1- عەقیدەو بیروباوەڕیان تەنها لە كیتاب و سوننەت وەردەگرن, لە نێوان زیادەڕەوی و كەمتەرخەمیدا مام ناوەند و(وسط)ن. وكو شيخ الإسلام: ابن تیمیة فەرموویەتی: أهل السنة في الإسلام كأهل الإسلام في الملل الأخرى. واتە: ئەهلی سوننەت لە ئیسلامدا وەكو ئەهلی ئیسلامن لە ناو ئایین و میللەتەكانی تردا.
2- (نقل) واتە:دەقەكانی كیتاب و سوننەت لە پێشترن لەلایان لە عەقڵ و، عەقڵ وەكو هۆكارێك بۆ تێگەیشتن لە نەقڵ بەكاردەهێنن.
3- باوەڕی تۆكمەو تەواویان ئەوەیە كە: (النص الصحیح لا یتعارض مع العقل الصریح) واتە: دەقی ئایەت و فەرموودەی صحیح هەرگیز لە گەڵ عەقڵدا تێكناگیرێت و ئایەت و فەرموودە هەرگیز شتی نامەعقولی تێدا نییە.
4- جگە لە رسول الله صلی الله علیه و سلم، پێشەوایەكی تری هەرە مەزنیان نییە بە هەمووی قسەكانییەوە وابەستە بن و هەرچی بڵێت هەر قسەی ئەو بەلایانەوە ڕاست وتەاوو بێت. بۆیە لە هەموو كەس زیاتر دەست بە سونەتەوە دەگرن و خۆشیان دەوێت و وابەستەین.
5- بۆ تێگەیشتنی مەسەلەیەك هەموو دەقەكان لەسەری كۆ دەكەنەوە و ئەوەشی بچێتە چوار چێوەی لەیەكچوو (متشابه) ەوە ڕەتی ئەكەنەوە.
6- ئەوان بە جێگیر بوونیان لەسەر عەقیدەو بیروباوەڕ و ڕاڕانەبوونیان، بۆ پیاوچاكان و بۆ هەموو موسوڵمانان بوونەتە پێشەنگن، ابن تیمیة بە ڕەحمەت بێت فەرموویەتی: وبالجملة فالثبات والاستقرار في أهل الحديث والسنة، أضعاف أضعاف ما هو عند أهل الكلام والفلسفة ، بێگومان ئەو جێگیر بوونەوەش ئەو پێشەوا باسی دەكات بە هۆی جیگیر بوونیانە لەسەر عەقیدەی تەوحید.
7- لەسەر پرسەكانی عەقیدە كۆكن و جیاوازی لە نێوانیاندا نییە، هاوكاتیش كۆكردنەوەیان هەیە لە نێوان زانست و عیبادەت و پشت بە ستن بە الله و وەرگرتنی ئەسبابا و هۆكارەكان و لە نێوان دونیا و دواڕۆژ وخۆشەویستی و ڕق لێبوون و میهرەبانی و توندوتیژیدا و لەگەڵ تێپەڕ بوونی ڕۆژڤار سەقامگیربوونی خۆیان لەسەر رێبازو مەنهەجەكەیان دەپارێزن.
8- هەمیشە بەوە دەناسرێن كە دڵسۆزن بۆ بڵاو كردنەوەی عەقیدە و بایەخ و گرنگی پێدەدەن و خەڵكی فێری دەكەن و لەسەر ئەو بنەما ئامۆژگارییان دەكەن.
9- لەسەر ناخۆشی قسەو بانگەوازو ڕێبازەكەیان ئارام دەگرن و لە خشتە ناچن.
10- یەكتریان خۆش دەوێت و ڕەحمەت بۆ یەكترەی دەنێرن و لە نێوان خۆیاندا یەكتری تەواو دەكەن و خۆشویستن و ڕق لێبوونیان هەمیشە لەسەر بنەمای ئیسلامە.
11- یەكتری تەكفیر ناكەن و لەگەڵ غەیری خۆیاندا بە ئەوپەڕی دادگەری وزانستەوە مامەلە و رەفتار دەكەن.
