دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / ئامۆژگاری بەسوود بۆ ژیانى هاوسەریی بەختەوەر.
ئامۆژگارى
ئامۆژگارى

ئامۆژگاری بەسوود بۆ ژیانى هاوسەریی بەختەوەر.

1-تۆ لەکەشێکى تایبەت و جیاوازتر لە خێزانت پەروەردەت وەرگرتوە , ئەگەر هەریەکێکتان لە بۆ ئەویتر لێخۆش بوونى نەبێ ئەوا ژیانتان خۆش بەخت نابێ بۆیە ئەگەر لەهەندێ شت تەنازولت کرد ئەوا لەپیاوەتیت کەم نابێت , عن أم المؤمنين عائشة رضي الله عنها أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إن الرفق لا يكون في شيءٍ إلا زانه، ولا ينزع من شيءٍ إلا شانه»، أخرجه مسلم.

2-جار هەیە هەڵە دەبێ بۆیە نابێ شتەکان گەورەبکرێن و لەئاست خۆیان تێپەرێنى بۆیە چاوپۆشى لە هەندێ هەڵە پێوستە بۆ بەردەوام بوونى ژیان.

3-ئافرەت بەردەوام تیشک دەخاتە سەرکاتى ئێستا وە زۆربەى کات رابردووى بیر دەچێ بۆیە هەڵبقۆزەوە بۆ لەبەین بردنى راجیاوازى رابردوو وە بنیات نانى پەیوەندیەکى سۆزدارى نوێ و بەقوەت.

4-جلەکانت بۆدەشوات خۆراکت بۆ چاک دەکات منداڵەکانت پەروەردە دەکات ئارام دەگرێت تا کەنارى ئارامى و صبر ئایا شایەنى ئەوەنیە کەلە هەندێ هەلەى سادەو کەم و کورتى خۆشبیت.

5-مافى خۆتە ئەگەر داواى حەقى لێبکەیت بەمەرجێ تۆ هەموو ماف و حەقێکى ئەوت دابێ لەژیانى رۆژانەدا.

6-لەکاتى تورەبوون و کەیف خۆشى و شەهوەت بازى لەگەڵ خێزانت ئەوا هیچ وەعد وبەڵێنێکى پێمەدە چونکە لەم کاتانەدا عەقل و ژیرى لەشوێنى خۆى نیە بۆیە پەیمان و وەعدەکان زۆربەى جار دەبنە مایەی پەشیمانى.

7-هەرگیز ئەم شتانە لەسەر خۆت بارمەکە و قورس مەکە کەبڵێیت ئەها ئەوە بەچاو چوین یان جادومان لێکراوە یان جن دەستى لێوەشاندوین خودا هیچ شتێک ناکات ئەگەر لەسەرى نەنوسیبێتى , وە بۆخۆشبەختى دروستى کردوین نەک بەدبەختى .

8-کاتێک بەرێوەبەرەکەت لەکارەکەت بەخراپە هەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکات تاوانى خێزان ومندالت چیە کێشەى کارەکەت لە شوێنى کارەکەت جێ بهێڵە وە کێشى مالەوە لە مالەوە چارەسەر بکە و نەبەیتە شوێنى کارەکەت بۆیە شتەکان تێکەل مەکە.

9-ئافرەتى بەرێز ناخى مێردەکەت بخوێنەوە شارەزاى ببە لەکاتى گونجاو قسەى بۆ بکە و داواکارى لێبکە تکایە تکایە سەرزەنشت و لۆمەو تۆمەتى بۆ هەڵمەبەستە و دڵت پەیوەست بێت بەخوداوە.

10-ئەى پیاو ئەگەر تورەبویت لەماڵ بچۆدەرەوە ئەگەر خێزانت تورەبوو وازى لێبێنە تا هێوردەبێتەوە ئەوجا گفتوگۆیەکى پربەدڵ و خۆشەویستى لەگەڵ بکە چاک بزانە داواى لێبوردنت لێدەکات.

11-کاتێک خێزانت خۆش ویست پێت عەیبە نەبێت ئەگەر لێیان پرسیت خۆشت دەوێ چونکە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لەوەلامى ئەم پرسیارە ولامى دایەوە ووتى (عائیشە)م لەهەموو کەسێک خۆشتر دەوێت.

