1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه یادى ده‌كه‌ن .
2 ـ ڕوخسار و دڵ ڕۆشن ده‌كاته‌وه .
3 ـ ده‌بێته هۆی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره .
4 ـ شه‌یتان دوور ده‌خاته‌وه‌و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌كانی پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه .
5 ـ خه‌م و خه‌فه‌ت له‌دڵدا ناهێڵێ و دڵ ته‌نگی و غه‌م و په‌ژاره ده‌ڕه‌وێنێته‌وه .
6 ـ دڵ خۆشنوود و ئاسووده ده‌كات و دڵڕه‌قی ڕاده‌ماڵێت .
7 ـ ده‌بێته هۆی به‌ده‌ست هێنانی ڕزق و ڕۆزی .
8 ـ زیكر زیندوویه‌تی به‌دڵ ئه‌به‌خشێ و به‌ئاگای ده‌هێنێته‌وه و له‌خه‌و و خه‌یالێت ڕایده‌په‌ڕێنێت .
9 ـ دابڕان له‌نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌كه‌یدا ناهێڵێ .
10 ـ گوناهه‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ .
11 ـ فریای خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌وێ له‌كاتی ناخۆشیدا .
12 ـ هۆكاری دابه‌زینی ئارامی و ڕه‌حمه‌ت و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه .
13 ـ له‌ناڕه‌حه‌تییه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌تپارێزێت .
14 ـ دڵ و له‌ش به‌هێز ده‌كات و خۆراكی دڵ و گیانه .
15 ـ هۆكاری خۆشه‌ویستی به‌نده‌یه لای خوای گه‌وره‌ء مایه‌ی چاودێری و ناسین و نزیك بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆلای په‌روه‌ردگاری .
16 ـ نه‌مام و دره‌ختی به‌هه‌شته .
17 ـ ئاسانترین په‌رستشه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوتایه له‌گه‌ڵ ڕزگاركردنی به‌نده و ، پاداشتێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه .
18 ـ زیكر سه‌رچاوه‌ی سوپاسگوزارییه و ئه‌وه‌ی یادی خوا نه‌كات سوپاسگوزار نیه .
19 ـ مایه‌ی نزیكی له‌قیامه‌ته و دوور كه‌وتنه‌وه له‌دونیا ویستییه .
20 ـ هۆكاری به‌ده‌ست هێنانی سه‌ڵاواتی خوای په‌روه‌ردگاره و فریشته‌كانییه‌تی .
21 ـ به‌نده له‌شه‌ڕ و به‌ڵای سه‌ربازه‌كانی شه‌یتان ده‌پارێزێت .
22 ـ له‌سیحر و جادوو ده‌تپارێزێ .
23 ـ له حه‌سوودی و چاوپیسی به دوورت ده‌گرێت .
24 ـ زمانت ده‌پارێزێ له‌دووزبانی و فیتنه‌یی .
25 ـ پله‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه له‌به‌هه‌شتدا .
سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره
-*-*-*-*-*
نوسەر: مامۆستا محمد عبدالرحمن