12- هەڵگری جوانترین ڕەوشت و ئاكارن و بە عیبادەت و تاعەتی پەروەردگاریان تەزكییەی نەفسی خۆیان دەكەن و لە مەسەلە خیلافییەكاندا سنگیان فراوانە و لە ئاداب و بنەماكانی شارەزان.
13- پێناسەیان وەكو پێناسەی سەلەف وایە، كار بە قورئان دەكەن و دەست بە سوننەتەوە دەگرن. بەو شێوەش هەموو تاقم و كۆمەڵە لادەرەكان لە پیناسەی ئەهلی سوننەت دەردەچن. چونكە سوننەت لە بەرانبەر بیدعەدا هاتووە و جەماعەت لە بەرانبەر پەرتەوازەییدا باس كراوە.
14- ابن عباس الله لێی ڕازی بێت دەربارەی ئایەتی:
{ يوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ} آل عمران: 106
فەرموویەتی: “تبيض وجوه أهل السنة والجماعة، وتسود وجوه أهل البدعة والفرقة ” واتە: ڕوخساری ئەهلی سوننەت و جەماعەت سپی دەبێت و ڕوخساری ئەهلی بیدعەو پەرتەوازەیی رەش دەبێت.
15- ئەوان هەمیشە لە گەڵ دەقی شەرعیدان لە كوێ دەقەكە وەستا بە بێ زیاد و كەم ئەوانیش لەو جێگەیە دەوەستن.
16- لە مەسەلەی عەقیدەدا كار بە فەرموودەی ئاحاد دەكەن، مادام سەنەدەكەی صحیح بێت.
17- عەقیدەو بیروباوەڕیان لە گەڵ ڕۆژگاردا گۆڕانكاری بەسەردا نایەت، چونكە عەقیدەیەكە لەسەر بنەما بەهیزەكانی كیتاب و سوننەت بونیات نراوە.
18- لە فەرموودەكاندا بە سەرفراز و بە سەركەوتوو لە دوینا و دواڕۆژدا وەسف كراون، بۆیە لە هەموان زیاتر ئەركی دەستگرتن بە دەقەكانی كیتاب و سوننەتەوە كەوتووەتە سەریان.
19- مەزهەبی ئەهلی سوننەت بە (أعلم) و (أحكم) و (أسلم) وەسف دەكرێت، واتە: زانستی تر و داناتر و سەلامەتتر.
20- سیفەتەكانی الله تعالی بە بێ(تمثیل) لێچواندن جێگیر دەكەن پەروەردگاریشیان پاراو ڕادەگرن لە هەر پەخستن و (تعطیل) ێك بۆ سیفەتەكانی.
21 – پێشینان و پیاوچاكانی ئومەت بەخراپ باس ناكەن و تانە وتەشەریان لێ نادەن، بەڵكو داوای لێخوشبوونیان بۆ دەكەن و داوای ڕەزامەندی الله یان بۆ دەكەن.
22- جگە لە ناوی ئیمان و ئیسلام هیچ ناوو نازناوێكی تر لە خۆیان نانێن ، ئەوان موسوڵمانن و لەسەر ڕێبازی كیتاب و سوننەتن و تەواو.
23- خۆشویستن و ڕقلێبوننیان لەسەر بنەمای ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانە لە سوننەتی پێغەمبەردا صلی الله علیه و سلم، كێ لەو دوو سەرچاوەدا شایانی خۆشویستن بێت خۆشیان دەوێت و كێ شایانی ڕق لێبوون بێت ڕقیان لێیەتی.
24- حەق و ڕاستی هەمیشە لە گەڵ ئەواندایە و ناكرێت لەگەڵ غەیری ئەوان بێت، چونكە ئەوانەی تر لە فیرقەو تاقمەكان گومڕاو لادەرن لە ڕێگەی كیتاب و سوننەت لایانداوە.
