵسۆزی تەواوی ئایینە و زیاترە لەبەری بوون لە هاوبەش بڕیاردان و خوایەکی تر بپەرستی جگە لە خوای گەورە، چونکە هاوبەشی بڕیاردان، خواپەرستی پوچەڵ دەکاتەوە، مانایەکی تایبەت تری هەیە ئەویش بەری بوون لە هاوبەش بریاردانی بچووك بەوەی باوەڕی نەبێ خوای گەورە هاوبەشی هەیە لە ناوەکانی، چونکە هاوبەش بڕیاردان لە ناوەکانی خواوەند مایەی قەبوول نەکردنی کردەوەکانی بەندەیە، چونکە خوای گەورە هیچ کردەوەیەك قەبوڵ ناکات تەنیا ئەوەی پاك بووەلە نیازی گشت هاوبەشێك دڵسۆزی مەرجێکە بۆ قەبوڵ کردنی هەر گوێڕایەڵیەك.

جارێکیان پرسیاریان لە نەخەعی کرد دەربارەی پاداشتی کردەوەیەك؟ فەرمووی ئەگەر قەبوڵ کرا پاداشتەکەی لە ئەژمار نایەت.

بۆیە کوڕی شرینم خواپەرستە ژیرەکان ئاوا بایەخیان بە دڵسۆزی داوە و ئاوڕیان لە زۆری کردەوە نەداوە و فەرموویانە، عیبرەت بە چاکیە نەك بە زۆری، یەك گەوهەر باشترە لە هەزار مۆری(مورو).

لەکۆتاییدا کار بە ئامۆژگاری گەورەمان علی بکە (خوا لێی رازی بێ)هیچ کارێك بۆ ریاکاری مەکە، واز لە هیچ کارێك مەیەنە لەشەرمی ئەم و ئەو.

*-*-*-*

و . انور قادر شێخانى

پێشنیارکراو

نیشانەو خەسلەتەکانى ئەهلى سونەتو جەماعەت

نيشانەو خەسڵەتەكانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت

1- عەقیدەو بیروباوەڕیان تەنها لە كیتاب و سوننەت وەردەگرن, لە نێوان زیادەڕەوی و كەمتەرخەمیدا مام …