12-پەى پێبردن (ظن)ى باش بەخێزانت ببە چونکە تۆ لەسەر ئەم پەیى پێبردنە هەڵسوکەوتى لەگەڵ دەکەیت و ژیانت دروست دەکەیت خێزانت لەسەرەتاى ژیانى لەگەڵت تووشى هەندێ کێشە دەبێ بۆیە یارمەتى بدە.

13-کێشەو ئاژاوە هیچ کات ناتان گەیەنێ بە ئامانج بۆیە ئیمڕۆ کۆتایی پێبهێنە باشترە لەبەیانى.

14-پرس و راى پێبکە ئەمەلەداناییە بەڵام هەندێ نهێنى ژیانت هەیە لاى هاوسەرت مەدرکێنە باشترە بۆ ئەوەى پەشیمان نەبى لە پاشەرۆژ.

15-لەکاتى کێشەو ئاژاوە خێزانت لەلاى خانەوادەکەى مەشکێنەوە چونکە لاى خانەوادەکەى بەنرخە بۆیە هەوڵى چارەسەرى شتەکان بکە باشترە بۆت.

16-ئەوشتەى کەبەدەستت نەهێناوە بە منداڵەکانت مەڵێ بۆ ئەوەى بۆت بەدەست بهێنن و بەزەیت پێیان دابێتەوە.

17-لەژیانى هاوسەرى دا هەموو کارەکانت جدیەت نەبێت چونکە ئافرەت هەندێ کارى دەوێت کە سۆز و عەتفى تیابێت .

18-لەساڵیادى هاوسەرگیریتان ئەگەر بۆت کرا لەگەڵى دانیشەو و دەعوەتێکى بۆبکەو دیاریەکى پیشکەش بکە و بیلاوینەوە قسەى خۆشەویستى بۆبکە تاكو  بزانێت لەیەکەم رۆژى هاوسەرگیریەوە تاکو ئێستا گرنگە لات و بایەخدارە لەلات.

19-ئاگادار بە خێزانت (عائیشە)(رضى الله عنه) نیە بۆیە ئەوەندە ئامۆژگارى مەکە بێزاربێت بۆیە ئەوەندە بەسە کە سنورى خودا نەبەزینێت , (من صامت شهرها وصلت فرضها وأطاعت زوجها وحصنت فرجها دخلت من أي باب من أبواب الجنة شاءت).

20-واهەست نەکەیت کە تەنها تۆ کێشەى خێزانیت هەیە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) کێشەى خێزانى هەبوە بەڵام بەحیکمە چارەسەرى کردوە.

21-مافى دایک و باوک بەسەرتەوە زۆر گەورەیە وە ناتوانى چاکەیان قەرەبوو بکەیتەوە بەڵام لەسەر مافى خێزانت نەبێ و ستەمى لێنەکەیت.

22-کاتێک خێزانت خواردنت لەبەردەم دادەنێ چاوەرێيە کە قسەیەکت لەدەم بێتەدەر بۆ یە سوپاسى بکەو دەست خۆشى لێبکە تاکو ماندوبونى بحەسێتەوە بەڵام ئەگەر خواردنەکەت بەدڵ نەبوو بۆڵەبۆڵ مەک پیغەمبەر ئاسا بەبێدەنگى دەست بکێشەو ئەوکات خۆى پێت دەڵیت چیت بۆ ئامادەبکەم .

23-ئافەرتان زۆر جار پێویستیان بەوەیە گوێیان لێبگیرێت لەجیاتى ئامۆژگارى کردنیان بۆیە داواى گوێگرتن دەکات لەلاى هاوسەرەکەى بۆیە ئاگادار بە.

24-ئەگەر لە مەجلیسێک خیزانت هەلەیەکى کرد لەبەردەم ئامادەبوان سەرزەنشتى مەکە ئەگەر کرا تەنها ئیشارەتێک بەسە بۆى دواتر ئامۆژگارى بکە نەک سەرزەنشتى کردنى .

25-لەجیاتى شاردنەوەى خەم و خەفەت لەناودڵت بەرامبەرى تاکو پەنگ بخواتەوە و لەناکاو وەک بوڕکان بتەقیتەوە ئەوا بە راشکاوى و گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر ئەوا ئەم بورکانە کپ بکەنەوە کە خەریکە دەتەقێتەوە.