25- پرس و مەسەلە نادیار و غەیبییەكان هەمووی لە ڕۆشنایی كیتاب و سوننەتدا مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، ئەوەی لەو دوو سەرچاوەدا جێگیر كرا بێت جێگیری دەكەن و ئەوەش نكۆڵی لێ كرابێت نكۆڵی دەكەن.
26- زانستی ئەوان زانستێكی بەسوودە و كرداریان چاكترین كردارە، هۆكاریشی ئەوەیە لەسەر بنەمای كیتاب و سوننەتی صحیح دامەزراوە.
27- ئەوەی دژایەتیان بكات و یان نەیاریان بێت ناتوانێت زیانیان لێ بدات و ئەوان با كەمیش بن یان لاوازیش بن بۆ ماوەیەك بەڵام هەر بەردەوام دەبن و دەمێننەوە، وەكو لە فەرموودەی صحیحدا هاتووە.
28 – ئەوان لە هەموان ئیمان قایمتر و زاناتر و شوێنكەوتووترن بۆ كیتاب و سونەت و لە هەموانیش زیاتر پلەو پایەكانی ئیسلام و ئیمان و ئیحسان یان لە خۆیاندا جێبەجی كردووە.
29- هەر ئەوانن كە حەقی ڕەهایان لەلایە و غەیری ئەوان بەشێكیان لە حەق لایە، بێگومان ئەو خەسڵەتەش لەوە سەرچاوە دەگرێت كە بەڕاستەقینە و بە بی تەئویل و شێواندن و خۆ دزینەوە كار بە دەقەكانی قورئان و سوننەت دەكەن.
30- ئەوان مژدە پێدراون وپشتگیری كراون بۆ خواردنەوە لە حەوزی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە ڕۆژی قیامەتدا، چونكە دوور ناخرێنەوە وەكو چۆن ئەوانی تر دوور دەخرێنەوە، لەبەر ئەوەی هیچ گۆڕانكار یو شێواندنیان لە ئیسلامدا ئەنجام نەداوە.
31 -ئەوان یەك دەنگ و یەك ڕیزن و ناكۆك نین و لە ناو خۆیاندا پەرتەوازە نین چونكە دەستیان بە دوو سەرچاوە سەرەكییەكەی ئیسلامەوە گرتووە.
32- ئەهلی سوننەت لە هەموان زیاتر واتای تەوحید جێبەجێ دەكەن، ئەو تەوحیدەی كە الله تعالی پێغەمبەرانی بۆ جێبەجێكردنی ڕەوانە كردووە، كە لەسەر دوو بنەمای سەرەكی دامەزراوە: ڕەتكردنەوەی پەسرستنی هەموو تاغوت و پەرستراوێك و ئیمان و باوەڕهێنانی تەواو بە الله تعالی، كە ئەوەش بنەماو بنچینەی بانگەوازی پێغەمبەرانە علیهم السلام وەكو پەروەردگار فەرموویەتی:
﴿ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴾ الأنبياء: 25.
33- ئەهلی سوننەت ئەوانەن كە خەڵكی بە مردن و بە لەدەستدانیان غەمبار و بێ تاقەت دەبن وەكو أيوب السختياني رحمه الله فەرموویەتی: “إني أُخبرُ بموت الرجل من أهل السنة، فكأنما أفقد بعض أعضائي” واتە: كە لە مردنی یەكێك لە ئەهلی سوننەت ئاگەدار دەكرێمەوە وا دەزانم هەندێك لە ئەندامەكانی جەستەم لە دەستداوە.
34- سیفەتی ئەمانەتی زانستییان هەیە چونكە زانست بە دەستپاكی و بە ئەمانەت دەڕازێتەوە، بۆیە ئەوان ورد و ڕاستگۆن لە گواستنەوەی دەقەكاندا و هەرگیز ڕاستییەكان ناشێوێنن وەلەو ئاكارەوە دوورن ئەوەی بەدڵیان بێت باسی بكەن و ئەوەش حەزی لێ نەكەن چاوپۆشی لێ بكەن و پشتگوێی بخەن!
-*-*-*-*-*-*-*-**-*-*
د. إحسان برهان الدین