دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / هاوەڵ و شەریك دانان بۆ خوای گەورە

هاوەڵ و شەریك دانان بۆ خوای گەورە

بێگومان گەورە ترین تاوان:هاوەڵ پەیداکردنە بۆ خوای گەورە ئەوەش دوو جۆرە:

یەکەم: لەگەڵ خوادا شتێك هاوچەشن و هاوتا بکرێتەوە لە یەکتاپەرستیدا، لە:دار، یابەرد ، یا خۆر ، یا مانگ ، یا پیاوچاك ، یا ئەستێرە، یا فریشتە ، یا هەرشتێکی تر جگە لەمانە، ئەمە بەڕاستی هاوەڵ پەیداکردنی گەورەیە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ( إن الله لا يغفر أن يشرك به ويغفر ما دون ذلك لمن يشاء ) (النساء:٤٨، ١١٦).

واتە: بەڕاستی خوا خۆش نابێت ئەگەر هاوەڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگە لەوە لە هەر گوناهێکی تر بیەوێت خۆش دەبێت.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (إن الشرك لظلم عظيم)(لقمان:١٣)

واتە: بەڕاستی هاوتاو هاوبەش بڕیاردان ستەمێکی زۆر گەورە و ناڕەوایە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: ( إنه من يشرك بالله فقد حرم الله عليه الجنة ومأواه النار )(المائدة:٧٢)

واتە: دڵنیابن ئەوەی شەریك و هاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوە بێگومان خوا بەهەشتی لێ حەرام کردووە و شوێن و جێگاو سەرەنجامی .

هەر کەسێك هاوەڵ بۆ خودا پەیدا بکات پاشان بەو شێوەیە مرد، ئەوە لە هاوەڵانی دۆزەخە بەبێ نکوڵی ، وەك چۆن هەرکەسێك لەسەریەکتاپەرستی بمرێت ئەوە لە هاوەڵانی بەهەشتە، تەنانەت ئەگەر لەدۆزەخیشدا سزا بدرێت

لە فەرموودەی ڕاست و (صه حيحدا)هاتووە کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی: ( «ألا أنبئكم بأكبر الكبائر؟» ثلاثا، قالوا: بلى يا رسول الله، قال: «الإشراك بالله، وعقوق الوالدينوجلس وكان متكئا فقالألا وقول الزور»، قال: فما زال يكررها حتى قلنا: ليته سكت ).

واتە: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)

سێ جارفەرمووی :ئایا هەوڵتان پێ بدەم گەورەترینی گوناهەکان کامەیە؟ سێ جار لەسەر یەك ئەمەی فەرموو وتیان بەڵی ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: هاوەڵ و شەریك بڕیاردان بۆ خوای گەورە، سەرپێچی کردنی دایك و باوك . پاشان دانیشت پێشتر شانی دادابوو. فەرمووی: شایەتی ناهەق، هەر بەردەوام دووبارەی دەکردەوە تاوەکو وتمان: خۆزگە بێدەنگ دەبوو.

جۆری دووەم: ڕیایی کردن بەکردار:

وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ( فمن كان يرجو لقاء ربه فليعمل عملا صالحا ولا يشرك بعبادة ربه أحدا )(الکهف:١١٠)

واتە: جا ئەوەی دەیەوێت بە دیداری پەروەردگاری شاد بێت ، با کارو کردەوەی چاك و دروست ئەنجام بدات و بە هیچ شێوەیەك لە پەرستنیدا هیچ کەسێك نەکاتە هاوەڵ و شەریك.

پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ( إياكم و الشرك الأصغر قالوا يا رسول الله و ما الشرك الأصغر ؟ قال : الرياء يقول الله تبارك و تعالى يوم يجازى العباد بأعمالهم اذهبوا إلى الذين كنتم تراؤونهم بأعمالكم في الدنيا فانظروا هل تجدون عندهم جزاء )

واتە: خۆتان بپارێزن لە هاوەڵ پەیداکردنی بچووك، وتیان ئەی پێغەمبەری خوا هاوەڵ پەیداکردنی بچووك چیە؟فەرمووی:ڕیایە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا کە پاداشتی بەندەکانی دەداتەوە، دەفەرمووێت بڕۆن بۆ لای ئەوکەسانەی کە بە کردارەکانتان ڕیاتان بۆ دەکردن، بزانن هیچ پاداشتان لایان دەست دەکەوێت.