26-لەکاتى تورەبوون و گفتوگۆدا کێشەکانى رابردوو نەخەنە بەرباس و نوێ کردنەوە بەڵکو کێشەکانى رابردوو لەگۆڕى لەبیرکردنەوە بنێژن.

27-چۆن لەسەرەتایی دەست پێکى هاوسەرگیرى بەتایبەتى دەزگیراندارى دا ژیان تەنها بۆنى گوڵاو گوڵى لێدەهات هەوڵ بدە ئاوا ژیان بەردەوام بێت چونکى هەمان کەسە.

28-هەندێ کار خراپن نەک خاوەنەکەى بۆیە کاتێک کارێکى خراپت لە خێزانت بینى یان پیاوەکەت ئەوا رەخنە لەکارەکەى بگرە و هەوڵى چاکردنى بکە نەک لەخاوەنەکەى.

29-لەکاتى هەبوونى کێشە نەکەیت خزم و کەس و کارى بدەیتە بەرقسەى ناشرین.

30(إن الله لايغير مابقوم حتی یغیروا ما بأنفسهم) : ئەگەر توشى شەکەتى بوویت لەژیانى هاوسەریت ئەوا گۆرانکارى بکە لە کارو کردەوەکانت لە ناخت لە هاوڕێکانت لە نوستنت لە خواردنت.

31-پێویست ناکات لەهەموو شەڕێکى هاوسەریت سەکەویت ئەى پیاو ئەى ئافرەت بۆیە خۆشەویستى بپارێزن لەنێوانتان خۆشەویستیە کە شەرەکان کپ و لەناو دەبات و سەرکەوتوتان دەکات.

32-پەى پێبردن(ظن)ى خراپ و چاودێرى و دلپیسى و لێکۆلینەوە دەرگاى شەیتانە بۆ هاتنە ناوەوەى ژیانتان و تێکدان و ئاژاوەگێرى جارى واهەیە بەتەلاق کۆتای دێت بۆیە ئاگاداربن لەم هەلسوکەوتە.

33-چەندین کاتژمێر لەماڵەوە بێ دەنگى کەچى پیاو لەگەڵ برادەرەکانى سەرمەشق و قسە خۆشیانە و ئافرەت لەگەڵ دەستە خوشکەکانى بەهەمان شت ئەى بۆچى ماڵ وا بێدەنگ و خامۆشە لەگەڵ یەکتر بۆ بۆنى قسەکانتان لەگەڵ یەکتر پێویسترە , پیغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) بە عائیشەى (رضى الله عنه) دەفەرموو قسەم بۆبکە ئەى عائیشە دڵم خۆشکە.

34-خۆش بەخت و بەد بەخت هەردەم بەدواى یەکەمدا بگەرێ لەدووەمیان رابکە و فەرمامۆشى کە ئایا خۆشبەختى رەها هەیە ئایا بەدبەختى رەها هەیە نەخێر هەردەم بەهیواو ئامانج بژە لەژیانت.

35-ئەى ئافرەت ئایا تۆ دایکى هاوسەرەکەتى؟ ئەم جل وبەرگە چیە کە پیرەژنى شەست ساڵى لەبەرى ناکات کوا بۆنەخۆشەکەت بۆ مێردەکەت کوا نازو لاواندنەکەت وامەکە پیاوەکەت بۆنى پیرێژنت لێبکات بەهەمان شێوە ئەى پیرەمێردى گەنج تۆچى بۆ.

36-بەداخەوە کە پیاوەکەت رێزت ناگرێت وە رەچاوى باردۆخى تۆ ناگرێت بەڵام شەوى تاریک و ئەنگوستە چاو بەیانیەکى روناکى لەدوادادێت بۆیە خودا ژیان دەگۆریت و هیوات بە خوابێ ئەگەر صبرو تەحەمولت هەیە.

37-ئەى پیاو ئەگەر ژیانى خێزانەکەت تابلۆیەکە بۆ ئەم تابلۆیە بەجوانترین شێوە نانەخشێنیت.

38-سوود لەکاتى بەتالیت وەرگرە بۆ خوێندنەوەى ئەو کتاب و بابەتانەى باسى ژیانى هاوسەرى سەرکەوتوو دەکەن بۆ ئەوەى لەژیانى رۆژانەت سودى لێ وەرگریت.

