دڵ نەرمى
دڵ نەرمى

دڵنەرمى.

پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (إن الله يحب الرفق في الأمر كله) رواه البخاری.

سوننەتى خوا دەربارەى دڵنەرمى و ئەهلەکەى ئەوەیە کە شتێکیان پێئەدا کەنایدات بەتوندوتیژى و ئەهلەکەى هەرکەس خوا دڵنەرمى پێبدات ئەوە هۆکانى خێرى پێداوە و هەرکەس لێى بێبەش بوو لەهۆکانى خێر بێبەشە بەراستى لە فەرمودەدا هاتووە کە پێغمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (من يحرم الرفق يحرم الخير كله)رواه مسلم.

واتە: هەرکەسێک بێبەش بێت لە دڵنەرمى ئەوە لەخێر بێبەش بووە وە لەفەرمودەیەکى ترداهاتوە (ان الله رفيق يحب الرفق ويعطي على الرفق مالا يعطي على العنف ومالا يعطي على ماسواه) رواه البخاری

واتە: خوا نەرم ونیانە دڵنەرمى لاخۆشەویستە و ئەوەى لەسەر دڵ نەرمى ئەیدا بەبەندەکانى لەسەر هیچى تر نایداتێ.

وە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (ان الله یحب الرفق في الأمر كله) رواه البخاری.

واتە : بەراستى خوا نەرم و نیانى لەهەموو کردەوەکاندا لاخۆشەویستە.

مادام دڵ نەرم و نیانى خۆشەویستە لاى خوا لەسەر موسڵمان پێویستە کە حەز لە دڵ نەرمى بکات و لەهەموو کاروباریدا دڵ نەرم بێت , چونکە ئەوەى خوا حەزى پێبکات پێویستە موسڵمانیش حەزى پێبکات و کارى پێبکات.

ئەندازەى دڵ نەرمى:

دڵ نەرمى خۆشەویست بۆ خواى بەرز ئەوەیە نەبێتە هۆى گوێ نەدان بەمافێک لەمافەکانى خواى بەرز ئەگەر بووە هۆى ئەوە , ئەوا دروستنیە ئەم دڵ نەرمیە بەڵکو خەڵک ڕقی لێیەتى , خودا (جل جلاله) بە باوەرداران دەفەرموێت دەربارەى جێ بەجێ کردنى حەدى زینا (ولا تأخذكم بهما رأفة في دين الله) النور:2.

واتە : نەرمى نەتان گرێ بەرامبەریان نەوەک ئاینى خوا مافێک لەمافەکانى بڕوات.

دڵ نەرمى لەرەوشتەکانى پێغەمبەرە (صلى الله علیه وسلم):

پێغەمبەرە (صلى الله علیه وسلم) زۆر لەخۆ بوردەبووە لەگەڵ هاوەڵەکانیدا و بەزەیی پیایاندا ئەهاتەوە و دڵ نەرم بوو بەرامبەریان خواى گەورە (جل جلاله) دەفەرموێت (واخفض جناحك لمن اتبعك من المؤمنين) الشعراء :215.

واتە: باڵى میهرەبانیت دانەوێنە بۆ ئەو باوەردارانەى شوێنت کەوتون و نەرم نیانبە لەگەلیان . وە هەروەها دەفەرموێت (لقد جاءكم رسول من انفسكم عزيز عليه ما عنتم حريص عليكم بالمؤمنين رؤوف رحيم) التوبة :128.

واتە: بەڕاستى هەر لەخۆتان نێردراوێکتان بۆ هاتووە بارى ناخۆشى ئێوەى زۆر لاگرنگە بەپەرۆشە بۆتان و بۆ باوەردارەکان دڵسۆزو میهرەبانە دل نەرمە .

لەسەر هەموو موسڵمانێک پێوسیتە چاو لە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بکات لەرووى دڵنەرمى لەهەموو بوارەکانى ژیانى رۆژانەدا .

💗💗💗💗💗💗💗

تێبینى: سوود وەرگیراوە لە کتێبى (السنن الإلهية) : د. عبدالکریم زیدان.

پێشنیارکراو

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

١ــ پیویستە ڕەفیق وهاوڕێکەت لەخوا ترس وخوا ناس بێت بێگومان لە هاوڕێیتی و خۆشەویستنی نێوان …