پێغەمبەر(صلى اللَّه عليه وسلم) فەرموویەتی :خوای گەورە دەفەرموێت: (من عمل عملا أشرك فيه غيري فهو للذي أشرك به وأنا منه بريء)

واتە: پێغەمبەر (صلى اللَّه عليه وسلم)فەرموویەتی:(خوای گەورە دەفەرمووێت:هەر کەسێك کردارێك ئەنجام بدات جگە لەمن کەسێکی تر بەشداری پێ بکات، ئەوە ئەو کارەی هەر بۆ ئەو ئەنجامداوە و من لێی بەریم)

هەروەها فەرموویەتی: (من سمع سمع الله به، ومن يرائي يرائي الله به).

واتە: ئەوەی کردارێك ئەنجام بدات بە ڕیا بیدات بە گوێی خەڵکیدا، خوا ڕیسوای دەکات و ناوەڕۆکی ئاشکرا دەکات،هەر کەسێكیش کاری بکات مەبەستی بۆ خوا نەبێت، بەنیەتی خۆی لەگەڵ دەکات…

لە (أبو هريرة)وە(ڕەزای خوای لێ بێت)، پێغەمبەر(صلى اللَّه عليه وسلم) فەرموویەتی : (رب صائم ليس له من صيامه إلا الجوع ورب قائم ليس له من قيامه إلا السهر).

واتە: هەندێ لە ڕۆژو گران هەیە هیچی دەست ناکەوێت جگە لە برسێتی و تینوێتی نەبێ، وە هەندێ لەو کەسانەی کە شەونوێژ دەکەن جگە لە شەو نخوونی نەبێت هیچیان دەست ناکەوێت.

ئەمە مانای ئەوەیە، هەر کەسێك نوێژ و ڕۆژوی بۆ خوا بەبێ پاداشتی دەست ناکەوێت.

خوای گەورە دەفەرمووێت: ( وقدمنا إلى ما عملوا من عمل فجعلناه هباء منثورا ) (الفرقان:٢٣)

واتە: ئەو کردەوانەی کردبوویان لەپێناو غەیری خوادا پاداشتەکانمان پووچکردەوە و کردمان بە تەپ و تۆزێکی پەرش و بڵاو.

پرسیار کرا لە دانایەك:دڵسۆز کێیە؟ وتی: ئەو کەسەیە کە کردەوە چاکەکانی دەشارێتەوە وەك چۆن کردەوە ناشرینەکانی دەشارێتەوە.

وە(فضيل بن عياض)ڕەزای خوای لێ بێت، دەڵێت:وازهێنان لە کار و کردەوە لەبەر خەڵك ڕیایە، کارکردن لەبەر خەڵك هاوەڵ پەیدا کردنە(شرك)، دڵسۆزی ئەوەیە کە خوای گەورە لەو دووانە بتپارێزێت.

*-*-*-*-*-*-*

تاوانە گەورەکان

نوسینی : ئیمام ذهبي

وەرگێرانی : عباس محمدامين

 

پێشنیارکراو

میرات و رێساکانى

میرات و ڕێساكانی له‌ شه‌ریعه‌تدا – أحمد محمد بالیسانی

بۆ سود وەرگرتن لە کتێبەکە ئەم لینکەى خوارەوە داگرە https://iqra.ahlamontada.com/t3857-topic *-*-*-*-*-*-*-* http://ia601306.us.archive.org/13/items/abuarialkurdy_gmail_20151024_1650/میرات%20و%20ڕێسایه%E2%80%8Cكانی.pdf پرۆفیسۆر .د. احمد …