39-ئاگادارى ئەو قسانە بە کە لەدەمى ئەو کەسانە دەبیستى کە فەشەلیان هێناوە لەژیانى هاوسەرى و گویان لێ مەگرە لێان دورکەوە بۆ ئەوەى رەنگدانەوەى نەبێ بەسەر ژیانتەوە.

40-پاراستنى هاوسەنگى لەنێوان خزمانى پیاو ئافرەت ناکرێ هەندێ بۆ هەندێ فەرماۆش بکرێت.

41-سوپاس گوزارى یەکتربکەن لەسەر کارە چاکەکان وە سوپاس گوزارى خودا بکەن کە شایەنى سوپاس کردنە.

42-دورکەوتنەوەیەکى کورت زۆر جوانە ئەگەر بکرێت بۆ نمونە ئافرەت سەردانى مالى باوکى بکات بۆ یەک دوو رۆژ بۆ ئەوەى پیاوەکەى هەناسەى دورى هەڵبمژیت و بزانێت چەندە گرنگى بەلایوە ئەگەر لەلاى نەبیت.

43-لێبوردەى بەرامبەر خێزان و منداڵەکانت لەشان و شکۆت بەرزدەکات چونکە هەڵەکردن شتێکى ئاسایە کەمرۆڤ توشى دەبێ بۆیەهەردەم لێبوردە بە ئەگەر سنورى شەرعى خوایان نەبەزاندبوو.

44-رقت لە هاوسەرەکەت نەبێتەوە ئەگەر رەوشتێکى جوانى نەبێ ئەوا چاو لە شتەکانى تر بکە دەبینى شتى جوانیشى تیایە (قال صلى الله عليه وسلم :لا يفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضي منها آخر).

45-ئافرەت حەز لە شیکردنەوەى شتەکان دەکات و بەڵام پیاو حەز بەکورتى و پوختى شتەکان دەکات لەباسکردن بۆیە سەرزەنشتى پیاوەکەت مەکە و خۆت توشى قەلەقى مەکە بەرامبەرى و لێبوردە بە بەرامبەر پیاوەکەت.

46-خۆشەویستى وەک هەوا پاکە ئەگەر مەرجت بۆ دانا ئەوا ئەم هەوا پاکە پیس دەبێت بۆیە بەرامبەر یەکتر مەرجى خۆشەویستى دامەنێن وەک باران بن بۆیەکتر کە چۆن زەوى ئاودەدات و زیندوى دەکاتەوە.

47-با کێشەو گرفتەکانتان نەبێتە مایەیی بێبەش بوونى منداڵەکانتان لەمافەکانیان بۆیە رەچاوى تەواوى مافى ئەوان بکەن لەوانەیە کێشەى ئێوە کاتى بێت بەڵام کارى گەرى تەواو دەکاتە سەر مندالەکان.

48-ئەگەر پیاو لەسەفەر بوو پەیوەندیت پێوەکرد قسەى خۆشى بۆبکە نەکەى چى کێشەو گرفتى گەرەکیش هەیە بۆى باس بکەیت چونکە سەفەر خۆى ناخۆشى خۆى هەیە تۆش ناخۆشترى مەکە.

49-هەوڵى چاککردنى خۆت بدە چاکسازى کردن لەخودى خۆت چاکسازیە لەماڵ ومنداڵت و خیزانت بۆ ئەوەى دواى مردنیشت مندالەکانت چاک بن لەگەڵت و دوعاى خەیرت بۆبکەن.

50-بەردەوام دوعا و پارانەوەت هەبێ بۆخۆت و خێزانت و مندالەکانت و هەموو موسڵمانان .

{ربنا هب لنا من ازواجنا وذرياتنا قرة اعين واجعلنا للمتقين إماما}الفرقان :74.

لەکۆتایدا داواکارم لەخودا ژیانێکى پرلەخۆشیى و شادیتان پێببەخشێت و ژن و منداڵەکانتان ببن بەچاو رۆنى بۆتان , امین.

✍️ نوسینى بەرێوەبەرى ماڵپەر.

پێشنیارکراو

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

١ــ پیویستە ڕەفیق وهاوڕێکەت لەخوا ترس وخوا ناس بێت بێگومان لە هاوڕێیتی و خۆشەویستنی نێوان …