دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / پایە وپاداشتی نەرم ونیانی وهێدیی مەندیی

پایە وپاداشتی نەرم ونیانی وهێدیی مەندیی

نەرم ونیانی ولەسەر خۆیی ودڵنەرمی، یەکێکە لەسیفەتە جوانەکان

١ــ نەرم ونیانی سیفەتێکی زۆر تایبەتی پێغەمبەری خوا بووە

فبما رحمة من الله لنت لهم ۖ ولو كنت فظا غليظ القلب لانفضوا من حولك . سوره ال عمران آیه 159

ئه‌ی محمد به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌وه‌ به‌سه‌ر تۆوه‌ تۆ ئاوا نه‌رم و نیان بووی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی قسه‌خراپ ‌و ڕه‌وشت خراپ‌و ڕه‌ق ‌و ووشك‌و دڵڕه‌ق بوویتایه‌ ئه‌وا له‌ ده‌ورت دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه.

بێگومان ئەم ئایەتە بەپێزە بەهێزترین بەڵگە لەسەر ئەوەی کە پێغەمبەر خواﷺ خاوەنی دڵێکی نەرم و بەزەییەکی زۆر بووە.

(قال الحسن البصري ـ رحمه الله تعالی : هذا خلق محمد ﷺ بعثه الله به) ئەوە ڕەوشتی پێغەمبەر ﷺ بوو پەروەردگار بەهۆیەوە ڕەوانەی کردووە

٢ــ پەروەردگار نەرم ونیانی زۆر پێ خۆشە(عن عائشة ، عن النبي ﷺ قال : إن الله عز وجل يحب الرفق في الأمر كله.) متفق عليه

ٲخرجه البخاري ومسلم وٲحمد والترمذي وابن ماجه والدارمي.

واتە: خوای گەورە نەرم ‌و نیانی لە هەموو ئیش ‌وكارێكدا خۆش ئەوێت.

(عن عائشة زوج النبي ﷺ، أن رسول الله ﷺ قال : يا عائشة، إن الله رفيق يحب الرفق، ويعطي على الرفق ما لا يعطي على العنف، وما لا يعطي على ما سواه) “.متفق عليه ٲخرجه البخاري، ومسلم ، وٲحمد ،وابوداود ، وابن ماجه، والدارمي.

واتە: خوا نەرم ونیانە دڵنەرمى لاخۆشەویستە و ئەوەى لەسەر نەرم ونیانی دەیبەخشێ بەبەندەکانى لەسەر توندی نایبەخشێ وەلەسەر هیچى تر نایبەخشێ.

٣ــ نەرم ونیانی سەرچاوەی دەستکەوتن خێرە«عن جرير ، عن النبي ﷺ قال :  ” من يحرم الرفق يحرم الخير .» رواه مسلم وابوداود

وابن ماجه(واتە : هەر کەس لەنەرم ونیانی بێ بەش بێت لەخێر وجاکە بێ بەشە.)

)وفي رواية عند ٲبي داود عن جرير قال : قال رسول الله ﷺ : ” من يحرم الرفق يحرم الخير كله.(

واتە : هەر کەس لەنەرم ونیانی بێ بەش بێت لەهەموخێرێک بێ بەشە

(عن أبي الدرداء ، عن النبي ﷺ، قال : من أعطي حظه من الرفق ؛ فقد أعطي حظه من الخير،  ومن حرم حظه من الرفق فقد حرم حظه من الخير )  رواه ٲحمد وقال الٲرنؤوط ٳسناده صحيح رجاله ثقات ، والترمذي وقال وهذا حديث حسن صحيح ، والبخاري في (الأدب المفرد)

واتە: هەر کەسێك باشە نەرم ونیانیی خۆی پێدرابێ ئەوە بەشە خێری خۆی دەستکەوتووە، وە هەر کەسێك لەبەشە نەرم ونیانیی خۆی بێ بەش بووبێ ئەوە لە بەشە خێری خۆی بێ بەشبووە

٤ـ «عن عائشة زوج النبي صلى الله عليه وسلم، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال :

 

” إن الرفق لا يكون في شيء إلا زانه، ولا ينزع من شيء إلا شانه “.» رواه مسلم ، وٲحمد ،وابن حبان.
واتە: بێگومان نەرم ونیانی لەهەرشتێکدا هەبێ جوانی دەکات، وەهەرشتێکیش نەرم ونیانی تێدا نەما ناشیرینی دەکات وتێکی دەدات…

٥ــ نەرم ونیانی ئارامی ماڵ وخێزانە:پێویستە بەرپرسی خێـــزان بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ تاکە کانی خێزان بکات چونکە نیـــگ بــەتـــی مـــاڵ ئــــاژاوە یـــە تێــــکچونى کەژاوە

(عن عائشة أنها قالت : قال رسول الله ﷺ: ” إذا أراد الله عز وجل بأهل بيت خيرا أدخل عليهم        الرفق “) رواه ٲحمد وقال الٲرناؤوط حديث صحيح ، وقال الهيثمي رجاله رجال الصحيح.

واتە:کاتێك خوا خێری بۆ خانەوادەیەك ویست نەرمونیانی دەخاتە ناویان .

(وفي رواية “إن الله إذا أحب أهل بيت أدخل عليهم الرفق”

(رواه ابن أبي الدنيا والضياء وهوصحيح كما في صحيح الجامع عن جابر رضي الله عنه)

واتە: بەڕاستی خوا کاتێک خانەوادەیەکی خۆشویست، نەرم و نیانی دەخاتە ناویان.

(وعن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول اللهﷺ قال ما أعطي أهل بيت الرفق إلا نفعهم ))-رواه الطبراني بإسناد جيد.

واتە: هەرخانەوادەیەکی نەرم ونیانی پێدرا حەتمەن سوودیان پێ ئەگێنێت.

٦ــ نەرم و نیانان پەروەردگار لەگەڵیان نەرم ئەبێت: عن عائشة رضي الله عنها قالت: سمعت رسول الله -ﷺ- يقول في بيتي هذا(اللهم من ولي من أمر أمتي شيئا فشق عليهم فاشقق عليه ، ومن ولي من أمر أمتي شيئا فرفق بهم فارفق به) (رواە احمد ومسلم )

واتا: خودایە هەرکەسێک کاروباری ئوممەتەکەمی گرتە دەست و کاروباری ژیانی لەسەر قوڕس کردن تۆش کاروباری دونیاو قیامەتی لەسەر قوڕس بکەی، هەر کەسێکیش کاروباری ئوممەتەکەمی گرتە  دەست و لەگەڵیان نەرم و نیان بوو و کاروباری ژیانی بۆ ئاسان کردن تۆش  کارو باری دونیاو قیامەتی بۆ ئاسان بکەی.

-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

ئامادەکردنی/ مامۆستا : ســـــەرهــــەد خەلیــفــانی

 

پێشنیارکراو

ئاگادارى تەوحیدەکەت بە لەسەرى ساڵدا

ئاگادارى تەوحیدەکەت بە لەسەرى ساڵدا

ئاگادارى تەوحیدەکەت بە لەسەرى ساڵدا